2014-04-27

‮* ‬لە دایكبوونتان لەگەڵ دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هاوكات بوو،‮ ‬ئێوە لە ئێران لە دایكبوون و باوكتان پاشان بەرەو‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیێتی‮ ‬جاران كۆچی‮ ‬كرد،‮ ‬تۆش لە ساڵی‮ ‬1962 ‬چوونە نێو ریزەكانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬بێگومان ئەگەر باسی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئێوە بكەین ئەوا بەرنامەیەك بەش ناكات لێرەدا دەمانەوێ باسی‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬ژیانتان بكەین بەتایبەتی‮ ‬یەكەمین دیدارتان لەگەڵ باوكتان كاتێك كە تەمەنت‮ ‬12 ‮ ‬ساڵ بوو‮. ‬ئایا كە‮ ‬یەكەمینجار باوكت بینی‮ ‬هەمان ئەو وێنەیە بوو كە پێشتر دیبووتان؟ ئەو دیدارە چۆن بوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەم دیدارە بۆ من گرنگترین دیداری‮ ‬ژیانم بوو،‮ ‬من گەورەبووم و لە سۆزی‮ ‬باوكایەتی‮ ‬بێبەش بووم‮. ‬لە رۆژی‮ ‬6ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬1958 لە فڕۆكەخانەی‮ ‬موسەننا لە بەغدا بینیم كاتێك لە مۆسكۆ،‮ ‬بۆ قاهیرە و دواتر بۆ بەغدا هات لەوێ بینیم و لە‮ ‬یادمە ئەوكات هەموو بەغدا لە پێشوازیدا بوو‮. ‬كاتێك لە فڕۆكەخانە دابەزی‮ ‬یەكێك لە هەڤاڵانی‮ ‬باوكم كە نەچوبووە روسیا پێی‮ ‬گوتم ئەوە باوكتە‮.‬
‮* ‬وێنەی‮ ‬ئەوت نەبینی‮ ‬بوو؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان وێنەیم بینیبوو بەڵێ‮.‬
‮* ‬پێشبینی‮ ‬گەڕانەوەیت دەكرد؟ كاتێك پرسیارت لە دایكت دەكرد كەی‮ ‬دێتەوە ئەو چی‮ ‬دەگوت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬چیرۆكێكی‮ ‬زۆر خۆش لێرەدا هەیە،‮ ‬كاتێك پرسیارم لە دایكم دەكرد باوكم لە كوێیە دەیگوت چۆتە رووسیا و شیرینیت بۆ دێنێت،‮ ‬ئەوكات كە منداڵ بووم جۆرە شیرینیەك هەبوو زۆر حەزم لێی‮ ‬بوو،‮ ‬ئیتر كە دەمپرسی‮ ‬باوكم لە كوێیە دایكم دەیگوت چووە ئەو شیرینیەت بۆ بێنێت لە مۆسكۆ،‮ ‬دایكم و ئەوانی‮ ‬دیكە زۆر هانیان دەدام بەوەی‮ ‬باوكم لە‮ ‬یاد نەكەم بەڵكو دەیانگوت دەگەڕێتەوە‮.‬
‮* ‬بێگومان رووداو و چیرۆكەكان لەبارەی‮ ‬ئەو شۆڕشە مەزنە كوردیەوە زۆرن،‮ ‬بەڵام پێویستمە باسی‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بكەین،‮ ‬تۆ نەتتوانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬خۆت تەواو بكەیت و لە ساڵی‮ ‬1962 ‮ ‬چوونە‮ ‬ڕیزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬تۆ كوڕی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬شۆڕشی،‮ ‬كە‮ ‬12 ساڵ بێ باوكت ژیایت و دواتر چوویتە ریزی‮ ‬شۆڕش‮. ‬ئەو‮ ‬یادگاریانە چین كە لەمێشكتدا ماون لەو ماوەیەدا بەتایبەتی‮ ‬لەو كاتەدا كە بەئێوەیان دەگوت تیرۆریست؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬من لە‮ ‬20/5/1962 ‮ ‬چوومە ریزی‮ ‬شۆڕش و‮ ‬یەكەمینجاریش لەو رۆژەدا من چەكم هەڵگرت و لە بارەگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬باوكم بووم‮. ‬ئەوكات باوكم زۆر ئامۆژگاری‮ ‬كردم و گوتی‮ ‬هیچ جیاوازییەك لەنێوان تۆ و هیچ پێشمەرگەیەكی‮ ‬دیكە نیە و دەبێ بە هەموو قۆناغەكانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬تێبپەڕێت و بەرپرسەكەیشت ناوی‮ ‬حاجب محەمەدە كە بەرپرسی‮ ‬پاسەوانانی‮ ‬باوكم بوو بۆمی‮ ‬دووپاتكردەوە كە دەبێ بە هەموو شێوەیەك بە قسەی‮ ‬ئەو بكەیت و لە قسەی‮ ‬دەرنەچیت‮. ‬من بە هەموو قۆناغەكانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬تێپەڕیم لە پاسەوانی‮ ‬و مەشق و چەك هەڵگرتن و من لەگەڵ ئەو هێزە بووم كە لەگەڵ باوكم بوو و سەردانی‮ ‬چەندین بارەگا و هێزی‮ ‬پێشمەرگەم كرد‮.‬
