2014-10-14

كەناڵی‮ ‬سكای‮ ‬نیوزی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لە بنكەكانی‮ ‬بەرەی‮ ‬شەڕی‮ ‬دژ بە داعش،‮ ‬چاوپێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامدا،‮ ‬كە كاتژمێر‮ ‬9ی‮ ‬شەوی‮ ‬یەك شەممە‮ ‬12/10/2014 پەخشكراو تیشكی‮ ‬خستە سەر چەند مەسەلەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان و عێراق و شەڕی‮ ‬سەپێندراوی‮ ‬داعش بەسەر گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەش دەقی‮ ‬چاوپێكەوتنەكەیە‮:‬
‮❊ ‬دیدارەكەمان لە دۆخێكی‮ ‬تایبەتە،‮ ‬شەڕ‮ ‬لە عێراق و سووریا و ناوچەكە لە ئارادایە،‮ ‬ئێوە ئێستا‮ ‬ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیرۆر لە شەڕدان،‮ ‬ئێمەیش لێرە لە سەربازگەیەكدا دیدار لەگەڵ بارزانی‮ ‬ساز دەدەین كە چەك بە دەستەوە دەگرێ و دەجەنگێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەخێر بێن‮. ‬ناوچەكە لە لایەن داعشەوە بەرەوڕووی‮ ‬دوژمنكاریێكی‮ ‬ناحەزانە بووەتەوە،‮ ‬دەبێ بەرەنگاری‮ ‬ئەو دوژمنكارییە ببینەوە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردەنیشەوە لە قۆناخی‮ ‬یەكەمدا بەرەنگاری‮ ‬بینەوە،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە توانییان لەو قۆناخەدا بەرەنگاری‮ ‬داعش ببنەوە و هێرشەكانیان‮ ‬ڕابگرن،‮ ‬تا گەییشتە قۆناخی‮ ‬هێرش بردن،‮ ‬پێشمەرگە توانی‮ ‬كە ناوچەیەكی‮ ‬بەرفراوان كە پێشتر داعش دەستی‮ ‬بەسەردا گرتبوون،‮ ‬ڕزگار بكاتەوە،‮ ‬ڕاستە كە ئێستا هێرشبردن و شەڕكردن لە دەست ئێمەیە،‮ ‬بەڵام ئێمە لەگەڵ‮ ‬ڕێكخراوێك لە جەنگداین كە زۆر شتی‮ ‬لەدەستدایە،‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا ئەوان توانای‮ ‬دەوڵەتیان بەردەستە‮. ‬پێشمەرگە تەنیا هێزە لەسەر‮ ‬ڕووی‮ ‬زەوی‮ ‬كە توانیویەتی‮ ‬بەر بە پێشڕەویی‮ ‬داعش بگرێ و،‮ ‬لە زۆر بەرەی‮ ‬شەڕدا تێكی‮ ‬بشكێنی‮. ‬ئێستا جەنگ كۆتایی‮ ‬نەهاتووە و‮ ‬ڕەنگە درێژە بكێشێ،‮ ‬بەڵام بڕیارمان داوە كە بەرەنگاری‮ ‬داعش ببینەوە و تا دوادڵۆپی‮ ‬خوێنیش بەرەنگاری‮ ‬دەبینەوە‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك،‮ ‬دوو‮ ‬ڕا هەن و‮ ‬یەكێكیان دەڵێ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ڕووی‮ ‬داوە زیانی‮ ‬بە كوردی‮ ‬عێراق بە تایبەت گەیاندووە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕایەكی‮ ‬دی‮ ‬پێی‮ ‬وایە،‮ ‬ئەگەر زیانیشی‮ ‬هەبووبێ‮ ‬ڕەنگە كورد ئەو دۆخە بۆ بەرفراوانكردنی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرێم بقۆزنەوە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەر زیانێك بە قازانج دەشكێتەوە،‮ ‬ڕەنگە ئەو دۆخە بەو شێوەیە كە هەیە وەها بەرجەستە بووبێ،‮ ‬بەڵام ئەو جەنگە بژاردەی‮ ‬ئێمە نییە،‮ ‬بەڵكە بەسەرماندا سەپێندراوە و،‮ ‬خواستی‮ ‬ئێمە نییە چاو لە خاكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ببڕین،‮ ‬بەڵام،‮ ‬ناهێڵین داعش بستێك لە خاكمان داگیر بكات،‮ ‬ئەمە خاڵێك و خاڵێكی‮ ‬دی،‮ ‬راستە لە ماوەی‮ ‬جەنگدا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬گیانی‮ ‬و ماددییەوە زیانمان كردووە،‮ ‬بەڵام دۆزی‮ ‬كورد باشتر ناسرا،‮ ‬ئەمەیش بۆ جیهانە كە كورد ئەو هێزەیە كە توانی‮ ‬بەرەوڕووی‮ ‬داعش ببێتەوە و هێزێكە دەكرێ پشتی‮ ‬پێ ببەسترێ‮. ‬ئێستایش ئەو تاكە هێزەیە كە لە جیاتی‮ ‬هەموو جیهانی‮ ‬ئازاد شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش دەكات‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك‮ ‬كاتێك باس لە كۆتایی‮ ‬جەنگ دەكەین،‮ ‬دەشێ قسە لەبارەی‮ ‬بنەبڕكردنی‮ ‬داعش لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە بكەین؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من ناڵێم بنەبڕكردنی‮ ‬داعش،‮ ‬ڕەنگە بنەبڕكردنی‮ ‬داعش كاتی‮ ‬زۆر بخایەنێ،‮ ‬دەتوانرێ داعش لاواز بكرێ،‮ ‬دەكرێ داعش دەر بكرێ،‮ ‬یان‮ ‬ڕەنگە بنەبڕكردنی‮ ‬داعش بە فۆرم‮ ‬و شێوازێكی‮ ‬دی‮ ‬بكرێ‮. ‬بنەبڕكردنی‮ ‬داعش كۆشش و كاتی‮ ‬زۆر و هەماهەنگیی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬پێویستە،‮ ‬بەڵام لە توانادایە داعش لەم ناوچەیە دەربكەین و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییەوە بیپارێزین،‮ ‬بە شێوەیەك هاووڵاتیان و دانیشتوانی‮ ‬ئەم ناوچانە بگەڕێنەوە شوێنەكانی‮ ‬خۆیان و لە سەقامگیری‮ ‬و ئاساییشدا بژین‮.‬
‮❊ ‬ئایا باس لەبارەی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬ئارام بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە دەمانەوێ ئاساییشی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬كوردستان دابین بكەین،‮ ‬بۆ كەمینە ئایینی،‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەكان كە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و بیانپارێزین،‮ ‬پێویستمان بە پێداویستیی‮ ‬زیاتر هەیە تا ئاساییشیان بۆ دەستەبەر بكەین و پارێزگارییان لێ بكەین‮.‬
‮❊ ‬گرووپی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬لە سنوورەكانی‮ ‬كوردستان هەن و‮ ‬ڕەنگە لەو ناوچانە جەماوەریان هەبێ،‮ ‬ئایا ئێوە دەتانەوێ ناوچەیەكی‮ ‬دوورتر بڕۆن بۆ دەرەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا ناوچەیەكی‮ ‬ئارامتان هەبێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئێمە دوورخستنەوەی‮ ‬داعشە لە سنووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬هاوكات هاوكاری‮ ‬لەگەڵ عێراق و وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانمان بۆ‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬ناوچەكان لە داعش دەكەین كە بتوانرێ،‮ ‬بەڵام كاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و لەپێشینەی‮ ‬ئێمە هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئاساییشەكەیەتی‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بۆ كاتێك داعش بەرەوڕووی‮ ‬هەرێم بووەوە و هاوپەیمانان وەها بە خێرایی‮ ‬هاتن و هێزی‮ ‬ئاسمانییان بۆ هاوكاریی‮ ‬كوردستان لە جەنگی‮ ‬دژ بە داعش بە كار هێنا،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدایە كە بۆ عێراق و سووریا ئەو كارە نەكرا؟
‮ ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمە ئاراستەكراوە،‮ ‬ئێمە بەهاگەلێكمان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بنیات ناون،‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬پێكەوەژیان،‮ ‬دیموكراسییەت،‮ ‬ئازادییەكان و پارێزگاریكردن لە كەمینەكان لە ستەم و چەوساندنەوە،‮ ‬ئەمانە ئەو هۆكارانەن كە ئەمەریكا و ئەورووپا بڕیاری‮ ‬پشتیوانیكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان دا و هەڵوێستیان گرت‮. ‬
