| عیماد ئه‌حمه‌د بۆ به‌شداری كردن له كۆنفرانسی رۆژی داهێنان گه‌یشته پۆلۆنیا |
2012-09-24 |
 |
|
|
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌شه‌شه‌مین كۆنفرانسی رۆژی جیهانی داهێنان ،به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی سه‌ردانی وڵاتی پۆلۆنیای كرد‌و له فرۆكه‌خانه‌ی شاری پۆزنان له‌لایه‌ن لۆڤیسك ڤۆتشناك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی ویلكۆپۆلسكا پێشوازی لێكرا. له‌دیدارێكدا لۆڤیسك ڤۆتشناك خۆشحاڵی هه‌رێمه‌كه‌ی به‌سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دواتر هه‌ردولا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی پۆله‌ندا به‌گشتی و هه‌رێمی ویلكۆپۆلسكا به‌تایبه‌ت باسی لێوه‌كرا، هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌گرنگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه، دواتر سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی بیر‌ورا ئاڵوگۆڕكرا. هه‌ر له‌م دیداره‌دا كه وه‌زیری پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پۆله‌ندا كرا‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونیكرده‌وه كه‌كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه‌و ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی هه‌موو عیراقیشه‌و كۆمپانیاكانی پۆله‌نداش ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی كوردستان ببینن. جێ ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی رۆژی جیهانی داهێنان له‌شاری پۆزنانی پۆله‌ندا ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات. |
| |
|
|
|