‮* ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بۆمی‮ ‬راست بكەوە ئەگەر من هەڵەم،‮ ‬ڕاستە بەشێك لە براكانت كوژراون؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ راستە،‮ ‬37 ‮ ‬كەس لە خانەوادە و خزمانم بە برا و ئامۆزا و خزمی‮ ‬دیكەش و‮ ‬8 ‮ ‬هەزاركەسیش لە عەشیرەتی‮ ‬من بەدەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشوو كوژراون،‮ ‬ئەمە جگە‮ ‬182 ‮ ‬هەزار كەس لە نەتەوەكەم‮.‬
‮* ‬چۆن دەستگیركران و كوژران؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوان لە عێراق بوون و هیچ كارێكی‮ ‬سیاسیان نەدەكرد و لە سێدارە دران و دواتر بۆمان ئاشكرا بوو كە لە بیابانەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق نێژراون و زیندەبەچاڵكراون لە نێوان سنوری‮ ‬عێراق و سعودیا لە ناوچەی‮ ‬عەرعەر‮.‬
‮* ‬بە چ تۆمەتێك؟‮ ‬
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬بە تۆمەتی‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد‮.‬
‮* ‬رێككەوتنی‮ ‬سەددام حوسێن و شای‮ ‬ئێران شۆڕشی‮ ‬كوردی‮ ‬لە باربرد،‮ ‬ئێوە چۆن لەو بارودۆخەدا لەو خیانەتەدا ژیان؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان ژیانمان لەو كاتەدا تاڵ بوو و ئەوەی‮ ‬روویدا پیلانێكی‮ (‬بۆگەن‮) ‬بوو،‮ ‬ئەگەر ئەمەریكا نەبوایە ئەو رێككەوتنە نەدەبوو‮. ‬ئەوكات هیچ متمانەیەك بە شای‮ ‬ئێران نەبوو،‮ ‬كاتێكیش ئەمەریكا هاتە نێو مەسەلەكە و لە ساڵی‮ ‬1972 ویستی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ شۆڕشی‮ ‬كورد دا ببەستێت،‮ ‬جۆرێكی‮ ‬متمانە هاتە ئاراوە و ئێمە وا تێگەیشتین كە پاڵپشتیەكی‮ ‬تەواومان دەكات و ئەمەش وایكرد هەموو‮ (‬هیلكەكان بخەینە‮ ‬یەك سەبەتەوە‮) ‬ئەمەش بێگومان هەڵە بوو‮.‬
‮* ‬كەواتە ئەمڕۆ مسعود بارزانی‮ ‬هەموو متمانەیەك ناداتە دەوڵەتێكی‮ ‬دیاریكراو و هێڵی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ هەموو لایەك دەكاتەوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان وایە،‮ ‬ناكرێ هەموو هێلكەكان بخرێنە‮ ‬یەك سەبەتەوە و ناشكرێ بە تەواوی‮ ‬پشت بە‮ ‬یەك دەوڵەت ببەستین ئەگەر لە سەلامەتی‮ ‬گەل و ئایندەی‮ ‬خۆمان دڵنیا نەبین،‮ ‬دەبێ بەر لە هەموو كەسێك متمانە بە گەلی‮ ‬خۆمان بكەین و دواتر سوود لە پاڵپشتی‮ ‬دۆستان وەربگرین‮.‬
‮* ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬رەش لە مێژووی‮ ‬كورد دا هەیە ئەویش قۆناغی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆیە لە نێوان هەردوو حزبە گەورەكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو دیمەنانە چین لە سەردەمی‮ ‬ئەم شەڕە كە لە هزری‮ ‬مسعود بارزانیدا ماوەتەوە لەو قۆناغەدا؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ راستدەكەی،‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬رەش بوو و من لە هەر كاتێكدا ئامادەم ئامادەی‮ ‬هەر دادگایەك بم لە كوردستان بۆ دڵنیا بوون لەوەی‮ ‬ئێمە پاڵپشتی‮ ‬ئەو شەڕەمان نەدەكرد و نەماندەویست رووبدات‮.‬
