2014-04-06

ڕۆژنامەی‮ (‬الحیاة‮ )‬ی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە ژمارە‮ ‬18628 ی‮ ‬ڕۆژی5/4/2014 ‮ ‬دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ بەڕێز‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬ئەمەش دەقی‮ ‬چاوپێكەوتنەكەیە‮:‬
‮* ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لە كاتێكدا ناوچەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬هەرێم گڕی‮ ‬گرتووە سەرم لە هێمنی‮ ‬تۆ سووڕماوە؟‮ ‬
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سوپاسی‮ ‬خوا لەسەر ئەو سەقامگیرییە دەكەین،‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رۆشنبیرییەی‮ ‬كە گەلی‮ ‬كورد لەسەری‮ ‬راهاتووە كە ئەویش رۆشنبیری‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬دوور لە تۆڵە سەندنەوەیە،‮ ‬ئێمە لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێمان لەگەڵ خۆمان و كەسانی‮ ‬دیكە هەڵدایەوە،‮ ‬كە ئەمەش بەرهەمی‮ ‬بە ئاگایی‮ ‬گەل و دەزگای‮ ‬ئاسایشە‮.‬
‮* ‬ئایا هۆكارەكەی‮ ‬ئەوە نییە رەوشی‮ ‬هەرێم لە جاران باشترە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬روونە باشترەو دەمانەوێت زیاتر گەشەی‮ ‬پێ بدەین،‮ ‬ئاسایش و گەشەسەندن و دابین كردنی‮ ‬هەڵی‮ ‬كارمان دەوێت،‮ ‬زانكۆی‮ ‬پێشكەوتوو گەشەسەندنی‮ ‬هەقیقیمان دەوێت‮.‬
‮* ‬ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە هەركاتێك سەردانی‮ ‬عێراق دەكەم هەست دەكەم زیاتر بەرەو لێكترازان دەچێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەداخەوە،‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام حوسێن هەوڵمان دا ئەزموونی‮ ‬كوردستان بۆ ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق ببەین،‮ ‬داوامان كرد رۆشنبیریی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬پیادە بكرێت و پەند لە رابردوو وەربگرین،‮ ‬بەڵام ئەوە رووی‮ ‬نەدا،‮ ‬بەداخەوە زۆرێك پەنایان بۆ تۆڵەسەندنەوەو تۆڵەسەندنەوەی‮ ‬بەرامبەر برد،‮ ‬ئێستا هەست بە مەترسییەكی‮ ‬گەورە لەسەر ئاییندەی‮ ‬عێراق دەكرێت‮.‬
‮* ‬مەترسی‮ ‬گەورە لەسەر‮ ‬یەكێتیی‮ ‬عێراق؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە تەئكید عێراق بەرەو ترازانە،‮ ‬هیواداربووین دیمەنەكە پێچەوانە بوایە،‮ ‬بەڵام پێویستە لەگەڵ واقیع و هەقیقەتەكان رەفتار بكەین،‮ ‬ناسەقامگیرییەكی‮ ‬زۆر هاتۆتە ئاراوە،‮ ‬تیرۆر لە ناوچەكانی‮ ‬رۆژئاوا بڵاو بۆتەوە،‮ ‬هەندێ شار لەدەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتن،‮ ‬تیرۆریستان بە ئاشكرا چالاكیی‮ ‬تیا دەنوێنن‮.‬
‮* ‬ئایا پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬دوای‮ ‬سەدام شكستی‮ ‬هێناوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەسەر لێواری‮ ‬شكستهێنانە‮.‬
‮* ‬ئایا بۆ لێكتێگەیشتن لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق سەختە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەڵسوكەوتی‮ ‬تاكە كەسیی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬بڕوا بە دیموكراتییەت و قبوڵ كردنی‮ ‬لایەنی‮ ‬تر،‮ ‬تا ئێستا رۆشنبیریی‮ ‬حوكمی‮ ‬شمولی‮ ‬پیادە دەكرێت،‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬بەرامبەر دەبێتە هۆكاری‮ ‬پشێویی‮ ‬و هەڕەشە و پێكدادان‮.‬
