2014-03-09

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورە و میهرەبان‮ ‬
پێشەكی‮ ‬بەخێرهاتنێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬هەموو ئێوەی‮ ‬خۆشەویست دەكەم‮ ‬،‮ ‬كونسوڵ و نوێنەرانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬بیانی
پەرلەمانتار و بەرپرسانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و حزبەكان و هەموو ئامادەبووانی‮ ‬بەڕێز‮ ‬
سوپاستان دەكەم بۆ هاتنتان،‮ ‬بەشداریكردنتان لەم رێوڕەسمە مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬و پێزانینە
لێرەدا بە پێویستی‮ ‬دەزانم سوپاسی‮ ‬ئەو برادەرانە بكەم كە زەحمەتیان كێشا و تەنانەت ژیانی‮ ‬خۆیان خستە مەترسی‮ ‬و چوون بۆ بیابانەكانی‮ ‬خوارووی‮ ‬عێراق لە نێوان پارێزگای‮ ‬سەماوە و سنووری‮ ‬عەرەبستانی‮ ‬سعودیە تا توانیان ئەمجارەش‮ ‬93 ‮ ‬رووفاتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬ئەنفالی‮ ‬بارزانیان بدۆزنەوە و بیانهێننەوە هەولێر‮ . ‬
هەروەها بە پێویستی‮ ‬دەزانم سوپاسێكی‮ ‬بێ پایانی‮ ‬بەرپرسان و خەڵكی‮ ‬سەماوە بكەم كە بەڕاستی‮ ‬زۆر‮ ‬یارمەتی‮ ‬ئێمەیان دا و هیچ كاتێك ئەو هەڵوێستەیان لە بیرناكرێت‮ ‬و پێمخۆشە خەڵكی‮ ‬كوردستان باش بزانێت ئەم برایانە لە سەماوە‮ ‬یەكجار زۆر هاوكاریان كردووین‮.‬
چ ئەم‮ ‬93 شەهیدەی‮ ‬ئێستا لە بەردەممانن و چ ئەوانەی‮ ‬پێشتر و چ ئەوانەی‮ ‬گەرمیان چ ئەوانەی‮ ‬هەڵەبجە و چ ئەوانەی‮ ‬بادینان،‮ ‬هیچ تاوانێكیان نەبوو تەنها تاوانیان ئەوە بوو كە كورد بوون‮.‬
بۆ ئێمە هەر‮ ‬یەكێك لەوانە برایە،‮ ‬كوڕە‮ ‬،‮ ‬كەسوكارە،‮ ‬هەموو شتێكە و لێرەدا من بە پێویستی‮ ‬دەزانم سوپاسێكی‮ ‬بێپایانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەولێری‮ ‬خۆڕاگر و دەورووبەری‮ ‬بكەم،‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬هەریر و سۆران و هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان بكەم بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیان كە نواندیان لە كاتی‮ ‬رەشبگیری‮ ‬بارزانیان و ئەنفالكردنیان كە زۆر كەسیان ژیانی‮ ‬خۆیان خستە مەترسی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬منداڵێك رزگار بكات‮ ‬یان مرۆڤێكی‮ ‬بارزانی‮ ‬رزگار بكات،‮ ‬چونكە رەشبگیریەكە وابوو لە منداڵی‮ ‬12 ساڵی‮ ‬تا پیرەمێردی‮ ‬90 ساڵی‮ ‬گیران و لەو بیابانانەی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق خرانە گۆڕی‮ ‬بە كۆمەڵەوە‮ .‬
بە داخەوە لە كاتی‮ ‬چ كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬چ ئەنفال،‮ ‬وەكو پێویست جیهان نەك تەنها بە هانای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەوە نەهات،‮ ‬بەڵكو باسی‮ ‬ئەو كارەساتە گەورەیەش نەدەكرا،‮ ‬بەڵام لای‮ ‬من خاڵێكی‮ ‬دیكە‮ ‬یەكجار زۆر گرنگە،‮ ‬خۆیشمان كەمتەرخەمین و جیهانیش كەمتەرخەمە‮.‬
