2012-09-18

ڕاپۆرت‮/ ‬فاتیح بەرزنجی‮
‬ بەئامادەبوونی‮ ‬هەریەكە لەدیندار زێباری‮ ‬جێگری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم و ئازاد عیزەدین مەلافەندی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خاتوو هۆما شەعیب خان نوێنەری‮ ‬یۆنامی‮ ‬لەئوفێسی‮ ‬هەولێرو خاتوو هاژە سلێمان ئەندامی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و ژمارەیەك لەبەرپرسانی‮ ‬دیكە لەهوتێلی‮ ‬چوارچرا لەهەولێر لەژێر دروشمی‮ ‬كۆنفرانسی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮( ‬دەست كردن بەجێبەجێ كردنی‮ ‬پلانی‮ ‬كاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەهەرێمی‮ ‬كوردستان‮) ‬ساز كرا سەبارەت بەتەوەرەكانی‮ ‬ئەو كۆنفرانسەو ئامانجی‮ ‬زیاتر پەرەپێدان بەمافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەكوردستان ئەو‮ ‬ڕاپۆرتەمان ئامادە كردو ئامادەبووان بەوردی‮ ‬تیشكیان خستە سەر مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەكوردستان لەماوەی‮ ‬ئەو چەند ساڵانەدا‮. ‬ پلانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ دیارە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕیاریدا كە پلانێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بۆ مافەكانی‮ ‬مرۆڤ ئامادە بكات بەڕاوێژكاری‮ ‬لەگەڵ لایەنە حكومیە پەیوەندیدارەكان و پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و ئەنجوومەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬ئەم پلانە هەرێمیەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ ئامادەكراوە بەمەبەستی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬و‮ ‬ڕێزگرتن و پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەهەرێم بە پشت بەستن بەڕاسپاردەكانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان‮ ‬سەبارەت بەتەوەری‮ ‬ئەو كۆنفرانسە دیندار زێباری‮ ‬بەرپرسی‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم‮ ‬ڕوونیكردەوە‮:‬‮ ‬پلانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ لەهەرێمی‮ ‬كوردستان پلانێكی‮ ‬گشتگیر بوو پلانێكی‮ ‬upr ‮ ‬و بە پێی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاسپاردانەی‮ ‬كە لەئەنجومەنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬سەر بە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە جنێف وە بەحكومەتی‮ ‬ئێراق دراوە ئێمە لەهەولێر ئەو پلانە بەفەڕمی‮ ‬ڕادەگەیەنن و ئەو پلانە بەهاوكاری‮ ‬و پشتگیری‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و پەرلەمان و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و پلانەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬ئۆفیسی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ سەر بەنەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان‮ ‬یۆنامی‮ ‬وپلانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆف كە‮ ‬upr ‮ ‬ە و پلانەكە چەندین‮ ‬ڕاسباردەی‮ ‬بۆ ئێراق هەیە و‮ ‬ڕاسپاردەكان هەموو چوار ساڵ جارێك پێداچوونەوەی‮ ‬بۆ دەكرێت لەسەر ئاستی‮ ‬جنێف‮ ‬un ‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاسپاردانە بەهەقیقەت نزیكەی‮ ‬176 ‮ ‬ڕاسپاردەبوون سەبارەت ئێراق،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئێراق قەبوڵی‮ ‬كردووە و پێی‮ ‬پەسەند نزیكەی‮ ‬135 ‮ ‬ڕاسپاردەن ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەندێك لەو‮ ‬ڕاسپاردانە كە پێمان باشەو لایەنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بگرێتەوە خۆمان پێداچوونەوەمان بۆ كردووە و كاری‮ ‬لەسەر كراوە و لایەنەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بەوردی‮ ‬لەمانگەكانی‮ ‬ڕابردوودا كاری‮ ‬جدیان لەسەر كردووەو هەندێك لەو‮ ‬ڕاسپاردانەش‮ ‬ڕاسپاردەی‮ ‬سیادین ئەوانە لەسەر ئاستی‮ ‬ئێراق لەسەر بنەماكانی‮ ‬نێو دەوڵەتین كە ئێمە بەشیكین لەچوار چێوەی‮ ‬عێراق و ئەو پێداچوونەوە ئەوەی‮ ‬كە گرنگە بەنیسبەت ئێمە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان ئەویش جدیەت و نیەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بۆ جێبەجێ كردن و پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و دیارە ئەو جێبەجێ كردنە هەقیقەت لەچەندین لاوە خۆی‮ ‬دەگرێتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە گرنگە پێداچوونەوەیەكی‮ ‬جدی‮ ‬لە هەندێك‮ ‬یاسادا بكرێت و ئەوی‮ ‬دیكەش جێبەجێ كردنی‮ ‬یاساكانە،‮ ‬ئەوی‮ ‬دیكەی‮ ‬كە گرنگە بەلای‮ ‬ئێمەوە چەندین‮ ‬ڕاسپاردە هەیە بۆ باشتر كردنی‮ ‬بارودۆخەكە بۆیە حكومەتی‮ ‬هەرێم لەدوو هەنگاوی‮ ‬پێشتریش كە كردوویەتی‮ ‬وەك پێداچوونەوە بەو مافانەو گۆڕانكاری‮ ‬لەسەر كردنی‮ ‬یاخود باشتر بكرێ بۆ ئەو مەبەستەش خودی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەو ماوەیەدا پشتگیریەكی‮ ‬بەفەڕمی‮ ‬بە‮ ‬un ‮ ‬داوەو تیایدا هاتووە كابینەی‮ ‬حەوتەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بەجدی‮ ‬بەسەر ئەو‮ ‬ڕاسپاردانە دەچێتەوەو جدیەتی‮ ‬حكومەت نیشان دەدەرێت لەسەر بەهەموو شێوەیەك‮. ‬ پشتگیری‮ ‬كردن لە پلانی‮ ‬كاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬ هەر سەبارەت بەو كۆنفرانسە ئازاد عیزەدین مەلافەندی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮:‬‮ ‬ڕەوشی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ لە كوردستان لە لایەن حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬ئەكتیڤانەی‮ ‬بۆ دەكات بەتایبەتی‮ ‬خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پشتگیری‮ ‬تەواوی‮ ‬لە پلانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ كردووە،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش ئێستا زۆر پشتگیری‮ ‬لەو بابەتە دەكات‮ ‬ڕەوشی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ ئێستا لەكوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاوی‮ ‬ناوە،‮ ‬لەوانەیە لەهەندێ‮ ‬ڕووە كەمو كوڕی‮ ‬هەبیت ئەو كەموكوڕیانەش بۆ ئایندە چارەسەر دەكرێن ئێمەش وەكو سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەموو پشتگیری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاریەك بۆ ئەو پلانە دووپات دەكەینەوە‮.‬ ئامادەكردنی‮ ‬ڕاسپاردەكان‮ ‬ دواتر هاژە سلێمان جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬داكۆكی‮ ‬كردن لەمافی‮ ‬ئافرەتان لەپەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮:‬‮ ‬ئەو پلان و‮ ‬ڕاسپاردانەی‮ ‬كە ئامادەكراوە بۆ‮ ‬ڕەوشی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬كە دەرچووە هەر وەكو‮ ‬یاسای‮ ‬لێبوردنی‮ ‬گشتی‮ ‬كە خۆشبەختانە ئەو‮ ‬یاسایە لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و خەڵكیكی‮ ‬زۆر لەو‮ ‬یاسایە سودمەند بوون لەو‮ ‬یاسایە لەگەڵ‮ ‬یاسای‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬خێزانی‮ ‬كە ساڵێكە ئەو‮ ‬یاسایە دەرچووەو وەكو پێویست نەچۆتە بواری‮ ‬جێبەجێ كردنەوە،‮ ‬دیارە چەند كەموكوڕیەكی‮ ‬هەیە ئێمە بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان باسمان لێوەكردووەو هەر لەو هەفتەیەش لەگەڵ لیژنەكە كۆبوونەومان سازكرد كە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دیكە بگرینە بەر‮ ‬تا بتوانرێ ئەو‮ ‬یاسایە بەرێك و پێكی‮ ‬بخرێتەواری‮ ‬جێبەجێ كردنەوە سەبارەت بەمەسەلەی‮ ‬ئازادی‮ ‬ڕادەربڕین و‮ ‬یاسای‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬هەروەكو دیارە لەو ساڵانەی‮ ‬دواییدا هەندێ پێشلكاری‮ ‬هەیە بەمافەكانی‮ ‬ڕۆژنامەنووسان و جۆرێك لەیەك نەگەیشتنێك هەیە لەنێوان دەسەڵات و‮ ‬ڕۆژنامەنووس لەكاتی‮ ‬ئەنجامدان و‮ ‬ڕۆماڵ كردنی‮ ‬كاری‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬و دەبینرێت كە هەندێ پێشێلكاری‮ ‬دەكرێ بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان و كارلەسەر ئەوە دەكەین هەروەكو دەزانین كە‮ ‬یاسای‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬زۆر باشە ئێمە پێمان وایە كە دەبی‮ ‬هەموو بڕگەو مادەكانی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ بكرێت،‮ ‬كار لەسەر ئەوەش دەكەین كە نابی‮ ‬مافی‮ ‬ڕۆژنامەنووس بخورێت و هەقی‮ ‬ڕۆژنامەنووسان نەفەوتێت،‮ ‬بۆیە دەبێ هەنگاوی‮ ‬جدی‮ ‬و ئەكتیڤانە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كیشەكان بكرێت‮. ‬ بەرەو پێشەوە بردنی‮ ‬پلانەكە دواتر خاتوو هۆما لەئۆفیسی‮ ‬یۆنامی‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮: ‬خۆشحاڵین بەو كۆنفراسەو گەیشتن بەئامانجێك بۆ ئەنجامدانی‮ ‬پێشنیارەكان و دەست خۆشی‮ ‬لە هەموو ئەو لایەنانە دەكەین كە بەشداریان كرد لە جیبەجێ كردنی‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەو پێشنیارانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕوون كرابوونەوە زۆر گرنگە كە بەراوردیك بكەین لەنێوان مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و بەهاكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ هیوادارین كە ئەو پلانە بەرەو پێشەوەمان ببات بۆ بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬پێشكەوتوو لێرەوە دەكەوێت پێتان‮ ‬ڕابگەیەنم كە دوو پرۆسەیە‮ ‬یەكێكیان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەوەی‮ ‬دیكەش لەلایەن حكومەتی‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدڕاڵ بەڕیوەدەچێت و ئومێدی‮ ‬سەركەوتن بۆ هەموو ئەو پلانی‮ ‬كاری‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ دەخوازین‮ ‬،‮ ‬هیواداریشین ئەو كارە ببێتە هۆی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬پێشكەوتوو،‮ ‬باوەڕی‮ ‬بەسزای‮ ‬لەسێدارەدان و باوەڕی‮ ‬بەئازادی‮ ‬ڕادەربڕین هەبێت و باوڕ‮ ‬وایە كە ئەو پرۆسەیە هەنگاوی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬بەدواوە بێت ئەمەو كۆنفرانسەكە بەچەندین تەوەری‮ ‬گرنگ سەبارەت بەو پلانە خرانە‮ ‬ڕوو دواتر لەلایەن‮ ‬ڕۆژنامەنووسانەوە چەندین پرسیار ئاڕاستەی‮ ‬ئامادەبووان كراو بەتێرو تەسەلی‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكان درانەوەو پلانەكەش بەفراوانی‮ ‬باسیان لێوەكرا بۆ ئەوەی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ بۆ ئایندە زیاتر بەرەو بیشەوە هەنگاو بنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