‮* ‬ئایا پێتوایە رۆشنبیریی‮ ‬حوكمی‮ ‬شمولی‮ ‬لە بەغدا هۆكاری‮ ‬لەبەریەك هەڵوەشانەوەی‮ ‬عێراق بێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵی‮ ‬ئەمە هۆكاری‮ ‬سەرەكییە،‮ ‬ئەم رۆشنبیرییە هۆكاری‮ ‬جێبەجی‮ ‬نەكردنی‮ ‬دەستوورو لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬عێراقە،‮ ‬هەر بە هۆكاری‮ ‬ئەمە بوو رێكەوتننەكان جێبەجێ نەكران و دووری‮ ‬كەوتە نێوان پێكهاتەكانی‮.‬
‮* ‬یەكێ لە سیاسییەكان گوتوویەتی‮ ‬عێراق بەرگەی‮ ‬بوونی‮ ‬دوو پیاوی‮ ‬بەهێز‮ ‬یەكێ لە بەغداو‮ ‬یەكێ لە هەولێر ناگرێت،‮ ‬ئایا ئەمە راستە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێموایە هێزی‮ ‬راستەقینە دەبووایە گەل و رای‮ ‬گەل بوایە،‮ ‬لەسەر بەرپرس پێویستە خۆی‮ ‬بە متمانەی‮ ‬خەڵك و رێزگرتن لە دەستوورو دامەزراوەكان بەهێز بكات، رەوشی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان لە ئاكامی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬راستەوخۆیە،‮ ‬بەڵام پیاوە بەهێزەكەی‮ ‬بەغدا لە ئاكامی‮ ‬تەوافوقی‮ ‬هێزە سیاسییەكانە،‮ ‬جا ئەگەر كارەكە پەیوەندی‮ ‬بە هەولێر‮ ‬یا بە بەغداوە هەبێت،‮ ‬دەبوایە دوا قسە بۆ خەڵك و لە میانەی‮ ‬دامەزراوەكان دا بوایە،‮ ‬نەك چارەنووسی‮ ‬وڵاتێك‮ ‬یا ناوچەیەك بە ویست و ئیرادەی‮ ‬پیاوێك بێت،‮ ‬ئەمە كارێكی‮ ‬ترسناكەو رۆژگاریش سەلماندوویەتی‮ ‬تێچووی‮ ‬زۆری‮ ‬دەكەوێتە سەر‮.‬
‮* ‬ئایا تۆ لە پاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ گەیشتنی‮ ‬بە پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران پەشیمان نیت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ناكرێت تۆ دادگایی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬رابردوو بە دەرهاوێشتەكانی‮ ‬ئێستاوە بكەیت،‮ ‬لە پاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬بەرێز مالیكی‮ ‬پەشیمان نیم،‮ ‬دواتر من نامەوێت بابەتەكە بخەمە خانەی‮ ‬كەسایەتییەوە،‮ ‬ناسۆرییەكان دوای‮ ‬ئەمە روویاندا‮.‬
‮* ‬ئایا بۆ لە نێوان تۆ و مالیكدا پەیوەندییەكی‮ ‬كار لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوور دروست نەبوو؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە هۆكاری‮ ‬بوونی‮ ‬دوو لێكدانەوە بۆ دەستوور و شێوازی‮ ‬حوكمڕانی،‮ ‬رەنگە ئەو پێی‮ ‬وابێت پێویستە هەموو شتەكان بۆ بەغدا بگەڕێنەوە،‮ ‬ئەمەش لەگەڵ بۆچوونی‮ ‬ئێمە جیاوازەو بەو چاوە سەیری‮ ‬عێراق دەكەین لە دوو نەتەوەی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬نەك تاكە نەتەوەیەك پێكهاتووە،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد قوربانی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە ناكرێت ئەمە فەرامۆش بكرێت‮ ‬یا لەبیر بچێتەوە،‮ ‬بەڕێز مالیكیش پێی‮ ‬وایە ئەو خاوەن بڕیارەو لەسەر خەڵكانی‮ ‬ترە پابەندی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬بن،‮ ‬پابەندی‮ ‬ئەو خاڵانە نەبوو كە دەستوور بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دیار كردووە،‮ ‬پابەندی‮ ‬ئەو رێككەوتنانەش نەبوو كە لەسەری‮ ‬پێكهاتبووین،‮ ‬ئەمەش هۆكارەكەیە‮.‬
‮* ‬ئێستا سوپای‮ ‬عێراق لە ئەنبار دەجەنگێ،‮ ‬ئایا مەترسی‮ ‬ئەوەتان نییە رۆژێك دابێت هەوڵی‮ ‬تەمبی‮ ‬كردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بدات؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هیوادارم كەسێك لە بەغدا بیر لە بەكارهێنانی‮ ‬سوپا بۆ شكاندنی‮ ‬هەیبەتی‮ ‬كوردستان نەكاتەوە،‮ ‬یا هەوڵی‮ ‬بەزۆر ناچاركردنی‮ ‬بدات‮ ‬یا شەڕی‮ ‬ملململانێی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬لەگەڵ دەست پێبكات،‮ ‬ئێمە بە هیچ جۆرێك بیر