رەوشتە بەرزەكەی‮ ‬كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان وایكرد هەموو كەسێك باسی‮ ‬لێوە بكات و ببێتە شتێكی‮ ‬سەیر بۆ كەسانێكی‮ ‬زۆر،‮ ‬باسی‮ ‬زۆر وڵات دەكرێت كە ئاشتەوایی‮ ‬تیادا كرا وەكو خوارووی‮ ‬ئەفریقیا،‮ ‬بەڵێ راستە جێی‮ ‬پێزانینێكی‮ ‬زۆرە،‮ ‬بەڵام باوەڕ‮ ‬ناكەم لە هیچ وڵاتێك میللەتێك ئەنفال و كیمیاباران كرابێت،‮ ‬منداڵی‮ ‬ساوا بە شووشەی‮ ‬شیرەوە لەگەڵ دایكی،‮ ‬كچێك بە بووكی‮ ‬باربی‮ ‬لەگەڵ دایكی‮ ‬خرابنە چاڵ،‮ ‬ئنجاش ئەو سەربازانەی‮ ‬كە ئەم تاوانانەیان كرد كەوتنە دەستی‮ ‬ئەو خەڵكە زۆر بە مەردانە رەفتاریان لەگەڵ كردن و رەوانەی‮ ‬لای‮ ‬كەسوكاریان كران و نەكەس كوژرا و نەكەسیش ئیهانە كرا‮. ‬
من نازانم رەوشی‮ ‬لەمە بەرزتر لە كوێی‮ ‬دنیادا هەیە،‮ ‬بۆیە من پێموایە ئێمە لە نێوخۆشماندا دەبێ گرنگی‮ ‬زیاتر بەو خاڵە بدەین و ئەم هەڵوێستەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ببێتە نموونە بۆ هەموو جیهان‮.‬
بەڕێزان‮..‬
هەرچەندە بۆنەكە دڵتەزێنە،‮ ‬بەڵام بە پێویستی‮ ‬دەزانم ئاماژە بە چەند خاڵێكی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستا بكەم‮:‬
ئێمە ئەم هەموو قوربانیەمان داوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئازاد بین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خۆمان بەدەستی‮ ‬خۆمان بێت و چیتر پاشكۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە نەبین‮.‬
ئەو قەیرانەی‮ ‬ئێستا لە هەموو عێراقدا هەیە،‮ ‬بەڵام كە بە تایبەتی‮ ‬لە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا هی‮ ‬ئەمڕۆ نییە،‮ ‬چەند ساڵ بەر لە ئێستا من ئەوەم خستەڕوو كە عێراق لە مەترسیدایە و دیموكراسی‮ ‬و فیدراڵی‮ ‬و پێكەوە ژیان لە پاشەكشە دایە و كەوتۆتە بەر مەترسیەكی‮ ‬گەورە لەبەر ئەوەی‮ ‬كە دەستوور پێشێل دەكرێت و هیچ قیمەتێك بۆ واتای‮ ‬هاوبەشی‮ ‬و پێكەوەژیان نەماوە‮.‬
قەیرانی‮ ‬ئێستا زۆر كۆنترە و بڕواش بكەن مەسەلە نە مەسەلەی‮ ‬بودجەیە و نە نەوتە،‮ ‬بەڵكو زۆر لەوە گەورەترە ئەویش شكاندنی‮ ‬شكۆ و هەیبەتی‮ ‬كورد و كوردستانە‮.‬
ئەوان دەیانەوێ ئێمە ببینە پاشكۆ و خاوەنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خۆمان نەبین و وەكو هەر پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن و دەبێ فەرمان بدەن بەبێ ئەوەی‮ ‬حیساب بۆ ئەو هەموو ئەنفال وكیمیاباران و ئەو هەموو قوربانیدانە بكەن وئێمەش دەبێ بێ بڕیار و‮ ‬ڕا بین‮ ‬،‮ ‬ئەسڵی‮ ‬مەسەلەكە ئەمەیە‮ .‬
پرسیاری‮ ‬گەورەش ئەمەیە‮ : ‬دوای‮ ‬ئەو هەموو قوربانیدانە ئایا گەلی‮ ‬كوردستان ئامادەیە سازش لەسەر ئازادی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات؟ ئایا ئامادەیە بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بداتە دەستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە؟ من پێموایە كە كار گەیشتە شكاندنی‮ ‬شكۆ و هەیبەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬ئازادی‮ ‬و بڕیاری‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك هەڵوێستن‮.‬
