2012-07-08

فارس نەوڕۆڵی
ئەم دوو زاراوەیە دوو ناوەڕۆكی زۆر جیاوازو دوو جیهانبینی جیاوازو دوو ئەخلاقی جیاوازو دوو سایكۆلۆجی جیاوازیان هەیە، ئێستا ئەم دوو ژمارەیە ئەو دوو ژمارە ناهاوسەنگەن كە كۆمەڵگەی كوردستانیان ناهاوسەنگ كردووە، من لێرەدا مەبەستم ڕەخنەگرتن و نادیدەگرتنی گرنگی بزنز نییە، لە ئەمڕۆی بازاڕی ئازادو تێكەڵاوبوونی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی جیهان، بەڵام ئەم شێوازەی كوردستان كۆمەڵگەی دابەشكردووە. ئەم دابەشبوونە بێ جیاوازی گرووپ و لایەنی سیاسی هەر حزبێك بە پێی قەبارەی خۆی، هەر رێكخراوێك بە قەبارەی خۆی، پیاوی دەوڵەت بەپێی مەجالی خۆی چوونەتە ناو ئەم كایەیەوە بێ جیاوازی فیكرو جیهانبینی لە ناو كۆمەڵگەو لە ناو حكومەت، لە ناو حزبەكان و دامەزراوە جیاوازەكان. هەمووی دابەشبووە بۆ دوو ژمارە، ئەویش بزنزمان و بەستەزمان. ئەمەش وایكردوە كاراكتەری جیاوازی لێرەو لەوێ چاوبرسی و چڵێس دروست ببێ، كە كاریگەری نەرێنی هەیە بۆ ناشرینكردنی جوانیەكان و سەروەریەكان. ئەمەش لەرێگای ئیستیغلال كردنی ئابووری و بازاڕەوە كە ئیستیغلالی ئابووری هیچی لە ئیستیغلالی سیاسی كەمتر نییە. چونكە ئیتر لێرەوە ناعەدالەتی باڵ دەكێشێ بەسەر هەموو جومگەكانی كۆمەڵگەدا. بۆیە پێویستە حكومەت و حزب و دڵسۆزانی نیشتمان زۆر بەوردی پێداچوونەوە بكەن، ئەگەر عەدالەت بوو بە شورای نیشتمان، ئەوا پێویستی بە دارو بەردو پایە نییە، لەبەر ئەوە دواجار مرۆڤەكان بەخۆیان شورای وڵات دروست ئەكەن. پاشاكانی فارس هەركاتێ كوڕەكانیان بكردایە بەجێنشین ئەم ئامۆژگاریەیان ئەكردن و دەیانوت ناتوانی پاشایەتی بكەی ئەگەر لەشكرت نەبێ، ناتوانی لەشكرت هەبێ ئەگەر ماڵ و سامانت نەبێ، ماڵیش دەست ناكەوێ بەباڵەخانەو كۆشك نەبێ، باڵەخانەش نابێ بە دادپەروەری نەبێ واتە هەموو ئەوانی تر بە بێ دادپەروەری ناپارێزرێ. ئێمەش بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە پێویستە كار بۆ عەدالەت بكەین چونكە ئەگەر ناعەدالەتی بەردەوام بێ ئەوا عەشق و ئینتیما نامێنێ و دواجار دەبێتە نائارامی كۆمەڵایەتی. كۆمەڵگەی كوردی تووشی ململانێی توندی كۆمەڵایەتی دەكات، چونكە ناعەدالەتی لەماڵیشدا نامۆیەو عەدالەت لەدەرەوەی ماڵ ماڵە بۆ مرۆڤ، ناعەدالەتی لەنیشتماندا نامۆییەو عەدالەت لە نامۆییدا دەبێتە نیشتیمان. بۆیە دەبێ بزنزمانەكان و بەستەزمانەكان بزانن ئێمە ئێستا بەقۆناغێكی سەختی قەیراناویدا گوزەر دەكەین، باشتر وایە هەڵوێستەیەك لەسەر ئەم دوو ژمارە جیاوازە بكەین. پێویستە بزنزمانەكان كەمێك واز لە سەرمایە ئابووریەكانیان بێنن و گرنگی بدەن بەسەرمایەی رەمزی بۆ خۆیان، چونكە ئەگەر سەرمایەی ئابووری سەرمایەی رەمزی لەپشت نەبێ مرۆڤ لەداڕمان و ریسوابوون ناپارێزرێ، لەمێژووی كۆن و نوێدا نموونەمان زۆرن، ئەوانەی ئێستا بەهۆی ئەو ئازادی و هەلومەرجەی كوردستان بوونەتە بزنزمانی گەورەو مامناوەند بۆ پاراستنی سەروەتی خۆیان و پەیداكردنی ناوبانگێكی باش، پێویستە بیربكەنەوە و هەندێك خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بكەن، چی دەبێ ئەگەر بزنزمانێ بێت و سەد قوتابی بوارە جیاجیاكان لەسەر بودجەی خۆی بینێرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی جیا جیا و پێویست؟ چی دەبێ هەر بزنزمانێ لەشارەكەی خۆی بگەرێ و خانوو بۆ كۆمەڵێك كرێچی بكڕێ؟ چی دەبێ ئەگەر بزنزمانێك كۆمەڵێك مناڵی نەدار بگرێتە خۆی تا خوێندن تەواو دەكەن؟ چی دەبێ بزنزمانێك چەند نەخۆشێكی داماو لەسەر حسابی خۆی لە دەرەوەی وڵات چارەسەر بكات؟ ئەگەر ئەمە بكرێ ئەوە دەبێ پێیان بڵێین بزنزمانی نیشتمانپەروەر. بەڵام هەركەس بۆ خۆی لەناو بازنەی چاوبرسیەتی و چڵێسیدا بوخلێتەوە ئەوا رۆژێك لەو فەلەكە دەترازێ و بزنزەكەی سەری دەخوا. ئەی بزنزمانەكانی ناو حزبەكان چی بكەن، ئەوانەی بەهۆی حزبەكانەوە سەرمایەی گەورەیان كەڵەكەكردووە ئەوەیان دەبێ بڵێین حزب دەزانی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