لە گەڕانەوە بۆ زەمەنی‮ ‬شەڕو كوشتار ناكەینەوە،‮ ‬من لە هیچ سوپایەك ناترسم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێی‮ ‬دەترسم رۆشنبیریی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬هێزو سوپایە بۆ ناچاركردنی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئەو رۆشنبیرییە لەبەر ئەوەی‮ ‬كارەساتەكانی‮ ‬رابردوو دووبارەدەكاتەوە،‮ ‬دەمترسێنێ،‮ ‬هیوادارم كەس موجازەفەیەكی‮ ‬لەو جۆرە نەكات،‮ ‬فەرمانڕەوایانێكی‮ ‬زۆر كە خاوەن سوپای‮ ‬گەورە بوون ئەمەیان تاقیكردۆتەوە،‮ ‬بەڵام ئاكامەكەی‮ ‬ئێستای‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬هەر هەوڵێكی‮ ‬لەمجۆرە بێگومان شكست دێنێت‮.‬
‮* ‬چۆن لەو رووداوانە دەڕوانی‮ ‬كە لە ئەنبار روودەدات؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سەرەتا دەربڕینی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە ئەنبار بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە سەری‮ ‬هەڵداو داواكاری‮ ‬رەوایان بەرز كردبۆوە،‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬كەمیی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬جیاكاری‮ ‬و نادادوەری‮ ‬ببوونەوە كە مافی‮ ‬هەر هاووڵاتییەكە داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام حكوومەت زوو بەدەم داواكارییانەوە نەچووەو درێژەی‮ ‬پێدرا،‮ ‬هەندێ پێكدادانی‮ ‬سەربازی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬و كەشی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬ئەمەش هەلی‮ ‬بۆ تیرۆریستان رەخساند خۆیان بخزێننە ریزی‮ ‬خۆپیشاندەران و خەریك بوو دەست بەسەر گۆڕەپانەكە دابگرن‮. ‬كێشەكە لەوە دایە كاتێك تۆ دەتەوێت لە تیرۆریستێك بدەی‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە نێو شارێك حەشار داوە كەسی‮ ‬بێ گوناهیش دەكوژێت،‮ ‬لە سەرێكی‮ ‬دیكەشەوە ناكرێ بە هیچ شێوەیەك كار ئاسانی‮ ‬بۆ تیرۆریستان بكرێت،‮ ‬ئێستا جیاكردنەوەی‮ ‬خاوەن داواكاری‮ ‬راستەقینەو تیرۆریستان كارێكی‮ ‬سەختە‮.‬
‮* ‬هەندێ پێیان وایە رووداوەكان دەربڕی‮ ‬ململانێی‮ ‬نێوان شیعەو سوننەیە،‮ ‬ئایا دەكرێت لەمە زیاتر بوونی‮ ‬ئەو ململانێیە پەردەپۆش بكرێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆرێك دەیانەوێت پەردەپۆشی‮ ‬بكەن‮ ‬یا ناوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێ بپۆشن،‮ ‬بەداخەوە ئەو ململانێ كۆن و نوێیە بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬ژیرانەیە تا كۆنترۆڵی‮ ‬بكات نەك زیاتر گڕی‮ ‬بدات،‮ ‬پێش ماوەیەكی‮ ‬كەم گەڕەكی‮ ‬بەهرەس لە ناوچەی‮ ‬دیالە و باقوبە كرداری‮ ‬قێزەونی‮ ‬پاكتاوی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬بەخۆیەوە بینی‮ ‬بە واتای‮ ‬وشەكە،‮ ‬قەسابخانە لەلایەن هەردوو لایەن روویداو ناكرێت پەردەپۆش بكرێت‮.‬
‮* ‬ئایا پێتوایە پێكەوە ژیان شكستی‮ ‬هێناوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬بەداخەوە خەریكە بڵێم بەڵێ،‮ ‬بە ئامانەتەوە ئێمە بەتوندی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە ئاراستەی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬نێوان كوردو عەرەب دەكەین هەوڵ دەدەین پەیوەندییەكە شكست نەهێنێت،‮ ‬ئەوپەڕی‮ ‬هەوڵیش بۆ مانەوەی‮ ‬پێكەوژیانی‮ ‬شیعەو سووننەكان دەدەین،‮ ‬بەڵام راكردن لە هەقیقەت سوودی‮ ‬نابێت،‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان بە داننان بە بوونی‮ ‬و ریشەكانی‮ ‬دەكرێت‮.‬