مەحاڵە دوای‮ ‬ئەم هەموو ئازادی‮ ‬و قوربانیدانە سازش لەسەر ئەم ئازادیە بكرێت و ئێمە بۆ دواوە هەنگاو نانێین،‮ ‬بەڵكو بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین‮.‬
لە ماوەی‮ ‬رابردوودا چەندین جار شاندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وەزیران چوونە بەغدا و بەجدی‮ ‬بەو نیەتە چوون كە چارەسەری‮ ‬هەموو گرفتەكان بدۆزنەوە،‮ ‬بەڵام لەپڕ‮ ‬لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬گرفتەكان بكرێت،‮ ‬نانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیان بڕی‮ ‬كە ئەمە كارێكی‮ ‬ناڕەوا و دوژمنكارانەیە و گفتوگۆ لەسەر ئەم كارە ناڕەوایە ناكەین‮.‬
بەڵام هێشتا كات ماوە و لەدەست نەچووە بۆ ئەوەی‮ ‬دیالۆگ بكرێت و گرفتەكانی‮ ‬دیكە بە دیاڵۆگ چارەسەر بكرێن،‮ ‬بەڵام نەك مەسەلەی‮ ‬نانی‮ ‬خەڵك و مووچەی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬هەرێم‮.‬
ئەگەر دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا وا بیر بكەنەوە ئەمە وەكو كارتی‮ ‬فشار لەسەر هەرێم بەكار دێنن،‮ ‬من نامەوێ هیچ هەڕەشە و گەف و گوڕێك بكەم،‮ ‬بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیڵێم و مەبەستیشمە لەوەی‮ ‬دەیڵێم‮: ‬ئەگەر دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا لەسەر ئەو رەفتارە بەردەوام بن،‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬وامان دەبێ لە پێشبینی‮ ‬ئەواندا نەبێت و ئەوەی‮ ‬گومانی‮ ‬هەیە كە پێمان ناكرێت با چاوەڕوان بن ببینن و دەیبینن پێمان دەكرێت‮ ‬یان نا‮.‬
با كەس وا تەسەور نەكات ئێمە دەتوانین وا بە ئاسانی‮ ‬قبووڵی‮ ‬ئەوە بكەین زوڵم لە خەڵكی‮ ‬كوردستان بكرێت،‮ ‬ئێمە فێر نەبووین لە ژێر زوڵم و زۆرداریدا بژین،‮ ‬ئێمە فێربووین بمرین بۆ ئەوەی‮ ‬بژین‮.‬
گرفتی‮ ‬گەورە عەقڵیەتەكەیە كە عەقڵیەتی‮ ‬خۆسەپاندن و كورد بە كەم دیتنە كە بە هاووڵاتی‮ ‬پلە دوو سەیر بكرێت،‮ ‬ئەمە گرفتە گەورەكەیە‮.‬
ئێمە دەمانویست دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم عێراقێك پێكبێت كە تیایدا عەرەب و كورد و توركمان و كلدان وئاشووری‮ ‬و سریانی‮ ‬و ئەرمەنی‮ ‬و هەرچی‮ ‬نەتەوە و پێكهاتە كە لەعێراقدا هەبێت بە شێوەیەكی‮ ‬برایانە و پێكەوە بژین،‮ ‬هەموو وەكو‮ ‬یەك بین لە ماف و ئەركدا و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی‮ ‬زۆر درا و كورد رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینی‮ ‬لە نووسینی‮ ‬ئەو دەستوورەی‮ ‬كە ئێستا بە حیساب دەستووری‮ ‬عێراقە و كاری‮ ‬پێناكرێت و ئەو دەستوورە بوو بووە هۆی‮ ‬مانەوەمان لەگەڵ عێراق بەیەكەوە،‮ ‬ئەگەر ئەو دەستوورە پێشێل نەكرابوایە پێموانەبوو هیچ گرفتێك ببێت و ئێمە هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق دەمانتوانی‮ ‬لە ژیانێكی‮ ‬بەختەوەردا پێكەوە بین و برایانەش بژین‮.‬
