| له‌م هه‌فته‌یه‌دا باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ده‌كرێته‌وه |
2012-09-18 |
 |
|
|
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی عێراق ده‌ڵێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ده‌كرێته‌وه.فریق روكنی یه‌كه‌م عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاند ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له سه‌ربازگه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق له باكووری پارێزگای دیاله ده‌كه‌ینه‌وه.ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر سه‌ركردایه‌تی كورد دامه‌زراندی ئه‌و فه‌رمانده‌یی ره‌تكرده‌وه كه بڕیار بوو هه‌فته‌ی رابردوو مه‌راسیمی تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌بچیت به‌ڵام به‌هۆی فشاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد مه‌راسیمه‌كه دواخرا.به وته‌ی عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌یی دیجله ترسی بۆ كورد نییه چونكه باره‌گاكه‌ی له سه‌ربازگه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق ده‌بێت كه دووره له كه‌ركووك هه‌روه‌ها هیچ هێزێكی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كه‌ركووك ناكرێت كه هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی لێی هه‌یه.فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی عێراق راشیگه‌یاند تایبه‌تمه‌ندی ده‌ده‌ینه كه‌ركووك و فه‌رمانده‌ی پۆلیس به‌رپرسی كه‌ركووك ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه یه‌ك سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ریه‌كه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌بێت و نابێته ترس بۆ هیچ لایه‌ك.عوده‌ی خزران قایمقامی شارۆچكه‌ی خاڵس له پارێزگای دیاله رایگه‌یاندووه كه باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له كه‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌و كه‌مپه به ته‌واوی له موجاهیدینی خه‌لق چۆڵ كرا. |
| |
|
|
|