2012-07-10

د.نەژدەت ئاكرەیی‮❊‬
مەسەلەی‮ ‬داڕشتنی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دامەزراوەكانی‮ ‬ئاسایش لە بابەتە هەرە گرنگەكان هەژمار دەكرێن و پەیوەستن بە ئەولەویاتی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬داڕێژەرانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی،‮ ‬چونكە كاری‮ ‬ئەم دامەزراوانە پەیوەندی‮ ‬هەیە بە پڕنسیپەكانی‮ ‬سەروەری‮ ‬یاسا و ماف و ئازادیەكانی‮ ‬مرۆڤ و دیموكراسیەت،‮ ‬بۆیە هەرچەندە ئەم دامەزراوانە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬یاساییەوە كارەكانیان‮ ‬ڕێك بخرێت وەك‮: (‬هەیكەلیەت،‮ ‬ماف و ئەركەكان،‮ ‬بەرپرسیاریەتی،‮ ‬چالاكیەكان،‮ ‬سنوری‮ ‬كارەكان‮...)‬،‮ ‬ئەوەندە كاریگەری‮ ‬پۆزەتیڤی‮ ‬دەبێت بۆ گەشەپێدانی‮ ‬ژیانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬ڕیزگرتن لەسەروەری‮ ‬یاساو ماف و ئازادیەكانی‮ ‬مرۆڤ‮.‬
لە‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬ئەم خاڵانەی‮ ‬سەرەوە،‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دامەزراوەكانی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ (‬1991‮) ‬سەرلەنوێ كاری‮ ‬جدی‮ ‬كراوە بۆ پێكهێنانی‮ ‬ئەم دامەزراوانە لەسەر بنەما تازەكانی‮ ‬پەیوەست بە فەلسەفەی‮ ‬ئاسایش لەدیدێكی‮ ‬تازەوە‮. ‬سەرەتا بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان سەر بە وەزارەتی‮ ‬ناوەخۆ بوو بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ئەم وەزارەتە لەساڵی‮ (‬1992‮) ‬لەدواییدا‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮(‬46‮)‬ی‮ ‬ساڵی‮ (‬2004‮) ‬دەستەی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەرچوو،‮ ‬لەپاش ئەوە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬4‮)‬ی‮ ‬ساڵی‮ (‬2011‮)‬ی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەرچوو‮.‬
گرنگی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێكخستنە‮ ‬یاساییە خۆی‮ ‬لەوەدا دەبینێتەوە كەوا كاری‮ ‬ئەم دامەزراوانە لەسەر بنەمای‮ ‬مۆدێرنی‮ ‬فەلسەفەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پەیوەست بە بەهاكانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و دیموكراسیە‮.‬
خوێندنەوەی‮ ‬ئەزموونەكانی‮ ‬یاسایی‮ ‬دەوڵەتان ئاماژە بەوە دەكەن كەوا پڕنسیپە سەرەكیەكانی‮ ‬فەلسەفەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەر كیانێك سەرەتا لە دەستورەكان دەستنیشان دەكرێت بۆ نمونە‮: ‬دەستوری‮ ‬ڕوسیای‮ ‬فیدڕال‮ (‬1993‮)‬دەستوری‮ ‬توركیا‮(‬1982‮) ‬دەستوری‮ ‬ئێران‮ (‬1979‮). ‬لە هەندێ وڵاتی‮ ‬تریش بەیاسا‮ ‬ڕێك دەخرێت بۆنمونە‮: ‬یاسای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمریكی‮(‬1947‮) ‬یاسای‮ ‬ئیسرائیل‮ (‬1952‮) ‬یاساكانی‮ ‬میسری‮(‬1956‮) ‬و‮ (‬1971‮) ‬یاساكانی‮ ‬عیراقی‮ (‬1959‮) ‬و‮ (‬1972‮)‬؟‮ ‬یاسای‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬كاتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عیراق‮(‬2004‮) ‬دەستوری‮ ‬عیراقی‮ ‬فیدڕال‮ (‬2005‮).‬
شیكردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬4‮)‬ی‮ ‬ساڵی‮(‬2011‮)‬ی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لە‮(‬9‮) ‬ماددە پێكهاتووە ئاماژە بەو بابەتە دەكات‮. ‬م‮/ ‬1‮ ‬واتای‮ ‬زاراوەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئەنجومەن،‮ ‬ڕاوێژكار،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم كە مەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە لە هەڕەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ناوەخۆ‮. ‬بەپێی‮ ‬م‮- ‬2‮ ‬ئەنجومەنێك بەناوی‮ (‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮) ‬دادەمەزرێ و بە سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە پەیوەست دەبێت و پێك دێت لە‮: ‬دەزگای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستن و زانیاری،‮ ‬بەپێی‮ ‬بڕگەی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەمان ماددە ئەنجومەن پلان بۆ سیاسەتێكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئاسایش دادەڕێژێت و‮ ‬ڕێكیدەخات و هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان تێكڕای‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬پەیوەندیدار بەدی‮ ‬دەهێنێت‮.‬
ئامانجەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە لەمادەی‮ ‬3‮- ‬ئاماژەی‮ ‬پێ كراوە بەدانان و داڕشتنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬ڕێی‮ ‬مسۆگەركردنی‮ ‬ئاسایش و ئارامی،‮ ‬پاراستنی‮ ‬بنەماو پرنسیپەكانی‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬یاسایی،‮ ‬كۆكردنەوە و شیكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و هەڵسەنگاندنی‮ ‬هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئاڵوگۆڕكردنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەنێوان دەزگاكانی‮ ‬تایبەتمەند لەهەرێم و حكومەتی‮ ‬فیدڕال،‮ ‬ئاڵوگۆڕكردنی‮ ‬تۆمەتبار و تاوانبار و‮ ‬ڕادەست كردنی‮ ‬كێشەكانیان لەنێوان دەزگاكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬فیدراڵ و هاوشێوە و هاوتاكانیان لە هەرێمدا بەگوێرەی‮ ‬میكانیزمێك كە پەیڕەو دیاری‮ ‬دەكات،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئابوری‮ ‬هەرێم بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم لە بواری‮ ‬تاوانە مەترسیدارەكان و تاوانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و تاوانی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان و ساختەكردنی‮ ‬دراو،‮ ‬گەندەڵی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و دارایی‮ ‬و شۆردنەوەی‮ ‬سامان بەگوێرەی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬لە هەرێم دا كاریان پێدەكرێـت،‮ ‬پاراستنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬زانیاری،‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬كاری‮ ‬سیخوڕی‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬لە هەرێم دا كاریان پێدەكرێت،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كردن،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬فرۆكەخانە و دەروازە سنوریەكان،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬كردن لەگەڵ لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬فەرمی‮ ‬لەكاتی‮ ‬پێویستدا،‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەدواداچوونی‮ ‬كاروباری‮ ‬پەنابەران و ئاوارە بیانیەكانی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬هەرێم،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬خۆراك و تەندروستی‮ ‬لە هەرێم دا بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬وزە و دەزگا ژیاریەكان،‮ ‬هەروەها هەماهەنگی‮ ‬كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ونێردەی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬وكونسوڵخانەكان لەهەرێم دا،‮ ‬مسۆگەركردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬بارەگا و پێكهاتەكانی‮ ‬پێشمەرگە و كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬هەواڵگەری‮ ‬و مەیدانی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬و هەڵسەنگاندنیان‮.‬