‮* ‬بەڵام چۆن روویدا هۆكارەكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوون‮ ‬یان ئیقلیمی؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من نامەوێ بچمە نێو وردەكاریەكانەوە،‮ ‬هۆكارەكان زۆر‮ (‬تافه‮) ‬ن،‮ ‬زۆر بێ واتان‮. ‬چەند ناكۆكیەك لە نێوان چەند گروپێك لە نێوان هەردوو حزب بووە هۆی‮ ‬لەدەستدەرچوونی‮ ‬بارودۆخ و كۆنترۆڵ نەكردنی‮ ‬كە بێگومان لەلای‮ ‬ئێمەوە هیچ پلانێكی‮ ‬بۆ دانەڕێژرا بوو‮. ‬منیش بە هەموو شێوەیەكەوە هەوڵی‮ ‬راگرتنیم دا و كاتێكیش قبووڵی‮ ‬ئەوەم كرد ببمە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پلە‮ ‬یەك بۆ ئەوە بوو كە هەموو ئاسەوارەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ بسڕمەوە و لەناوی‮ ‬ببەم‮. ‬و سوپاس بۆ خوا بووە بەشێك لە رابردوودا و بووە پەندێك‮.‬
‮* ‬بەڵێ ئێوە پەندتان وەرگرت بەڵام كەسانی‮ ‬دیكە هێشتا ئەم پەندەیان وەرنەگرتووە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬یەكەم دیدارتان لەگەڵ سەرۆك جەلال تاڵەبانی‮ ‬چۆن بوو دوای‮ ‬ئاشتبوونەوەتان؟ باسی‮ ‬چیتان كرد؟ ئایا گلەییتان لەیەكتر كرد؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬دیداری‮ ‬یەكەممان لە بارەگای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوە بوو بە ئامادەبوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬ئەمەریكا مادلین ئۆلبرایت،‮ ‬دیدارەكە ئیجابی‮ ‬بوو و ئەمەریكاییەكانیش رۆڵی‮ ‬ئەوەیان هەبوو كە رێككەوتننامەی‮ ‬نێوانمان ئیمزا بكرێت و بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان لە ئەنجامی‮ ‬ئەو رێككەوتنە بوو‮. ‬ئێمە نەچووینە نێو وردەكاریەكانەوە و بیرمان لەوە كردەوە چۆن لەو بارودۆخە دەربچین و بیر لە سەقامگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەینەوە‮.‬
‮* ‬چەندینجار ئێوە چوونە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا و لە ساڵی‮ ‬1992 یان‮ ‬1993 ئێوە ئامادەی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬واشنتۆن بوون ئەمە جگە لە چەندین كۆنگرەی‮ ‬دیكە كە ئامادەكاری‮ ‬تیادا بوو بۆ روخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن،‮ ‬كەی‮ ‬ئێوە لەوە دڵنیا بوون بە بێ دوودڵی‮ ‬كە رژێمی‮ ‬سەددام كۆتایی‮ ‬هات و بڕیاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬سەددام دەرچوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من لە ساڵی‮ ‬1991 تا‮ ‬2002 ‮ ‬چەندین جار سەردانی‮ ‬ئەمەریكا و چەندین پایتەختی‮ ‬ئەورووپیم كرد و دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬11ی‮ ‬سێپتەمبەری‮ ‬2001 شاندێكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا هاتە لامان و لەو كاتەوە لەوە دڵنیا بووم كە رووخانی‮ ‬رژێم نزیكە و دواتریش بە داوەتێك لە لایەن ئەمەریكاوە من و بەڕێز جەلال تاڵەبانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2002 ‮ ‬چووینە واشنتۆن و لەوێ سەد لە سەد لەوە دڵنیا بووین كە پلانێك بۆ رووخاندنی‮ ‬رژێم هەیە‮. ‬جاران هیچ سیاسەتێكی‮ ‬روون و ئاشكرا بۆ رووخاندنی‮ ‬رژێم نەبوو لەوە تێنەدەگەیشتین كە چیان دەوێ‮. ‬ئەوان بە ئێمەیان گوت بە شێوەیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬تەدەخولی‮ ‬بارودۆخەكە ناكەین و ئەگەر رژێم هێرشی‮ ‬كردە سەر كوردستان ئەوا لەو كات و لەو شوێنەی‮ ‬كە دەیانەوێ وەڵامی‮ ‬دەدەنەوە،‮ ‬و ئەگەر ئێمەش هێرشمان كردە سەر رژێم ئێمە خۆمان لەو بارودۆخە بەرپرسین،‮ ‬بارودۆخ ئاوا بوو،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬2002 ‮ ‬كە چووینە واشنتۆن بارودۆخ گۆڕدرا بوو تێبینی‮ ‬ئەوەمان كرد كە ئەمەریكا مكوڕە لەسەر گۆڕینی‮ ‬رژێم‮.‬
‮* ‬ئایا بە دۆستانی‮ ‬خۆتان گوت،‮ ‬سەرۆكانی‮ ‬دەوڵەتان بە تایبەتی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كە پلانی‮ ‬لەمجۆرە هەیە دوای‮ ‬گەڕانەوەتان لە واشنتۆن؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من چوومە سووریا،‮ ‬لە دیمەشق لەگەڵ تۆش‮ ‬یەكترمان بینی‮ ‬لەوێ،‮ ‬من لەوێ لەگەڵ سەرۆك بەشار ئەسەد و جێگری‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬ئەسەد،‮ ‬عەبدولحەلیم خەدام دانیشتین‮. ‬بەڵێ ئێمە باسی‮ ‬هیچ وردەكاریەكمان نەكرد،‮ ‬بەڵام پێیانم گوت كە ئێستا رووخاندنی‮ ‬رژێم بۆتە شتێكی‮ ‬واقیعی‮ ‬و دەرووخێت‮.‬
‮* ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬ئەو رووداوە‮ ‬یاخود ئەو كۆبوونەوەیە چی‮ ‬بوو كە وایكرد حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬بۆ كوردستان بێت،‮ ‬ئەو قۆناغە چی‮ ‬بوو كە هەردوولای‮ ‬گەیاندە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە هەر دەبێ‮ ‬حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬بۆ كوردستان بێتە دی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬كاتێك شۆڕشی‮ ‬كورد لە‮ ‬11ی‮ ‬سێپتەمبەری‮ ‬1961 ‮ ‬هەڵگیرسا دروشمی‮ (‬دیموكراسی‮ ‬بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی‮ ‬بۆ كورد‮)‬ی‮ ‬هەڵگرت،‮ ‬دوای‮ ‬1961 ‮ ‬چەندین رێككەوتن وەكو ئاگربەس لە نێوان هەردوولا ئیمزا كرا بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬كودەتای‮ ‬بەعس لە ساڵی‮ ‬1963‮ ‬ لە ساڵی‮ ‬1964 ‮ ‬لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عەبدولسەلام عارف و لە ساڵی‮ ‬1966 لەگەڵ حكومەتی‮ ‬عەبدولڕەحمان عارف كە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئەوكات عەبدولڕەحمان بەزاز بوو،‮ ‬بەڵام هیچ ئامادەكاریەك لەلایەن حكومەتی‮ ‬بەغداوە نەبوو بۆ راگرتنی‮ ‬شەڕ،‮ ‬بەڵكو تەنها ئاگربەسێكی‮ ‬سادە و دواتر شەڕ‮ ‬دەستی‮ ‬پێ دەكردەوە‮. ‬بەر لە رێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970 ئەو شاندە حكومیەی‮ ‬هاتە كوردستان لە دوایین رۆژی‮ ‬ساڵی‮ ‬1969 بوو و سەری‮ ‬ساڵیان لای‮ ‬ئێمە كردەوە،‮ ‬لەو دانیشتنەدا باسی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬گەیشتنمان بەڕێككەوتن كرد،‮ ‬دواتر شاندی‮ ‬دووەم بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەددام حوسێن بوو كە جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ (‬مەجلیسی‮ ‬قیادەی‮ ‬سەورە بوو‮)‬،‮ ‬لەو دانیشتنەدا باسی‮ ‬زۆر شتی‮ ‬جدیمان كرد تا گەیشتە شەوی‮ ‬10/11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970‮.‬
