2012-09-17

ئەنجلێنا جولی بە مامەڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دڵخۆش بووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی francepress، نوێنەری تایبەتی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان بە مامەڵەی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان زۆر دڵخۆش بووە.
ئەنجلێنا جولی لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەڵێت  من سەردانی هەر چوار وڵاتی تورکیا، ئەردەن، لوبنان و عێراقم کردووە، کوردستان تەنها جێیەک بوو کە ئاسانکاری زۆر باشی بۆ پەنابەران کردووە و سنوورەکانی خۆی لەسەر دانەخستوون .
ناوبراو دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕیوە و دەڵێت  من دەزانم کە حکومەتی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەنابەرە سووریەکان هەڵسوکەوتێکی زۆر باشیان هەیە و بە باشی پێشوازیان لێدەکەن. ئەو شتەی کە بۆمن زۆر جێگەی خۆشحاڵی بوو ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستان ناسنامە بۆ پەنابەران دەرچووە و پەنابەران بەو کارەتی به ئاسانی دەتوانن هاتووچۆ بکەن .
نوێنەری تایبەتی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی  من زۆر دڵخۆشم کە گوێبیستی ئەوە دەبم کە حکومەتی کوردستان بەردەوام لە کۆمەک و یارمەتیدانی پەنابەران دایە و تەنانەت ئامادەکاری بۆ وەرزی سەرماش کردووە .
 یەک شەممە،  ئەنجلێنا جولی، ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود و نوێنه‌ری نیازپاكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لەگەڵ تەمەر رەمەزان، پارێزگاری دهۆک سەردانی کامپی دۆمیزی کرد و لەگەڵ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