2014-06-15

بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەربارەی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬ئەم چەند‮ ‬ڕۆژەو داڕووخانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬و چوونی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراقیان لێ كشاوەتەوە‮ ‬پەیامێكی‮ ‬راگەیاند ئەمەش دەقەكەیەتی‮:‬
دوای‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬موسڵ و ناوچەكانی‮ ‬نزیك سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەهۆی‮ ‬داڕووخانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬و بۆشاییەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬هاتەكایەوە و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬پارێزگەی‮ ‬نەینەوا ئاوارە بوون و‮ ‬ڕوویان لە ناوچە ئارامەكانی‮ ‬ژێر كۆنتڕۆڵی‮ ‬پێشمەرگە كرد،‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و پێكهاتە ئیتنی‮ ‬و ئاینیەكان و پاراستنی‮ ‬دامودەزگەی‮ ‬گشتی‮ ‬و پڕكردنەوەی‮ ‬ئەو بۆشاییە،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان چووە ئەو ناوچانەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراق لێیان كشاوەتەوە‮.‬
داوا لە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و ئاسایش دەكەم زۆر بە وریاییەوە سنوورەكانی‮ ‬كوردستان و سەروماڵی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانە و دەزگا گشتییەكان بپارێزن و رێگە بە هیچ سەرپێچی‮ ‬و سنووربەزاندنێك نەدەن‮.‬
گەلەكەشمان دڵنیا دەكەینەوە كە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و دەزگە ئەمنییەكانی‮ ‬هەرێم بەهیچ شێوەیەك‮ ‬ڕێگە نادەن ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬كوردستان بكەوێتە بەر مەترسی‮.‬
مسعود بارزانی‮     ‬
سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬
13‮/‬6‮/‬2014‮ ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