ماددەی‮ ‬4‮ ‬لەهەمان‮ ‬یاسادا ئاماژە بەوە دەكات كەوا ئەنجومەن‮ ‬ڕاوێژكارێكی‮ ‬دەبێت،‮ ‬ئەویش لەلایەن سەرۆكی‮ ‬هەرێمەوە بە پلەی‮ ‬وەزیر دادەمەزرێت و دەزگاكانی‮ ‬سەر بە ئەنجومەن بەڕێوەدەبات و سەرپەرشتیان دەكات و هەماهەنگیان لە نێواندا دەكات،‮ ‬هەروەها جێگرێكی‮ ‬دەبێت و بەگوێرەی‮ ‬ئەو دەسەڵاتەی‮ ‬كە پێی‮ ‬دەدرێت لە بەجێگەیاندنی‮ ‬ئەركەكانیدا‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬دەبێت‮. ‬بڕگەی‮ ‬دووەمی‮ ‬هەمان ماددە دەستنیشانی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬ئەنجومەن دەكات كە بریتین لە‮: ‬بەرپرسی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستن و زانیاری،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم بۆی‮ ‬هەیە لەحاڵەتی‮ ‬ئاسایی‮ ‬پێویستدا كەسانێك‮ ‬یان دەزگای‮ ‬تری‮ ‬بۆ زیاد بكات‮ ‬یان بانگهێشتی‮ ‬ئەنجومەن بكرێت،‮ ‬بودجەی‮ ‬ئەنجومەن بەشێكە لە بودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬هەرێم بەپێی‮ ‬بڕگەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬هەمان ماددە‮.‬
جگە لەمەش بەپێی‮ ‬ماددە‮/‬5‮ ‬ئەنجومەن‮ ‬ڕێكارو‮ ‬ڕێساكانی‮ ‬رەفتاری‮ ‬وەزیفی‮ ‬و مەشقی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬كادیرانی‮ ‬دادەڕێژێت،‮ ‬هەروەها ئەنجومەن كارو پەیكەری‮ ‬ئەو دەزگایانەی‮ ‬كە پێكهاتەی‮ ‬ئەنجومەنن بە پەیڕەو‮ ‬یان بەیاسا بەگوێرەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دەزگاكە بەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار دیاری‮ ‬دەكات،‮ ‬هەروەها بەپێی‮ ‬بڕگەی‮ ‬سێیەم لە هەمان ماددە بە‮ ‬یاسایەكی‮ ‬تایبەت ئەك و ماف و حالەتی‮ ‬بەرزەفتكاری‮ ‬ئەفسەران و كارمەندان لەو دەزگایانە‮ ‬ڕێك دەخرێن‮.‬
بەپێی‮ ‬م‮/‬6‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬ناوبراو لە دەسەڵاتی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجومەنە كە‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬پێویست بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬حوكمەكانی‮ ‬یاساكە دەربكات‮. ‬
لە هۆیەكانی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە هاتووە كەوا مەبەستی‮ ‬دانان و داڕشتنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم و ئامانجەكانی‮ ‬و‮ ‬ڕوون كردنەوەی‮ ‬پێكهاتە تایبەتەكانی‮ ‬ئەنجومەن و چۆنیەتی‮ ‬بەجێگەیاندنی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬دایە‮.‬
یاسای‮ ‬دووەم مەبەستمان‮ (‬یاسای‮ ‬ژمارە‮/‬5‮ ‬ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2011یە‮ ‬یاسای‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە كە بریتیە لە‮ ‬14‮ ‬ماددە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ماددە2‮ ‬دەزگای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دادەمەزرێت و خاوەن كەسایەتی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬دارایی‮ ‬و كارگێڕی‮ ‬دەبێت و بودجەی‮ ‬تایبەتیشی‮ ‬دەبێت هەروەها وابەستەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران دەبێـت‮.‬
مادەی‭/‬3‮ ‬لە هەمان‮ ‬یاسا دەستنیشانی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬ئەم دەزگایەی‮ ‬كردووە بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنی‮ ‬پەیوەندیدار،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬گشتی‮ ‬و تایبەت بەگوێرەی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬دەستوری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ (‬پەرلەمان،حكومەت،‮ ‬دادوەری‮) ‬هەروەها كەسایەتی‮ ‬و دەزگاكان و هی‮ ‬دیكە‮...