| سووریا به به‌شداریی ئێران، چه‌كی كیمیایی تاقیكردووه‌ته‌وه |
2012-09-18 |
 |
|
|
گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت رژێمی سووریا، به به‌شداریی ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێران، چه‌ند چه‌كی تاقیكردووه‌ته‌وه كه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌كار ده‌هێنرێن. گۆڤاری شپیگڵی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا له زمانی چه‌ند شایه‌تحاڵێكه‌وه ده‌ڵێت، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له كۆتایی مانگی رابردوودا، چه‌ندین چه‌كی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌ی سه‌فیرا له نزیك شاری حه‌ڵه‌ب، تاقیكردووه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا، چه‌ندین رۆكێتی هه‌ڵگری گازی كیمیایی جۆراوجۆر، به به‌شداری و چاودێریی ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تاقیكراونه‌ته‌وه. شایه‌تحاڵه‌كان به گۆڤاره‌كه‌یان راگه‌یاندووه، 5 یان 6 رۆكێت كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیاییان هه‌یه، له رێگه‌ی فڕۆكه و تانك، له بیابانێك به ناوی دێر ئیهام، تاقیكراونه‌ته‌وه به‌ڵام رۆكێته‌كان گازی كیمیاییان تێنه‌كراوه. گۆڤاری شپیگڵ ده‌ڵێت زانایانی ئێرانی و كۆریای باكوور، له‌م ناوه‌نده گه‌وره‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن كه چاودێریی توندی ئه‌منیی له‌سه‌ره و به‌پێی راپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا، گازی كیمیایی سارین و تابوون و خه‌رده‌ل له‌م ناوه‌نده دروست ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان تاقیده‌كرێته‌وه.
PNA |
| |
|
|
|