فۆتۆگرافه‌ر ئه‌یوب ئاژگه‌یی به‌نووسین و ئاماده‌كردنی كتێبێك به‌ناونیشانی كامێرای دیجیتاڵ... ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسین و وێنه‌گرتن" ده‌یه‌وێت روانگه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی كامێرای دیجیتاڵی بكاته‌وه. كتێبه‌كه له دوو توێی 142لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوره‌نگ و ته‌واوی زانیارییه‌كان به‌وێنه شیكراونه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی زیاتر روونكردنه‌وه‌ی كرداره‌كانی كامێرایی دیجیتاڵی.
كتێبه‌كه له پێنج به‌ش پێكدێت، هه‌ر به‌شێكیش گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له رووی هونه‌ری و كاری رۆژنامه‌گه‌ری و پڕۆفیشناڵانه‌وه. شیاری باسه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار فارس سه‌عدییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و جه‌مال هه‌مه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نووسیش سه‌رپه‌رشتی كردووه‌و به‌رگ سه‌فین كه‌ریم و ناوه‌ڕۆكیش ئه‌یوب محه‌مه‌د بابه‌كر نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی كردووه‌و به تیراژی 2000 دانه چاپكراوه. جێگای ئاماژه‌كردنه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستانه‌وه زانیاررییه‌كان هه‌ڵسه‌نگێندراون و هه‌ر له‌وێش ده‌ست ده‌كه‌وێت.