‮* ‬لەبەرچی‮ ‬ئەو مافەیان بە ئێوە دا؟ ئایا رووداوێكی‮ ‬دیاریكراو لەمبارەیەوە هەبوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬كاتێك لە‮ ‬17ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬1968 بەعس كودەتای‮ ‬دووەمی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬سڵیان لە هەموو رێكەوتنەكانی‮ ‬رابردوو كردەوە و لە كۆتایی‮ ‬1968 ناوچەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستانیان بە هەموو چەك و توانا سەربازیەكانیانەوە بۆردومان كرد بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬هەموو ئەو بەكرێگیراوانەی‮ ‬لەگەڵیاندا بوون بە كورد و عەرەبەوە،‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬1969 سوپای‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬نیمچە رووخانێكی‮ ‬تەواو بوو و هیچ سەركەوتنێكیان تۆمار نەكرد،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬زۆر گەورە بوون و لە ترسی‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم هاتنە لای‮ ‬كورد و لەگەڵ ئێمە رێككەوتن‮. ‬بەڵام بەڕاستی‮ ‬رێككەوتنەكە زۆر گەورە بوو و پێویستی‮ ‬بە جورئەت هەبوو‮.‬
‮* ‬لەگەڵ سەددام حوسێن مامەمەڵەتان كرد و دیدارێكتان لەگەڵیدا هەبوو و هەندێكجاریش لێكنزیكبوونەوەیەك هەبوو،‮ ‬بە چاوپۆشی‮ ‬لەوەی‮ ‬لە دژی‮ ‬كورد ئەنجامیدا،‮ ‬كەسایەتی‮ ‬سەددامتان چۆن بینی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من لە ساڵی‮ ‬1970 لە گەڵاڵە بینیم كاتێك هاتە لای‮ ‬باوكم و لە‮ ‬یادمە لە مانگی‮ ‬یەك بوو،‮ ‬ئەو كەسێكی‮ ‬سادە بوو،‮ ‬كەسێكی‮ ‬كراوە بوو و هەڵوێستیشی‮ ‬لە هاوكارانی‮ ‬دیكەی‮ ‬زۆر كراوەتر و ئیجابیتر بوو،‮ ‬ئەو رێككەوتنەكەی‮ ‬لە جیاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق ئیمزاكرد و دواتریش هەر هەڵوێستی‮ ‬ئیجابی‮ ‬نیشاندا،‮ ‬بەڵام وابزانم ئەو‮ (‬ئیزدیواجیەتی‮) ‬لە كەسایەتی‮ ‬خۆیدا هەبووە‮. ‬لە هەموو ئەو دیدارانەی‮ ‬لەگەڵی‮ ‬ئەنجاممدا هەستم كرد كەسێكی‮ ‬سادەیە و تەنانەت دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬1991یشەوە دوای‮ ‬راپەڕین كە قۆناغێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دانوستان دەستیپێكرد هەمان رەفتاری‮ ‬لەگەڵ مندا هەبوو،‮ ‬بەڵام بەڵێ راستە ئەو كەسێك بوو بە دوو كەسایەتیەوە‮.‬
‮* ‬هیچ كاتێك بەرامبەرتان هیچ هەڵەیەكی‮ ‬نەكرد؟ هیچ قسەیەكی‮ ‬ناشیاوی‮ ‬نەكرد؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬نەخێر،‮ ‬لەگەڵ من هیچ رەفتارێكی‮ ‬لەمجۆرەی‮ ‬نەكرد‮.‬
‮* ‬دوای‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬تۆ نەتبینی؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نەخێر نەمبینی‮.‬
‮* ‬دوای‮ ‬رووداوی‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لە كوێ بوو؟ ئەو رووداوەت چۆن بینی؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان تووشی‮ ‬شۆك بووم،‮ ‬كاتێك هەواڵم پێگەیشت بەوەی‮ ‬هەزارەها شەهید بە چەكی‮ ‬ژەهراوی‮ ‬كوژراون و خنكێندراون كە زۆربەیان ژن و منداڵن تووشی‮ ‬شۆك بووم،‮ ‬هەستی‮ ‬من لەو كاتەدا بەهیچ شێوەیەك وەسفناكرێت‮.‬
