2014-04-22

بەناوی‮ ‬خودای‮ ‬مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬و‮ ‬یادی‮ ‬سەدوشانزە ساڵەی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬گەرمترین پیرۆزبایی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی‮ ‬كوردستان دەكەم و هیوادارم لە جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەرك و كارەكانیاندا سەركەتوو بن‮. ‬دەركردنی‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬میقداد مەدحەت بەدرخان لەساڵی1898 ‮ ‬و لە شاری‮ ‬قاهیرە هەنگاوێكی‮ ‬پربایەخ بوو بۆ دەستپێكی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬تازەی‮ ‬پێشخستن و گەشەسەندنی‮ ‬زمان و فەرهەنگی‮ ‬كوردستان و هەروەها بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتیی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد‮.‬
بوونی‮ ‬میدیا و‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬ئازاد هۆكارێكی‮ ‬سەرەكییە بۆ خێراكردنی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و مرۆیی‮ ‬لەنێو كۆمەڵگەدا و‮ ‬یارمەتیی‮ ‬پتەوتربوونی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬دەدات‮. ‬جێگەی‮ ‬خۆشحاڵییە ئێستا لە كوردستاندا ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەزگەی‮ ‬ڕاگەیاندن و میدیایی‮ ‬و چاپەمەنی‮ ‬هەن و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاریگەرییان لە پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكان و بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا زۆر بەرچاوە و ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬هەموومانە ئەو دیاردە زیندوو و مەدەنییەی‮ ‬وڵاتمان بپارێزین‮.‬
خوشك و برایانی‮ ‬ڕۆژنامەنووس و میدیاكار،‮ ‬ئەركی‮ ‬ئێوە ئەركێكی‮ ‬هەستیار و پیرۆزە،‮ ‬چونكە دەتوانن‮ ‬ڕۆڵتان هەبێ لە بەرزكردنەوەی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پێكەوەژیان و خۆشەویستیی‮ ‬نیشتیمان‮. ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬بتوانێ ئەركەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە باشترین شێوە جێبەجێ بكات پێویستە لایەنە سیاسییەكان‮ ‬ڕێگە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬میدیاكان خۆش بكەن و بۆ ئەوەی‮ ‬میدیا لە ئەركە‮ ‬ڕاستەقینەكانی‮ ‬دوور نەكەوێتەوە نابێ ببێتە ئامرازی‮ ‬ململانێی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكان‮.‬
‮ ‬داوایش لە حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەندیكای‮ ‬ڕۆژنامەنووسان دەكەم كە بە باشترین شێوە لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدابن كە ئازادیی‮ ‬و ژیان و ئاسایشی‮ ‬ڕۆژنامەنووسە خۆشەویستەكان بپارێزن و میدیاكارانیش پابەندی‮ ‬ئیتیك و بەهای‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬بن بۆ ئەوەی‮ ‬ڕۆژنامەگەریی‮ ‬كوردی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و جیهانیدا ببێتە نموونەیەكی‮ ‬سەركەوتوو‮.‬
پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوادارم لە بەختەوەریدا بژیین
مسعود بارزانی‮      ‬
سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