با دەستەواژە دیبلۆماسییەكان بخەینە لایەكەوە،‮ ‬پێكەوە‮ ‬یان خەریكە لە نێوان پێكهاتەكان بوونی‮ ‬نەمێنێت بەلای‮ ‬كەمەوە لە نێوان ئەوانەی‮ ‬دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە‮ ‬یا ئەو گرووپانەی‮ ‬هەقیقەتی‮ ‬كاروبارەكان نازانن،‮ ‬پێموایە پێویستە پەیوەندی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نێوان كوردو عەرەب بمێنێت،‮ ‬جێی‮ ‬نیگەرانییەو كارەساتە گەورەكە لەوەدایە هەندێ كەس بۆ زیاتركردنی‮ ‬جەماوەرێتی‮ ‬خۆیان تا لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بەدەست بێنن كێشەو گرفت لە نێوان پێكهاتەكان دەنێنەوە،‮ ‬پێویستە خەڵك لەو كەسانەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە دەمارگیری‮ ‬دەكەن هۆشیار بكرێنەوە‮.‬
‮* ‬ئایا پێشبینی‮ ‬دەكەیت عەرەبە سووننەكان داوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬هەرێمێك بۆخۆیان بكەن؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬دەستوور ئەو مافەی‮ ‬پێ داون،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ترسی‮ ‬ئەوەم هەبوو دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم شیعەو سوونەكان بەرەو شەڕی‮ ‬خوێناوی‮ ‬بخزێن،‮ ‬هەوڵم دا قەناعەت بە عەرەبە سووننەكان بهێنێم بیر لە هەرێمێك بۆخۆیان بكەنەوە،‮ ‬كە ئەوكات دەكرا هەوڵی‮ ‬بۆ بدەن،‮ ‬بەڵام ئەوان رەتیان كردەوە،‮ ‬چونكە هەر لەژێر كاریگەری‮ ‬ئەوە دابوون كە دەسەڵاتی‮ ‬عێراق بە شێوەیەكی‮ ‬تەقلیدی‮ ‬بۆ سوننەكانە و دەركیان بە قەوارەی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییە نەكرد كە روویدابوو،‮ ‬ئێستا داوا دەكەن،‮ ‬بەڵام ئێستا كارەكە سەخت و ئاڵۆزتر بووە،‮ ‬ئەوان داوایان كردو بەغداش رەتی‮ ‬كردەوە‮.‬
‮* ‬چی‮ ‬روودەدات ئەگەر سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق بڕیاری‮ ‬راگرتنی‮ ‬ناردنی‮ ‬هەموو داراییەكانی‮ ‬بۆ كوردستان دا؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەو پێشتر ئەو بڕیارەی‮ ‬داوە ئێستاش رەوشەكە بەم جۆرەیە،‮ ‬میانگیری‮ ‬ئەمریكا لە ئارادایە،‮ ‬دەرفەت بەو میانگیرییە دەدەین،‮ ‬من پێموایە بڕینی‮ ‬بژێوی‮ ‬كوردستان جاڕدانی‮ ‬شەڕە،‮ ‬لەوانەیە تاوانەكەی‮ ‬لە تاوانی‮ ‬كیمیاباران كردنی‮ ‬هەڵەبجە مەترسیدارتر بێت،‮ ‬بۆ دەركەوتنی‮ ‬ئاكامی‮ ‬میانگیرییەكە ماوەیەك دەوەستین،‮ ‬بەڵام هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئاست ئەو رێوشوێنەو بەردەوامبوونی‮ ‬دەستەوەستان‮ ‬یا وەك سەیركار ناوەستێت،‮ ‬بەرنامەمان هەیە و پلانمان هەیە جێبەجێی‮ ‬دەكەین،‮ ‬هیوادارم میانگیرییەكە چارەسەكردنی‮ ‬لێبكەوێتەوە لە پێناو دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەر تا دوا رێگا دەمێنینەوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر رەوشەكە چارەسەر نەكراو هەر بەو شێوەیە مایەوە هەموو شتێك دەگۆڕدرێت‮.‬
‮* ‬حوسێن شەهرستانی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری‮ ‬وزە كوردی‮ ‬بەدزینی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراق تاوانبار كرد؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬وتەیەكی‮ ‬ناشیرینەو دەبوایە نەوترابوایە‮ ‬یا سەرچاوەكەی‮ ‬كەسێكی‮ ‬خاوەن بەرپرسیارێتی‮ ‬نەبوایە،‮ ‬بەرێز شەهرستانی‮ ‬كوردو مێژوو و خەباتیان باش دەناسێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە بواری‮ ‬وزەدا دەیكەین بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشكراو لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوور ئەنجامی‮ ‬دەدەین،‮ ‬ئەگەر ئەوان ویستیان بەو شێوازە قسە بكەن وەڵامەكەی‮ ‬ئەوەیە‮: ‬ماوەی‮ ‬سەد ساڵە نەوتی‮ ‬كوردستان تاڵان دەكەن،‮ ‬ئەگەر نەوتی‮ ‬كوردستان نەبوایە عێراق دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهانی‮ ‬كە ئینگلیز دروستیان كرد نەیدەتوانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر پێ رابگرێت و بمێنێتەوە‮.‬
