2012-06-21

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نینا جه‌مال كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هەرێمی كوردستان بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئه‌لبومه‌ نوێیەكه‌ی، له‌شاری سلێمانی یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومی (عه‌شقی تۆم) كه‌ساڵی2010 بڵاویكرده‌وه‌ كلیپ دەكات.
له‌لێدوانێكی دا بۆ سایتی "خه‌ندان" خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نینا جه‌مال رایگه‌یاند: گۆرانیه‌كه‌ی ناوی (حه‌یفه‌)ه‌ یه‌و ئاوازو تێكستی هونه‌رمه‌ند (رائید شامل)ه‌ و له‌ستۆدیۆی سۆلۆ له‌شاری هه‌ولێر تۆماركراوه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، یه‌كه‌مجاره‌ له‌شاری سلێمانی كلیپ بۆ گۆرانیه‌كانی ده‌كات و زۆر خۆشحاڵه‌ به‌كلیپ كردنی گۆرانیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ستافی ڕێد گروپه‌وه‌.

ناوبراو وتی: "ئه‌م كلیپه‌م له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر كاروان ئاوات كاری كلیپی بۆ ده‌كرێت و له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن كامێرامان عه‌دنان سالار به‌كامێرای (5d) كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و مۆنتاژی بۆ ده‌كات، هونه‌رمه‌ند لاوه‌ میره‌ش كاری دیزاین و دیكۆری بۆ كردوه‌".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