‮* ‬چوویتە شوێنی‮ ‬رووداوەكە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬من دوور بووم،‮ ‬زۆر دوور بووم لە ناوچەكە بە مەودای‮ ‬زیاتر لە‮ ‬500 ‮ ‬كیلۆمەتر و بە ئۆتۆمبێل و بە پیادەش نەدەگەیشتم‮.‬
‮* ‬هیچ بڕیارێكتان لە ناخدا هەبوو بەوەی‮ ‬ئەم رژێمە ئیتر مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا ناكرێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هیچ كاتێك لە دژی‮ ‬دانوستان نەبووم لەگەڵ هەر رژێمێك،‮ ‬بەڵام هیچ متمانەیەكم بەوە نەبوو كە ئەم رژێمە نیەتی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬هەیە بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬هەڵەبجە و ئەنفال و كوشتنی‮ ‬بەكۆمەڵی‮ ‬بارزانی‮ ‬و فەیلی،‮ ‬بەڵام من چوومە بەغدا و دانوستانم لەگەڵ سەددام كرد و ئەمەش ترسناكرتین بڕیار بوو كە لە ژیانی‮ ‬خۆمدا دابم‮.‬
‮* ‬باسی‮ ‬ئەو دیمەنەم بۆ بكە جەنابی‮ ‬سەرۆك ؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬كاتێك لە ساڵی‮ ‬1991 گەلی‮ ‬كورد بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬هەموو حزب و لایەن و تایفە و لایەنەكانیەوە‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ئەنجامدا لە ژێر سەركردایەتی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬ئێمە لە ماوەی‮ ‬7 رۆژدا توانیمان ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬70 ساڵدا نەكرا بیكەین و ئەنجامی‮ ‬بدەین‮. ‬ناوچەكە بە تەواوی‮ ‬خاوێنكرا و دوای‮ ‬ئەو رێككەوتنەی‮ ‬لە نێوان وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق و سەركردەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەمەریكا ئەو كات ژەنەڕاڵ شوارسكۆف لە خێوەتی‮ ‬سەفوان لە بەسڕا ئەنجامدرا رێگەیان بە تانك و فڕۆكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬دا بە ئازادی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬خۆیان بكەن،‮ ‬بۆیە هێرشی‮ ‬كردە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەو كاتیش ئەو توانایەمان نەبوو بەرەنگاریان ببینەوە و بارودۆخی‮ ‬نێودەوڵەتیش بۆ ئێمە رون نەبوو،‮ ‬لە دوایین شەڕەكاندا سوپای‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورە بوو و ئەوان داوایان لێكردین دانوستان ئەنجامبدەین‮. ‬یەكەمین شاند بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك جەلال تاڵەبانی‮ ‬چووە بەغدا و كاتێك گەڕانەوە،‮ ‬زۆر داوایان لە من كرد بچمە بەغدا و بۆ بەهێزتركردنی‮ ‬رێككەوتنەكە لەگەڵ سەددام دابنیشم‮. ‬بۆ من ئەو شتە زۆر زەحمەت بوو،‮ ‬بەڵام بیرم لەوە كردەوە ئەگەر نەچم ئەوكات من بەوە تاوانبار دەكرێم كە دەرفەتێكی‮ ‬زۆر گەورەم لەدەستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دا،‮ ‬یانیش من لە روانگەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬و كەسی‮ ‬و خانەوادەییدا ئەو بڕیارەم دابێت لە كاتێكدا هەموو قوربانیان برا و خوشك و خزمی‮ ‬منن،‮ ‬بیرم لەوەش كردەوە كە ئەگەر نەچم بە من دەڵێن تۆ ترسنۆكی‮. ‬بەڵام