‮* ‬مەبەستت نەوتی‮ ‬كەركووكە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان بەڵێ،‮ ‬من حەز ناكەم بەو شێوازە بدوێم،‮ ‬بەڵام ناكرێت ئەوان بەو شێوازە خراپە لەگەڵ كورد بدوێن‮.‬
‮* ‬ئایا لێدوانەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە دوای‮ ‬كوژرانی‮ ‬رۆژنامەنووسەكە بەدەست ئەفسەرێكی‮ ‬كوردی‮ ‬سەر بە پاسەوانی‮ ‬سەرۆك كۆمار تووڕەی‮ ‬كردی؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬رووداوەكە مایەی‮ ‬نیگەرانییەو تاوانەكەش مایەی‮ ‬ئیدانەكردنەو پێویستە دادوەریی‮ ‬جێبەجێ بكرێت،‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬پووچەڵكردەوە كە لە پێشمەرگە پێكنەهاتوون،‮ ‬زانیاری‮ ‬زۆرم لەسەریان نییە،‮ ‬بەڵام تاوانەكە ئیدانەكراوەو ئەگەر تاوانەكە بە دەستی‮ ‬ئەنقەست‮ ‬یا بەهۆكاری‮ ‬شەڕە قسە روویدابێت،‮ ‬پێویستە دادگا قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكردبوایە نەك سەرۆك وەزیران بچێتە شوێنەكەو لەبەردەم شاشەكان بڵێت‮: ‬من خوێنگرەوەم و خوێنیش لەبەرامبەر خوێنە،‮ ‬نەدەبوایە ئەم قسەیە لە زاری‮ ‬سەرۆك وەزیران كە خوێن هەڵگری‮ ‬هەموو عێراقییەكانە دەربهاتبوایە،‮ ‬ئەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬رابردوو زیاتر لە چوار سەد مامۆستای‮ ‬زانكۆ شەهید كران،‮ ‬ئەی‮ ‬كێ خوێنگرەوەی‮ ‬ئەوانە؟
‮* ‬مەبەستت ئەوان تیرۆر كران؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ زیاتر لە چوار سەد كەس تیرۆركران،‮ ‬ئەی‮ ‬پاكتاوی‮ ‬مەزهەبی،‮ ‬كێ خوێنگرەوەی‮ ‬قوربانییەكانیانە؟ ئەمە وتەیەكی‮ ‬زۆر ترسناكە ئەگەر بەو شێوازە لەگەڵمان بدوێن و هەڕەشەمان لێبكەن،‮ ‬ئایا دەیانەوێت ئێمەش بپرسین كێ خوێنگرەوەی‮ ‬182‮‬ هەزار كوردە كە لە هەڵمەتەكانی‮ ‬ئەنفال و‮ ‬5‮‬ هەزار كورد كە زۆربەیان ژن و مناڵی‮ ‬هەڵەبجە بوون،‮ ‬كوژران؟ ئەی‮ ‬كێ خوێنگرەوەی‮ ‬8‮‬ هەزاری‮ ‬بارزانییە كە بە زیندوویی‮ ‬لە بیابانەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق لە گۆڕی‮ ‬بەكۆمەڵ لەژێر خاك نران،‮ ‬ئەی‮ ‬كێ خوێنگرەوەی‮ ‬12‮‬ هەزار لاوی‮ ‬كوردی‮ ‬فەیلییە كە لە زەمەنی‮ ‬سەدام دەستگیركران و ئێستاشی‮ ‬لەگەڵ دابێت چارەنووسیان نادیارە؟ ئێمە نەمانوت خوێن لەبەرامبەر خوێن،‮ ‬بەڵكە وتمان لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێ هەڵدەینەوە،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬سوپای‮ ‬سەدم لە كوردستان رووخا،‮ ‬لای‮ ‬ئێمە خانەوادەی‮ ‬شەهیدەكان میوانداری‮ ‬سەربازەكانیان كرد و تۆڵەیان لێنەسەندنەوە،‮ ‬ئێمە بە گەڕانەوە بۆ زمانی‮ ‬خوێن و تۆڵەسەندنەوە رازی‮ ‬نابین‮.‬
‮* ‬ئایا هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق لە كۆتایی‮ ‬ئەم مانگە دەكرێت گۆڕانكاری‮ ‬لێبكەوێتەوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هیوادارم هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و دەكرێت گۆڕانكاری‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا بهێنێت،‮ ‬ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی‮ ‬داین لە سات و كاتی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬ئەگەر هەموو هێزەكان لەسەر بەرنامەیەكی‮ ‬دیاریكراو پێكهاتن،‮ ‬دەكرێت گۆڕانكاری‮ ‬لێبكەوێتەوە‮.‬