‬،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەدەنی‮ ‬و پیشەیی‮ ‬لە هەرێمدا،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئابوری‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬مسۆگەركردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬فڕۆكەخانە و بەنداو و دامەزراوەكانی‮ ‬نەوت و دەروازەكانی‮ ‬سنور،‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كردن لە كەلتور و كەلەپوری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق بەتێكرای‮ ‬پێكهاتە ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و نەتەوەییەكانەوە،‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و دەستنیشانكردنی‮ ‬جموجۆڵەكان لەبارەی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬ناوەخۆ بۆسەر ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لە هەرێمدا و هەڵسەنگاندن و‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی،‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬تیرۆرو ماددە هۆشبەرەكان،‮ ‬مسۆگەر كردنی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬بەرنامەڕێژكراوەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە،‮ ‬هەروەها نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكان،‮ ‬مسۆگەركردنی‮ ‬ئاسایش و سەلامەتی‮ ‬نهێنی‮ ‬گەیاندن و سەلامەتی‮ ‬هاتن و چوون و دابینكردنی‮ ‬ئاسایشیان،‮ ‬مسۆگەركردنی‮ ‬ئاسایش و سەلامەتی‮ ‬ناوەندەكانی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و جێگا شوێنەواری‮ ‬ومێژووییەكان،‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬خۆراك و تەندروستی،‮ ‬پاراستنی‮ ‬شوێنی‮ ‬كاربوونی‮ ‬رێكخراوەكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و كارمەندانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬شاندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و شاندی‮ ‬دیكە،‮ ‬هەروەها نێردەی‮ ‬كونسوڵخانەكان و فەرمانبەران و ئەندامانی‮ ‬خێزانەكانیان لە هەرێمدا،‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬پرسی‮ ‬پەنابەر و كۆچبەر و نیشتەجێبووان میوانانی‮ ‬بیانی،‮ ‬ئاڵ وگۆڕكردنی‮ ‬تاوانباران و تۆمەتباران و‮ ‬ڕادەستی‮ ‬كردنی‮ ‬دۆسیەكانیان لە نێوان دەزگاكانی‮ ‬هەرێم و دەزگاكانی‮ ‬فیدراڵدا،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬ئەو میكانیزمەی‮ ‬دیاریی‮ ‬دەكات‮.‬
بە پێ‮ ‬ی‮ ‬ماددەی‮ (‬4‮) ‬لە‮ ‬یاساكە دەزگا سەرۆك و جێگری‮ ‬هەیە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا بە سەرۆكی‮ ‬باڵا دادەنرێت و خاوەنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كارگێری‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و دارایی‮ ‬پێویست بە بەرێوەبردنی‮ ‬دەزگاوەیە و لە پلەی‮ ‬وەزیردا دەبێت،‮ ‬لە لایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنەوە كاندید دەكرێت و بە مەرسومی‮ ‬هەرێمی‮ ‬دادەمەزرێت‮. ‬جێگیری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا بە پلەی‮ ‬بریكاری‮ ‬وەزارەت دەبێت و لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانەوە كاندید دەكرێت بە مەرسومێكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم دادەمەزرێت و ئەو دەسەڵاتەش پیادە دەكات كە لە لایەن سەرۆكی‮ ‬دەزگاوە پێی‮ ‬دەدرێت،‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا لە كاتی‮ ‬ئامادە نەبوونیدا دەگرێتە ئەستۆ‮. ‬بە پێی‮ ‬ماددەی‮ (‬5‮) ‬كاروباری‮ ‬دەزگا لەلایەن ئەنجومەنی‮ ‬دەزگاوە بەرێوە دەچێت كە بریتین لە‮: ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا،‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا،‮ ‬بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی‮ (‬دیوان،‮ ‬ئاسایش،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬سیاسی،‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان،‮ ‬ئاسایشی‮ ‬فرۆكەخانە و دەروازە سنووریەكان و دامەزراوەكانی‮ ‬نەوت و بەنداوەكان‮. ‬ئەم ئەنجومەنە كۆبوونەوەی‮ ‬دەوری‮ ‬دەبەستێت و بۆی‮ ‬هەیە لەكاتی‮ ‬پێویستدا كۆبوونەوەی‮ ‬نائاسایی‮ ‬گرێ بدات و بڕیارەكانیش بە زۆرینە دەردەچێت و لەكاتی‮ ‬یەكسان بوونی‮ ‬دەنگدا ئەو لایەنە قبوڵ دەكرێت كە سەرۆك دەنگی‮ ‬لەگەڵ داوە‮. ‬بەپێی‮ ‬ماددەی‮ (‬7‮) ‬ئەركەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬دەزگا بریتین لە سەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬كارو دەركردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پێویست لەم بارەیەوە،‮ ‬سەرپەرشتیكردنی‮ ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬كار و دەركردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پێویست لەم بارەیەوە،‮ ‬دانانی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆ بۆ دەزگا بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بڕیاری‮ ‬پێكهێنان‮ ‬یان هەڵوەشاندنەوە‮ ‬یان لێكدانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان و بەش و هۆبەكانی‮ ‬گرێدراو بە دەزگاوە لەكاتی‮ ‬پێویستدا،‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬دەزگا وەك‮: ‬دامەزراندنی‮ ‬بەڕێوەبەرانی‮ ‬گشتی‮ ‬لە دەزگا لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانەوە بەگوێرەی‮ ‬یاساكانی‮ ‬كارپێكراو دەبێت،‮ ‬بەمەرجێك شارەزایی‮ ‬و پسپۆڕی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕاژە و دەست پاكی‮ ‬ڕەچاو بكرێت و پلەشیان لە پلەی‮ (‬عەمید‮) ‬كەمتر نەبێت،‮ ‬بەڕێوەبەران لە دەزگادا لەلایەن سەرۆكەكانیانەوە بە‮ ‬ڕاسپاردەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬دەزگا دادەمەزرێن بە مەرجێك لە هەڵبژاردنەكەدا شارەزایی‮ ‬و پسپۆری‮ ‬و ساڵانی‮ ‬ڕاژە و دەست پاكی‮ ‬ڕەچاو بكرێت و پلەشیان لە پلەی‮ (‬مقدم‮) ‬كەمتر نەبێت،‮ ‬ژمێریاری‮ ‬دەزگا لە ژێر وردبین و چاودێری‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬تایبەت دا دەبێت،‮ ‬كە لەلایەن سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بۆ ئەم مەبەستە پێك دەهێندرێت.ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬بەسەر هێزەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوخۆدا پەیڕەو دەكرێت،‮ ‬بەسەر ئەفسەر و كارمەندانی‮ ‬ئەم دەزگایەش پیادە دەكرێت‮.‬
هەروەها بەپێی‮ ‬م‮/‬10‮ ‬خزمەتكردن لە دەزگاكەدا و مەرجەكانی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬تێدا لەسەر بنەمای‮ ‬لێهاتوویی‮ ‬و شیاوی‮ ‬و دەست پاكی‮ ‬دەبێت‮ (‬الكفأە والموهلات والنزاهە‮) ‬بەبێ گوێدان بە بنەماكانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و سیاسی‮. ‬لە ماددەی‭/‬6‮- ‬دووەم دا هاتووە لەو دەزگایە پەیمانگایەكی‮ ‬پەیوەست بە پەرەپێدانی‮ ‬ئاسایش كە ئەفسەرێك پلەكەی‮ ‬لە پلەی‮ (‬عەمید‮) ‬كەمتر نەبێت سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات و دەبێت بڕوانامەی‮ ‬بەكالۆریۆسی‮ ‬بەدەست هێنابێت‮. ‬بەپێی‮ ‬ماددەی‭/‬9‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دەزگا بۆی‮ ‬هەیە رێنمایی‮ ‬پێویست بۆ جێبەجێ كردنی‮ ‬حوكمەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە و پەیرەوی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬تایبەت بە دەزگاكە دەربكات‮. ‬بەپێی‮ ‬ماددە‮/‬13‮ ‬پێویستە ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە جێبە جێ بكەن،‮ ‬لە هۆیەكانی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە هاتووە كەوا پاڵپشت بە‮ ‬ڕەوتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و دامەزراوەیی‮ ‬كە گەلی‮ ‬كوردستان باوەری‮ ‬پێیەتی‮ ‬بۆ بە دەنگەوە چوونی‮ ‬هەموو خواستێكی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دەستەبەربوونی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ رێكخستنی‮ ‬ئەرك و دەسەڵات و پسپۆرایەتی‮ ‬و پێكهاتەكانی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و لە پێناوی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬كۆلەكەكانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كارا و رێك و پوخت كە هاوشان بێت لەگەڵ ئاستەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكی،‮ ‬بەگوێرەیی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یاساو دیموكراسی‮ ‬پەیماننامەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ كە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان باوەری‮ ‬پێیان هەیە،‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە دەرچوو‮. ‬شایانی‮ ‬باسە بە پێی‮ ‬ماددەی‭/‬9‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬4‮) ‬و ماددەی‮/ ‬14‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ (‬5‮) ‬ئەم‮ ‬یاسایانە لە رۆژی‮ ‬بڵاو كردنەوەی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬فەرمی‮ (‬وەقائعی‮ ‬كوردستان‮) ‬ژمارە‮ (‬127‮) ‬ی‮ (‬5‮)‬ی‮ ‬ئایاری‭/‬2011‮ ‬دا كاری‮ ‬پێ دەكرێت‮.‬
لە دوای‮ ‬ئەم خوێندنەوە زانستیە بۆ ئەم‮ ‬یاسایانە بە پێویست و گرنگی‮ ‬دەزانین ئاماژە بە چەند خالێكی‮ ‬گرنگ لەم بوارەدا بكەین،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كەوا چوارچێوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ ئەم دەزگا گرنگانە لە كاتێكدا دێت كەوا ئەزموونی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و رێز گرتن لە مافی‮ ‬مرۆڤ و سەروەری‮ ‬یاسا لە هەنگاوێكی‮ ‬بەرچاودایە،‮ ‬بۆیە ئەم دەزگایانە وەك بەشێك لە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ (‬تنفیژی‮) ‬بە شێوەیەك لە شێوەكان هەرچەندە لە‮ ‬یاسا ئاماژەی‮ ‬پێ نەكراوە دەكەونە ژێر چاودێری‮ ‬كاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬وەك ئەركێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬وەك دەسەڵاتی‮(‬تشریعی‮) ‬بۆ دەسەڵاتی‮ (‬تنفیژی‮) ‬ئەمە لەلایەك،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێت لە سیستەمی‮ ‬خزمەتی‮ ‬كاركردن لەم جۆرە دەزگایانە سیستەمێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬نە سەربازیە و نە هێزی‮ ‬ناوەخۆیە‮ ‬،‮ ‬چونكە كاركردن لەم دەزگایانە گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەها بوونی‮ ‬پەیمانگایەكی‮ ‬تایبەت بە پەرەپێدانی‮ ‬ئاسایش گرنگی‮ ‬و پێویستی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام دەبێت ویستەكان زیاتر بەرەو كردنەوەی‮ ‬كۆلیژێك‮ ‬یاخود سەنتەرێكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬بن و تەنها پەیوەست نەبێت بە كارەكانی‮ ‬پیشەیی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬بەڵكو پسپۆریە زانستیەكانی‮ ‬پەیوەست بەم كارە لەخۆ بگرێت،چ لە بواری‮ ‬خوێندن‮ ‬یاخود مەشق پێكردن و پەرەپێدانی‮ ‬لە ناوەوە و دەرەوە‮. ‬
لەدەرەنجامی‮ ‬ئەم خوێندنەوە و شیكردنەوەیەدا‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێم بە دەستنیشانكردنی‮ ‬بەڕێز‮ (‬مەسروور بارزانی‮) ‬بۆ‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەم ئەنجومەنە بە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ دەژمێردرێت لە‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬بەڕێزیان لە بواری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی،‮ ‬بەم هەنگاوە چارەسەری‮ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬گرنگ كرا ئەویش بە‮ ‬یەكگرتنەوەی‮ ‬دامەزراوەكانی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە تایبەتمەندی‮ ‬و گرنگی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەك سەرۆك بارزانی‮ ‬لە وتارە بە نرخەكەی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬پێ كرد لەم بوارەدا،‮ ‬بەم شێوەیە ئەم دامەزراوانە لەسەر بنەمای‮ ‬پیشەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و فەلسەفەی‮ ‬قووڵی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لە نێوان ئەم دامەزراوانە و هاوڵاتی‮ ‬كار دەكەن‮. ‬

‮❊ ‬پسپۆر لە ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