من ئەو مەرجەم دانا كە ئەگەر بچم دەبێ موخەوەل بم لەوەی‮ ‬كە‮ ‬ڕێككەوتن ئەنجامبدەم ئەگەر ئیمكانی‮ ‬رێككەوتن هەبوو‮. ‬من لە بەغدا ئەو كات باوەڕم بەوە نەكرد كە من لەوێم و خەوم نەبوو،‮ ‬لای‮ ‬من ماقوول نەبوو لەگەڵ كەسانێك دانیشتووم ئەو هەموو تاوانەیان لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێمە ئەنجامداوە‮. ‬ئێمە دوو دیدارمان لەگەڵ سەددام حوسێندا هەبوو،‮ ‬یەكەمینان لەگەڵ شاندێك كە لەگەڵمدا بوو دووەمیشیان دیدارێكی‮ ‬دوو قۆڵی‮ ‬بوو بە داوای‮ ‬خودی‮ ‬سەددام‮. ‬كە‮ ‬یەكترمان بینی‮ ‬سەددام پێی‮ ‬گوتم‮ : ‬هاتنت بۆ بەغدا رووداوێكی‮ ‬زۆر گرنگە و هەنگاوێكە هیچ كاتێك لە‮ ‬یادی‮ ‬ناكەم و دەبێ بگەینە چارەسەری‮ ‬و من بۆچوونی‮ ‬تۆم دەوێ‮. ‬منیش پێیم گوت‮ : ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬رۆڵی‮ ‬ئێوە لە‮ ‬11ی‮ ‬ئادار لە‮ ‬یاد ناكەین بەڵام من و تۆش و هەمووان باش دەزانین دوای‮ ‬11ی‮ ‬ئادار چی‮ ‬روویدا‮. ‬من لەسەر دەریایەكی‮ ‬خوێن مەلەم كرد و بازم دا تا گەیشتمە بەغدا بۆ بەرژەوەندی‮ ‬ئەم وڵاتە و كردنەوەی‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬دیكە‮. ‬ئەگەر نیەتێكی‮ ‬راستەقینە هەبوو بۆ گەیشتن بە بڕیار و چارەسەری‮ ‬راستەقینە و ئەگەر نا،‮ ‬بێگومان لەوەی‮ ‬لەدەستماندان ئازیزترمان نیە و پێویستی‮ ‬پێناكات،‮ ‬بەڵام لەهەمووی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە بێ سەر و شوێنەكان چیان بەسەر هات؟ ئەو دوای‮ ‬ئەو قسانەم نەیتوانی‮ ‬سەیری‮ ‬دەمو چاوم بكات و بۆ ماوەیەك بێ دەنگ بوو و پێی‮ ‬گوتم‮: ‬هەندێ شت روویاندا خۆزگە روویان نەدابوایە،‮ ‬ئەگەر رێككەوتین ئەوەی‮ ‬ماوە دەردەچێت و ئەگەر نەماون بە هاوكاری‮ ‬هەردوولا چارەسەری‮ ‬ئاسەوارەكان دەكەین‮. ‬من لەو ساتەوە زانیم هیچ كەسێك لە ژیاندا نەماون‮. ‬لە كاتی‮ ‬دانوستانەكاندا زانیم هێشتا عەقلیەتەكان نەگۆڕاون و دانوستان كۆتایی‮ ‬پێهات‮.‬
‮* ‬كاتێك سەددام حوسێن شەڕی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئێران كرد،‮ ‬سەددام حوسێن مسعود بارزانی‮ ‬بەوە تۆمەتبار كرد كە لە دژی‮ ‬عێراق و لە بەرژەوەندی‮ ‬ئێراندایە لەو بارودۆخەدا؟‮ ‬
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێمە بەر لەو شەڕە لە شەڕدابووین لەگەڵ رژێم و تەنانەت پێشی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێرانیش لە كوردستان شەڕ‮ ‬هەبوو و ئێمەش بە حكومەتمان گوت كە ئامادەین شەڕ‮ ‬ڕابگرین بەڵام ئەوان‮ ‬ڕەتیان كردەوە،‮ ‬دوای‮ ‬وەستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوان عێراق و ئێرانیش شەڕی‮ ‬ئێمە لەگەڵ رژێم بەردەوام بوو‮.‬
‮* ‬دەمەوێ باسی‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددامان بۆ بكەیت،‮ ‬راستە هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان لە هەرێم وەستان،‮ ‬هیچ رێككەوتنیان لەگەڵتاندا هەبوو؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان نەهاتنە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەڵێ لەسەر ئەو شتە رێككەوتین چونكە پێویستیمان بە هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان نەبوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮* ‬ئایا ئاگاداری‮ ‬ئەوە بوون كە لەو ساتەدا رژێمی‮ ‬سەددام وا دەروخێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە ئاگاداری‮ ‬هەموو جووڵەكانی‮ ‬ئەو شەڕە بووین و هەموو وردەكاریەكانیشی‮.‬