‮* ‬ئایا دەكرێت دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكان پشتگیری‮ ‬لە مانەوەی‮ ‬مالیكی‮ ‬لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنەكان بكەن؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬جارێ با چاوەڕێی‮ ‬ئاكامی‮ ‬هەڵبژاردنەكەو هەڵوێستی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دیكە بكەین،‮ ‬من نامەوێت كێشەكە بە كەسایەتی‮ ‬بكەم،‮ ‬من لە لایەن خۆمەوە رێز لە مالیكی‮ ‬دەگرم و ئێستاشی‮ ‬لەگەڵدابێت هاوڕێ و برای‮ ‬منە،‮ ‬ناكۆكیمان لەسەر چۆنیەتی‮ ‬شێوازی‮ ‬حوكم و ئەو رەفتارانەیە كە لەبەڕێوەبردنی‮ ‬دەوڵەت پشتی‮ ‬پێ دەبەستێت، كێشەكە كەسایەتیی‮ ‬نییە،‮ ‬هەتا ئەگەر ئەوەی‮ ‬دوای‮ ‬ئەویش لەسەر هەمان رێبازی‮ ‬ئەو رۆیشت،‮ ‬تەنیا لە دژی‮ ‬مانەوەی‮ ‬ناوەستین و بەڵكو رەنگە هەموو شتەكان گۆڕانكارییان تێكەوێت‮.‬
‮* ‬هەندێ مالیكی‮ ‬بەوە تاوانبار دەكەن پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە دەخاتە بەردەم ئەگەری‮ ‬سەخت‮: ‬یا دەستەمۆی‮ ‬بن‮ ‬یا لێی‮ ‬جیاببنەوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەچمە نێو كرۆكی‮ ‬بابەتە ناكۆكەكان،‮ ‬لە هەقیقەتدا بودجەو كێشەكانی‮ ‬دیكە ئەگەر ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبێت دەكرێت چارەسەر بكرێت،‮ ‬بەڵام ترسناكترین شت ئەوەیە هەندێ خەون بە شكاندنی‮ ‬هەیبەتی‮ ‬كوردستان و دەستەمۆكردنی‮ ‬بۆ ژێر فەرمانڕەوایی‮ ‬تاكە كەسێك لە بەغدا دەبینن،‮ ‬بە راشكاوی‮ ‬ئەمە مەحاڵە رووبدات و چۆك دانادەین و رێگا بەكەس نادەین هەیبەتی‮ ‬هەرێم بشكێنێت‮ ‬یا لە كەرامەتی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬كەم كاتەوە،‮ ‬ئەمە كرۆكی‮ ‬كێشەكەیە،‮ ‬وەڵامەكەم لە رستەیەكدا چڕ‮ ‬دەكەمەوە،‮ ‬نابینە پاشكۆ،‮ ‬هاوبەشی‮ ‬بەسەرچاو،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬بەسەر چاو،‮ ‬بەڵام پاشكۆیی‮ ‬نە پێشترو نە ئێستاش نابین بە پاشكۆی‮ ‬هیچ كەسێك،‮ ‬وەك هاوبەش دەمێنینەوە بەڵام نەك وەك پاشكۆ‮.‬
‮* ‬ئایا سوریا بۆ بارودۆخی‮ ‬جارانی‮ ‬دەگەڕێتەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێموایە مەسەلەكە زۆر سەختە و لە هەمانكاتیشدا نیگەرانین لەوەی‮ ‬كە دەبینین سوریا بۆتە‮ ‬ڕووباری‮ ‬خوێن و رۆژانە ئەم دیمەنە سەختانەی‮ ‬تێدا دەبینین و پێشموانییە گەڕانەوە بۆ رابردوو شتێكی‮ ‬ئاسان بێت‮.‬
‮* ‬پێتان وایە سوریا لەیەك دەترازێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستا رێگایەكن بۆ ئەم هەڵبژاردەیە
‮* ‬وای‮ ‬بۆ دەچن سوریا گرفتی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬نێوان سوننە و عەلەوی‮ ‬و كورد و عەرەبی‮ ‬هەیە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سوریا ئێستا لێكترازاوە،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئەم وڵاتە كۆنترۆڵی‮ ‬بەشێكی‮ ‬كردووە و ناوچەكانی‮ ‬دیكەش هێزی‮ ‬جیاجیا و تیرۆریش شوێنی‮ ‬هەیە‮.‬
‮* ‬پێتان وایە سنووری‮ ‬دەوڵەت تێكشكێندران؟ داعش لە عێراقەوە دەچێتە نێو سوریا و حزبوڵڵا لە لوبنانەوە و چەندین وڵاتی‮ ‬دیكەش بوونیان تێدا هەیە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمەیە راستی‮ ‬بارودۆخەكەیە،‮ ‬سوریا بە شێوەیەكی‮ ‬عەمەلی‮ ‬كەوت و پێكهاتەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە دەیانەوێ هەریەكە و گەورەترین بەشی‮ ‬ئەم وڵاتە بگرنە دەست‮.‬
