سكرتێرى رۆژنامه‌نووسى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند نێچیرڤان بارزانى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته شاری ئه‌سته‌مبولی توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆببێته‌وه.
سامى ئه‌رگۆشى، سكرتێرى رۆژنامه‌نووسى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌ڕى خه‌بات ئۆنلاینی راگه‌یاند : ئه‌مرۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته شاری ئه‌سته‌مبوڵ به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆربه‌ندی ئابوورى جیهانی كه بڕیاره سبه‌ى له ئه‌سته‌مبول ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ نیچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆببێته‌وه .
ئه‌مه‌و له‌م كۆربه‌نده‌دا زۆربه‌ی سه‌رۆك وڵاتانی دنیا به‌شداری ده‌كه‌ن و تایبه‌ته به بواری كه‌ر‌تی وزه‌و نه‌وت كه كوردستانیش له‌به‌ر پێگه گرنگه‌كه‌ی به‌شداری له‌و كۆربه‌نده‌دا ده‌كات .