من لەو ماوەیەی‮ ‬رابردوودا لەگەڵ هەموو حزبەكان باسی‮ ‬ئەوەمان كردووە بەمشێوە و بەم حاڵە و بەم شێوە پەیوەندیانە لەگەڵ بەغدا ناچێتە سەر،‮ ‬ئێمە دەبێ بیر لەوە بكەینەوە پێداچوونەوەیەك بكەین لە شێوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان ئێمە و بەغدا،‮ ‬چونكە بەڕاستی‮ ‬ئێمە ناتوانین هەمیشە لە ژێر هەڕەشەدا بژین بۆیە بە جدی‮ ‬كار لەسەر ئەوەش دەكرێت و پێمان خۆشە گەلی‮ ‬كوردستان دڵنیا بێت كە ئایندەمان گەشە‮.‬
راستە كەسانێك دەیانەوێت پێچەوانەی‮ ‬ئەمە نیشانبدەن و بەڵێ ئێستا قەیرانێك هەیە،‮ ‬بەڵام قەیرانێكی‮ ‬زۆر كاتیە و ئایندەیەكی‮ ‬زۆر گەشمان لە پێشە‮.‬
من نامەوێ لەوە زیاتر لە كاتی‮ ‬بەڕێزتان بگرم،‮ ‬بەڵام دوێنێ هەندێك قسەمان لەو چاوپێكەوتنەی‮ ‬بەڕێز مالیكی‮ ‬بیست لەگەڵ كەناڵی‮ ‬تەلەفزیۆنیNRT و پێشی‮ ‬ئەوەش بەیانێك‮ ‬یان وتارێكی‮ ‬هەبوو لەبارەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬فیدراڵ و پەرلەمانی‮ ‬فیدراڵی‮.‬
لەسەر ئەو چاوپێكەوتنە و ئەو گلەیی‮ ‬و تۆمەتانەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كورد با حكومەت خۆی‮ ‬وەڵامی‮ ‬بداتەوە و ئەمە ئیشی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬بەڵام من تەنها ئەوە دەڵێم ئەو هەندێك شتی‮ ‬باسكرد كە پێموایە جوانترە‮ ‬یەكێك سەرۆك وەزیران و فەرماندەی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدار بێت دەبێ راستگۆش بێت‮.‬
بە نیسبەت ئەوەی‮ ‬كە رایانگەیاند چیتر ئێمە حیساب بۆ پەرلەمانی‮ ‬فیدراڵ ناكەین،‮ ‬ئەوە واتای‮ ‬كودەتا دەگەیەنێت،‮ ‬ئەگەر پەرلەمان نەما كە حكوومەتی‮ ‬داناوە كەواتە چی‮ ‬دەمێنێت؟ حكوومەت بۆی‮ ‬نییە بڵێت من تەجاوزی‮ ‬پەرلەمان دەكەم و من پێموایە ئەمە مەسەلەیەكی‮ ‬زۆر گرنگە و هەموو هێزە عێراقیەكان دەبێ هەڵوەستەیەكیان لەسەری‮ ‬هەبێت و بە جدی‮ ‬بیری‮ ‬لێبكەنەوە‮.‬
بەش بە حاڵی‮ ‬خۆمان ئێمەش ناتوانین مامەڵە لەگەڵ حكوومەتێك بكەین كە هێڵێك بەسەر پەرلەمانی‮ ‬هەڵبژێردراو دابنێت كە نوێنەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراقە‮.‬
لە كۆتاییدا من ئومێدەوارم جارێكی‮ ‬دیكەش هەموو گرفتەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێت و ئێمە حەز ناكەین هیچ گرفتێك بۆ هەولێر و بەغدا هەبێت،‮ ‬بەڵام جارێكی‮ ‬دیكەش دووپاتی‮ ‬دەكەمەوە ئێمە ئازادی‮ ‬خۆمان بە هیچ ناگۆڕینەوە و گەلی‮ ‬كوردستانیش پەنا بەخوا و گەلی‮ ‬عێراقیش بە تێكڕا بەرەو ژیانێكی‮ ‬بەختەوەرتر دەڕوات و لەو قەیرانەش رزگارمان دەبێت‮.‬
جارێكی‮ ‬دیكە سوپاس بۆ ئامادەبوونتان
هەر شاد و بەختەوەر بن زۆر سوپاس‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