‮* ‬كەسانێك پێیان وایە رووخانی‮ ‬پێكەوەژیان و رووخانی‮ ‬سنوور پاڵ بە هەر گرووپێك دەنێن بۆ ئەوەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬خۆیاندا جێگیر ببن ؟‮ ‬
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەموو ئەو قەوارانەی‮ ‬لە دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان دروستبوون بۆیان هەیە لێكبترازێن و بگەڕێنەوە هەمان دۆخی‮ ‬جارانیان،‮ ‬تاكە چارەسەری‮ ‬ئەوەیە ئەم دەوڵەتانە قەناعەتیان بە پرەنسیپەكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و هاوبەشی‮ ‬راستەقینە بێت ئەگینا هەرەس دێنن،‮ ‬جیهان گۆڕدرا و گەلان لە هەستانەوەدان و كەسێك ناتوانێت هیچ كەسێك بۆ هیچ شتێك ناچار بكات و كەسێك قبووڵی‮ ‬زوڵم و پەراوێزخستن ناكات‮.‬
‮* ‬وەكو هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ پاڵپشتیەكی‮ ‬سەربازیتان پێشكەشی‮ ‬كوردی‮ ‬سوریا كردوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬لە بەرایی‮ ‬رووداوەكاندا من چەندین كەس و لایەن و كەسایەتیم داوەتكرد و پێشنیاری‮ ‬ئەوەم بۆكردن لەژێر‮ ‬یەك چەتردا كار بكەن و ئەوان دەستەی‮ ‬باڵایان پێكهێنا و پێمان گوتن هەرچی‮ ‬بڕیار بدەن بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬ئێمە پاڵپشتی‮ ‬دەكەین و پێشنیاری‮ ‬ئەوەشم بۆیان كرد كە خۆیان هەڵنەقورتێننە نێو شەڕ‮ ‬و گرفتن چونكە كەسانی‮ ‬دیكە لە دژی‮ ‬ئەوان هاندەدات،‮ ‬بەڵام بە داخەوە ئێستا ئەوان ناكۆكیان لە نێواندا هەیە،‮ ‬بەڵام ئێمە بە گشتی‮ ‬پاڵپشتیان دەكەین بۆ‮ ‬یەكبوونەوە و‮ ‬یەك هەڵوێستی،‮ ‬ئێمە هیچ پاڵپشتیەكی‮ ‬سەربازیمان نەداوە پێیان،‮ ‬چونكە ئەم مەسەلەیە كاردانەوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەسەر هەرێمدا دەبێت‮.‬
‮* ‬ئایا ئێران و توركیالەسەر ناكۆكیان هێناوەتە سەر خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئایا گوشارتان لەسەرە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە خۆشحاڵیەوە و بەوپەڕی‮ ‬ئەمانەت و متمانەوە دەڵێم،‮ ‬پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا و ئێران هاوسەنگن و لە پێشكەوتندان و هیچ گوشارێكمان لەسەر نییە و ئەگەر هەشبێ قبووڵی‮ ‬ناكەین و هیچ كۆنترۆڵێك لە هیچ وڵاتێك قبووڵ ناكەین چ دوور بێت‮ ‬یان نزیك‮.‬
‮* ‬بە ئەمەریكاشەوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬ئەو گەلەی‮ ‬ئێمە ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی‮ ‬بۆ ژێردەستی‮ ‬نەبوو‮.‬
‮* ‬لە ئەیلوولی‮ ‬رابردوو تووشی‮ ‬كردەیەكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬هاتن،‮ ‬ئەو تیرۆریستانە لە كوێوە هاتنە نێو كوردستان؟‮ ‬
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زیاتر لە‮ ‬230 هەزار كۆچبەرمان لە هەموو بەشەكانی‮ ‬عێراقدا هەیە و رێوشوێنی‮ ‬بەهێزمان بۆ بەرقەراركردنی‮ ‬ئاسایش گرتۆتە بەر كە كورد و عەرەب دەگرێتەوە و هەندێك عەرەب گلەییان لێیان هەبوو و ئێمەش رێوشوێنەكانمان سووكتر كردەوە‮. ‬هەندێك لایەنی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬بە داعشەوە ئەو دەرفەتەی‮ ‬قۆستەوە و داخلی‮ ‬هەولێر بوون و لە ماوەی‮ ‬شەش مانگ ئاگاداری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬شارەكە بوون و پاشان‮ ‬4 تیرۆریستی‮ ‬غەیرە عێراقی‮ ‬ئەو كردارەیان جێبەجێكرد و كوژران،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬هەفتەیەكیشدا دەزگاكانی‮ ‬ئاسایش تیرۆریستەكانیان دەستگیركرد و بەرپرسی‮ ‬تۆڕەكە بۆ سوریا رایكرد دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا نا كە سەر بە داعشن و تەنها سەرۆكی‮ ‬تۆڕەكە خۆی‮ ‬دەزانێ چوار تیرۆریستەكە ناسنامەیان چیە‮.‬
