2012-07-08

شه‌وی رابردوو 8/7 ی ته‌مووز ئیسماعیل گه‌یلانی راگه‌یاندنكارو هونه‌رپه‌روه‌رو پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ گه‌یلانی به‌ خه‌بات ئۆنلاینی راگه‌یاند شه‌وی رابردوو ئیسماعیل گه‌یلانی هونه‌ردۆست پاش تێكچوونی له‌ناكاوی باری ته‌ندرووستی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد .
 گه‌یلانی له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا خزمه‌تێكی به‌رچاوی هونه‌رو كه‌لتووری كوردی كردووه‌و خاوه‌نی ده‌یان به‌رنامه‌ی‌ رۆشنبیری و تایبه‌ت به‌ دیداری هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووه‌ به‌تایبه‌تی گرنگیه‌كی زۆری به‌ فۆلكلۆری كوردی داوه‌و له‌و بواره‌دا خزمه‌تێكی دیاری به‌ هونه‌ری كوردی كردووه‌ .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