2010-07-03

ئا: بەهادین جەلال

          (1)

ئێمە لە پشتێكین... كە زۆر رەسەنە

بەڵام زەمانە.. گڕی تێ بەرداوین

تاریكی دایپۆشیوین...

بە پێ و بەڕاكردن بەرەو نیشتمان هاتین...

بەسەر ئاگر و خوێندا... پەڕینەوە

پێمان لە برینی نیشتمان نا...

نەیانهێشت... بۆنی نیشتمان بكەین

بۆ دادگا راپێچیان كردین

(2)

نیشتمان لە كاولی و ماڵوێرانیدا

نغرو بووە!

لێمان گەڕێن... خوێنمە لەم نیشتمانە

گەورە بووین و جیهان هەمووی دەزانێ

رۆژانێك... بە باخەكاندا دەسووڕاینەوە

شەقامەكانمان تەی دەكرد

لەگەڵ یەكدی ئاوێتە بووین...

بەڵام ئەمڕۆ...

باخەكان سووتێنران

شەقامەكان هەڵوەشاون

رێگاكانیان لێ ون كردووین...

بە هەر كوێدا رێ دەكەین...

تەنیا دەنگی چۆڵەوانی و بێ ئۆقرەیی

دێتە بەرگوێت...

ئەو خاكەی بە گوڵاڵە سوورە رازا بۆوە

ئێستا خڵتانی خوێن بووە...

*  *  *

خانمە شاعیری ئەڵمانی (گێترۆد فۆن لێڤۆرست" لە ساڵی 1876 ز لە شاری (مسندن)ی ئەڵمانی هاتۆتە دنیاوە، لەساڵی 1971 ز كۆچی دوایی كردووە... باوكی ئەفسەرێكی پایە بەرز بووە و خاوەن سامانێكی زۆر بووە، بۆیە هەر لە منداڵییەوە مامۆستای تایبەت بۆ كچەكەی (لیڤۆرست) گرتووە و كاتێ تەمەنی گەیشتە (14) ساڵان بەردەوام بووە لەسەر خوێندنی گشتی... زۆر حەزی لە فەلسەفە و مێژوو و فیقهی پرۆتستانتی بووە، لە زانكۆكانی بەرلین و زانكۆی ماربۆرك و هایدل بیرك خوێندوویەتی...

لە بواری ئەدەبدا، شاعیرێكی هەستناسك و نیشتمانپەروەر بووە... هۆنراوەكانی دەچنە قاڵبی رۆمانسی وخۆشەویستی وڵات و هاووڵاتیان... بێجگە لە شیعر، چەندین چیرۆكی رۆمانسی بڵاو كردۆتەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