‮* ‬تۆ كوڕی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬لای‮ ‬كورد بەڵام ئەوەی‮ ‬تۆ كردت ئەو نەیكرد،‮ ‬ئایا كوڕ‮ ‬كێبڕكێی‮ ‬باوكی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬شانازی‮ ‬بەوە دەكەم كە كوڕی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانیم،‮ ‬ئەو سیمبولی‮ ‬گەلە و لەسەر دەستی‮ ‬ئەو فێری‮ ‬زۆر شت بووم و من قوتابی‮ ‬ئەوم و بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆم لەگەڵ ئەو بردە سەر،‮ ‬بەڵام شانازیش بە كەسایەتی‮ ‬خۆم و مێژوو و رێبازی‮ ‬خۆیشم و كردارەكانیشم دەكەم،‮ ‬بوونم بە كوڕی‮ ‬مەلا مستەفا دەرفەتی‮ ‬زۆری‮ ‬بە مندا و زۆر‮ ‬یارمەتیدام و توانیم متمانەی‮ ‬خەڵك وەربگرم و ئەوەی‮ ‬لە توانامدابوو پێشكەشم كرد،‮ ‬بارودۆخ لەسەردەمی‮ ‬باوكم جیاواز بوو لە رووی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیشەوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬هاتە دەست بنەماكەی‮ ‬خەباتی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بوو‮.‬
‮* ‬ئەگەر سەددام نەڕووخابوایە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبوو؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬با بۆ سەرەتا بگەڕێینەوە،‮ ‬ئەگەر سەددام كوێتی‮ ‬داگیر نەكردابوایە ئەمەریكا و رۆژئاوا لە دژی‮ ‬نەدەوەستان،‮ ‬جیهان هەموویان ئاگاداری‮ ‬مەینەتی‮ ‬عێراقیان بوون بەتایبەتی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام بۆ رێزگرتن لە راستی‮ ‬دەڵێین سەددام بە بێ تەدەخولی‮ ‬ئەمەریكا نەدەرووخا،‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن ویستی‮ ‬ئەم كارە بكات،‮ ‬بەڵام نەیتوانی‮ ‬و ئێمەش نەمانویست تەنازول بكەین و چۆك دابدەین،‮ ‬چونكە شەڕ‮ ‬بۆ ساڵانێكی‮ ‬زۆر درێژەی‮ ‬دەكێشا‮.‬
‮* ‬چۆن دەڕواننە سەركەوتنی‮ ‬ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی‮ ‬شارەوانیدا؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە گەرمی‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬لێدەكەم و ئەو شایستەیە،‮ ‬پێویستە بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬توركیا لە كاتی‮ ‬پێشی‮ ‬ئەردۆغان و دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ سەر حوكم باش سەیر بكرێت‮.‬
‮* ‬ئەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێم؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬گرفت و زەحمەتیمان هەن بەهۆی‮ ‬رێوشوێنەكانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬ئێمە دەرفەت بە میانگیری‮ ‬ئەمەریكا دەدەین و ئەگەر ئەم دەرفەتە ئەنجامی‮ ‬نەپێكا ئەوكات مافی‮ ‬خۆمانە زۆر شت بكەین بەبێ پشت بەستن بە بەغدا‮.‬
‮* ‬ئایا هەرێم دەتوانێت تەنها بە داهاتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بژیت،‮ ‬ئەگەر بەغدا هەموو شتێكی‮ ‬بڕی؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬هەوڵدەدەین نەگەینە ئەم ئاستە،‮ ‬بەڵام ئەگەر بەغدا هەر لەسەر هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬مكوڕ‮ ‬بوو بێگومان بڕێكی‮ ‬زۆری‮ ‬نەوتمان هەیە ئەگەر فرۆشتمان دەتوانین بەبێ پشت بەستن بە بەغدا بەردەوام بین‮. ‬
و‮: ‬خالید گەردی،‮ ‬محەمەد زەنگەنە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