‮* ‬چۆن ئەو رووخانە روویدا؟ لە دەرچوونم لە ماڵی‮ ‬خۆمەوە تا گەیشتن بە نووسینگەی‮ ‬كاری‮ ‬خۆمەوە زانیم سەددام رووخا؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ ئەمە رووخانێكی‮ ‬گەورەبوو،‮ ‬هیچ هاوشانی‮ ‬و‮ ‬یەكسانیەك لەم شەڕەدا نەبوو،‮ ‬هەموو هێزە سەربازیەكانی‮ ‬عێراق تێكشكابوون و هیچ لەگەڵ ئەو رایەدا نیم كە رێككەوتن و سەفقەیەك لەمبارەیەوە هەبووبێت،‮ ‬هەموو هێزە سەربازیەكانی‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورەبوون بە تایبەتی‮ ‬لە چواردەوری‮ ‬بەغدا و لە فرۆكەخانەی‮ ‬بەغدا‮.‬
‮* ‬هەموو خەڵك باسی‮ ‬شەڕی‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬بەغدا دەكات،‮ ‬چی‮ ‬روویدا لەم شەڕە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەو شەڕەدا‮ ‬3‮-‬4 ‮ ‬فیرقەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق تووشی‮ ‬بۆردومانێكی‮ ‬زۆر گەورە بوون كە هیچ كاتێك رووی‮ ‬نەدابوو،‮ ‬ئەو‮ ‬یەكە و فیرقانە بە هەموو چەك و ئامادەكاریەكانەوە تێكشكان‮.‬
‮* ‬دوا پرسیارم جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬چ كۆبوونەوەیەكی‮ ‬گرنگ ئێوە و ئەمەریكاییەكانی‮ ‬كۆكردەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هاتنە نێو بەغدا و بڕیاری‮ ‬ئەوەیان دا عێراق وەكو ئێستا بەجێبهێڵن دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەقامگیر دابنێن دوای‮ ‬پلانەكانی‮ ‬برێمەر؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮: ‬دوای‮ ‬دیداری‮ ‬یەكەممان لەگەڵ برێمەر هەستم كرد دیدارێكی‮ ‬عەجیب و نامۆ ئێمەی‮ ‬كۆكردەوە،‮ ‬دیدارەكە لە ئایاری‮ ‬2003 ‮ ‬بوو دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ژمارە‮ ‬1483 ‮ ‬كە هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬وەكو هێزی‮ ‬داگیركار ناساند و پێموایە ئەمە بڕیارێكی‮ ‬زۆر هەڵە بوو،‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬عێراق و رووخاندنی‮ ‬رژێم بڕیارێكی‮ ‬راست و دروست بوو و لە بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراقدا بوو بەڵام گۆڕینی‮ ‬ئەركی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەمەریكا لە سوپایەكی‮ ‬رزگار كەر بۆ سوپایەكی‮ ‬داگیركار ئەوەیان هەڵەیەكی‮ ‬گەورە بوو و هەڵەكانی‮ ‬دیكەش دوای‮ ‬ئەمە هاتن‮. ‬لە دانیشتنم لەگەڵ برێمەر هەستم بە ئازارێكی‮ ‬زۆر كرد،‮ ‬ئەو دەیگوت من خاوەنی‮ ‬بڕیارم و شەرعیەت لای‮ ‬منە و من نوێنەرایەتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش دەكەم و من بڕیاردەرم و راستە وشەی‮ ‬داگیركار وشەیەكی‮ ‬ناشیرینە،‮ ‬بەڵام دەبێ لەگەڵیدا بژین‮. ‬برێمەر كەسێكی‮ ‬خۆ بەزل زان بوو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو دانیشتنە من بەغدام جێهێشت و بۆ هەولێر گەڕامەوە تا ئەو كاتەی‮ ‬خۆی‮ ‬هات و داوای‮ ‬لێكردم بگەڕێمەوە بەغدا‮.‬
وەرگێڕانی‮: ‬محەمەد زەنگەنە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