2012-06-27

ئه‌مڕۆ 6/27 جه‌لال به‌یار، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان و شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
به‌ گوێره‌ی  زانیاری خه‌بات ئۆنلاین هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردو له‌ كاتی وێنه‌ گرتنی درامای گه‌رده‌لوول دا بووه‌ له‌ ساتی بینینی رۆڵه‌كه‌یادا جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه‌و كۆچی دوایی كردووه‌ .
جه‌لال به‌یار، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان له‌ ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌شداری له‌ ده‌یان ته‌مسیل و دراما و شانۆگه‌ری و فلیم و كورته‌ ته‌مسیل كردووه‌.
 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