2012-09-11

پاڵەوانانی ئاسیا هەڵبژاردەی ژاپۆن دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ  توانی بردنەوەیەکی گرنگ بەسەر هەڵبژاردەی عێراقی تۆمار بکات بە ئەنجامی 1-0گۆڵ لەو یارییەی لەسەر یاریگای سایتاما لەژاپۆن بەڕێوەچوو، لەمیانی گەڕی چوارەمی گرووپی ئاسیای دووەم لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی بەرازیل، بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی هەڵبژاردەی ژاپۆن بووە 10خاڵ و خاڵەکانی عێراقیش لە 2خاڵ وەستان، یارییەکی ئاست بەرز بوو بۆ عێراقییەکان بەرامبەر شارەزایی نەوەکانی سامۆرای، لەکاتێکدا یاریزانانی عێراق دەیانویست بە تەواوی خاڵەکانیان بگەڕێنەوە، بەڵام هێزی رکابەر  لەسەر خاک و بەردەم جەماوەرەکەی بووە رێگر لەبەردەم ئاواتەکانیان و تاکە گۆڵی ژاپۆن لەخولەکی 25 لەرێگای مایدا لە خولەکی 25 تۆمارکرا، راهێنەری عێراقی بەرازیلی زیکۆ ویستی بەچەند دەمووچاوێکی تازە یاری بکات، بەڵام لەکۆتایی یاریدا بەهۆی فشاری زۆری ژاپۆنیەکان ویستی پشت بە شارەزایی یونس مەحمود و کەرار جاسم و نەشئەت ئەکرە ببەستێت کە لەخولەکانی کۆتایی هەندێک مەترسیان خستە سەرگۆڵی ژاپۆنییەکان بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و نەیانتوانی گۆڵی بەرامبەر بێننەوە، بەمەش 3خاڵی زۆر گرنگیان لەدەستداو ئێستاش هەلی سەرکەوتن بۆ کۆتاییەکان تا رادەیەک لاواز دەبێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