‮❊ ‬سوپاس بۆ وەڵامەكەت،‮ ‬بەڵام لە راستیدا وەڵامێكی‮ ‬پڕ‮ ‬نییە،‮ ‬ڕەنگە هۆكاری‮ ‬سەربازی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬دیكە لە ئارادا هەبن،‮ ‬ئایا بەڕاستی‮ ‬ئەو وڵاتانە تەنیا بە هۆی‮ ‬ئەو بەهایانەی‮ ‬باست كردن هاتوون،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا بەپێی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەم سەردەمە ئاسان نییە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە ئەزموونی‮ ‬سەركەوتوومان لە بەشێكی‮ ‬كوردستان هەیە،‮ ‬ئایینزا و نەتەوە و مەزهەبی‮ ‬جیا لەم هەرێمەدا دەژین،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬جوگرافیاوە پێگەیەكی‮ ‬ستراتیژیییمان هەیە،‮ ‬ڕاستە كە هۆكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬هەن،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەم بەهایانە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبووان،‮ ‬دەیانتوانی‮ ‬پشتگوێی‮ ‬بخەن‮.‬
‮❊ ‬پێگەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بە كام واتا،‮ ‬توركیا و ئێران‮ ‬یان چۆن دەتوانی‮ ‬ئەمەم بۆ شیی‮ ‬بكەیەوە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێگەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بەو واتایەی‮ ‬كە هەموو سنووری‮ ‬توركیا لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬سنووری‮ ‬ئێران بە سەدان كیلۆمەتر لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەربەستێكە لەبەردەم تیرۆریستان،‮ ‬داعش‮ ‬یان‮ ‬غەیرە داعش،‮ ‬ڕەنگە ئەگەر هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبوایە ئەوا داعش دەگەییشتە توركیا و تا بە ئەورووپایش دەگات‮. ‬هەروەها هۆكارێكی‮ ‬دی‮ ‬ئەوەیە كە،‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬داعش بوونەتەوە كە بە هەزاران كیلۆمەتر لێیانەوە دوورە،‮ ‬ئێستا لەگەڵ داعش هەزاران ئەورووپایی‮ ‬هەن‮. ‬تەرمی‮ ‬زۆرێكیشیان كەوتوونەتە دەست پێشمەرگەوە،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬دی‮ ‬ئەمە بەرگرییە لە ئاساییشی‮ ‬ئەوان‮.‬
‮❊ ‬بە واتای‮ ‬ئەمڕۆ ئەوان پشت بە ئێوە دەبەستن وەك ئەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە ئاساییشی‮ ‬ئەوان بكەن؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە دڵنیاییەوە‮. ‬چونكە لە‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬داعشدا،‮ ‬هەزاران ئەورووپایی‮ ‬و ئەمەریكایی‮ ‬و ئاسیایی‮ ‬و لە وڵاتانی‮ ‬جیهان لەگەڵیاندان،‮ ‬شەڕكردن لێرە لەگەڵیان،‮ ‬لەوە ئاسانترە كە لە نێو وڵاتەكانیاندا لەگەڵیاندا بجەنگن،‮ ‬باوەڕیشم وایە كە ئەمەیش‮ ‬یەكێك لەو هۆكارانە بێ بۆ ئەو پشتیوانییەی‮ ‬كە لێیان كردووین‮.‬
‮❊ ‬كە جەنگ بەرپا بوو سەرەتا سوپاسی‮ ‬ئێرانت كرد،‮ ‬بۆ‮ ‬یارمەتی‮ ‬دان و ئێوە بۆ سەرەتا سوپاسی‮ ‬ئەوانتان كرد؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە دەبێ‮ ‬ڕاستییەكان بڵێین،‮ ‬لە‮ ‬یەكەم هێرشدا كە كرایە سەرمان،‮ ‬ئێرانییەكان دوو فڕۆكەی‮ ‬چەك و تەقەمەنییان بۆ ناردین‮. ‬لەو ساتەدا،‮ ‬پشتیوانیێكی‮ ‬گەورە بوو‮.‬
‮❊ ‬لە لایەنی‮ ‬دیكەوە نەهاتن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەر لە هەمووان ئەوان‮. ‬لایەنی‮ ‬دیكەیش ناردیان،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكەم كاروانی‮ ‬چەك لە ئێرانەوە بۆمان هات‮.‬
‮❊ ‬پێشتر،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكرا ئەمە توركیا بێ،‮ ‬سەرۆك؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬توركیایش چەكی‮ ‬نارد،‮ ‬بەڵام گوتیان كە‮ ‬ڕاینەگەیەنین،‮ ‬چونكە لە بەر هۆی‮ ‬دۆخی‮ ‬ناوخۆوە و لە سەروبەندی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتیدا بوون،‮ ‬هەروەها بارمتەیان لای‮ ‬داعش هەبوو‮.‬
‮❊ ‬هەیە خوێندنەوەی‮ ‬جیای‮ ‬بۆ ئەم پرسە هەیە،‮ ‬پێوەندیی‮ ‬جەنابت بە توركیاوە،‮ ‬هاوكات پێوەندیی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هەرێم بە توركیاوە زۆر باش بوو،‮ ‬بەم دواییە پێوەندییە سیاسییەكانیشتان بێ گرفت بوون،‮ ‬هەیە باوەڕی‮ ‬وایە كە هەڵوێستێكی‮ ‬شەرمهێنە و توركیا ئەوە نەبوو كە بڕیار لە بارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بدات؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا چاوەڕوانی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬بەهێزترمان لە توركیا هەبوو لەوەی‮ ‬كردی‮. ‬
‮❊ ‬بەهێزتر بە واتای‮ ‬چەكی‮ ‬زیاتر و خێرایی‮ ‬زیاتر؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ‮. ‬چەكی‮ ‬زیاتر و خێرایی‮ ‬زیاتر لە گەیاندنی،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەیش ئێمە لە كێشەكانیان تێدەگەین‮.‬
‮❊ ‬ئایا دوودڵی‮ ‬لە هاوكاری‮ ‬هەبوو‮ ‬یان چی؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬توركیا لە بڕیاردانی‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕاست و خێرا،‮ ‬خۆی‮ ‬دەپاراست،‮ ‬هاوكات هۆی‮ ‬دیكە هەڵبژاردنەكان و هەبوونی‮ ‬بارمتەكانی‮ ‬بوو لای‮ ‬داعش،‮ ‬ئێمە لەو هۆكارانە تێگەیشتین،‮ ‬دیسان دەڵێم كە ئەوان هاوكارمان بوون،‮ ‬بەڵام پێمان وا بوو كە دەبێ هەڵوێستی‮ ‬زیاتر و بەهێزتریان هەبێ‮.‬
‮❊ ‬پاش ئەوەی‮ ‬ڕووی‮ ‬دا،‮ ‬تۆ ئێستا دڵنیای‮ ‬لەوەی‮ ‬كە توركیا‮ ‬ڕێگری‮ ‬ناكات لە هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ كوردستان؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێم وایە كە توركیا هاوڕێیە و پێم وا نییە بەرانبەر بە پێشكەوتنی‮ ‬هەرێم بوەستێتەوە‮.‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬پێت وانییە بەرانبەر بە ئەو داوایەی‮ ‬تۆ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬هەر دژ ناوەستێتەوە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمە پرسێكی‮ ‬جیایە‮. ‬لەبارەی‮ ‬سەربەخۆییەوە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬توركیا و هەر وڵاتێكی‮ ‬دی‮ ‬نازانین،‮ ‬بەڵام لەو ئاستەی‮ ‬پێوەندیی‮ ‬ئابووریی‮ ‬نێوانمان وەك ئەوەی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەهێزە‮.‬
‮❊ ‬كاتێك قسە لەسەر بارمتەكانی‮ ‬توركیا دەكەین،‮ ‬كاتێك باس لە چوونە پاڵ هاوپەیمانەتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬توركیا دەكەین،‮ ‬كاتێك قسە لەسەر ئەو تۆمەتانە دەكەین كە كە دەدرێنە پاڵ توركیا لە پشتیوانیكردنی‮ ‬توركیا بۆ گرووپە تیرۆریستییەكان لە نێویاندا داعش،‮ ‬دەشێ بڵێین كە‮ ‬ڕەسمكردنی‮ ‬سنووری‮ ‬سیاسی‮ ‬و جیۆگرافی‮ ‬نوێ و‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬حیسابات بێ،‮ ‬ئایا ئەم دیمەنانە بەم جۆرە دەبینیت؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا بەڵگەمان نییە كە توركیا پشتیوانیی‮ ‬داعش دەكات،‮ ‬بەڵام وەهای‮ ‬دەبینین كە سیاسەتی‮ ‬ئەو وڵاتانە جۆرێك لە دابڕانیان پێوە دیارە،‮ ‬نامەوێ دەست وەربدەمە ئەم پێوەندییە پێكناكۆكانە،‮ ‬ئێمە وەك هەرێم دەمانەوێ لەم ململانێ و قەیرانانەی‮ ‬لەو ناوچەیەدا هەن دوور بین و نامانەوێ بەشێك بین لێیان‮.‬
‮❊ ‬بەڵام دواجار ئەم قەیرانانە كاریگەرییان بەسەر ئێوەیشەوە دەبێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەوڵ دەدەین كاریگەرییان نەبێ و خۆمانی‮ ‬لێ بە دوور بگرین،‮ ‬بەڵام بوون بە بەشێك لەو ململانێیانە،‮ ‬جێی‮ ‬بایەخی‮ ‬ئێمە نییە و بە هیچ كلۆجێك نامانەوێ تێكەڵی‮ ‬ببین‮.‬
‮❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئێستا ئێمە چەند لە داعشەوە دوورین كە گفتوگۆ دەكەین؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نزیكەی‮ ‬20‮ ‬تا‮ ‬25كم‮.‬
‮❊ ‬كەواتە با كۆتایی‮ ‬پێ بێنین تا نەهاتوون؟
سەرۆك بارزانی‮ ‬بە پێكەنینەوە‮:‬‮ ‬نا،‮ ‬نایەن‮. ‬مەترسە‮.‬
‮❊ ‬داعش كێیە و سەرچاوەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬و دارایی‮ ‬داعش لە كوێوەیە؟ ستراتیژ و ئامانجەكانیان شیاوی‮ ‬هەڵوەستەیە،‮ ‬ئایا وەڵامتان بۆ ئەمانە پێیە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمەیش بە دوای‮ ‬هەمان ئەو وەڵامانەوەین‮. ‬بەو هیوایەیشین كە لە ئەوەی‮ ‬كە ئەو وەڵامانانەمان بداتەوە‮. ‬لە كوێوە هاتن و ئەو چەكانەیان لە كوێ بوون،‮ ‬ئەو هەموو سامانەیان لە كوێ بە دەست هێنا؟ ئەمانە پرسیاری‮ ‬گەورەن و لە چاوەڕوانیی‮ ‬وەڵامەكانیانین‮.‬
‮❊ ‬تۆ بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬نازانی‮ ‬یاخوود ناتەوێ وەڵام بدەیەوە،‮ ‬چونكە قورسە تۆ دوژمنێك نەناسی‮ ‬و پێكهاتكەی‮ ‬نەزانی‮ ‬چۆن گەشەی‮ ‬كردووە و لەگەڵیدا بجەنگی؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا نازانم‮. ‬زۆر لەبارەیەوە دەزانین،‮ ‬بەڵام چۆن هەموو ئەو چەك و داراییەیان بە دەست هێناوە،‮ ‬ڕەنگە ناڕاستەوخۆ چەكیان بە دەست هێنا بێ،‮ ‬بەڵام ئەمانە پرسیارن و كاتی‮ ‬دەوێ تا وەڵامیان وەردەگرینەوە‮. ‬
‮❊ ‬سەرۆك تۆ دەزانی‮ ‬كە لەو ناوچانەی‮ ‬مووسڵ و دەوروبەری‮ ‬چیی‮ ‬هەبووە و پێت وایە هەر ئەو چەكانەن كە لە دەست داعشدان؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمە قۆناخێكی‮ ‬نوێیە‮. ‬سەرەتای‮ ‬پێكهاتنیانە،‮ ‬چەكیان لە بارەگاكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سووریا بە دەست هێنا،‮ ‬لە گرووپی‮ ‬دیكەوە چەكیان دەست كەوت،‮ ‬كە چەكیان لە وڵاتانەوە بە دەست هێنابوو‮. ‬قسە لەسەر سەرەتاكەی‮ ‬دەكەم،‮ ‬ئەوان لە سووریا سەریانهەڵدا،‮ ‬ئینجا هاتنە عێراق،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬ئەمساڵیشەوە كە هاتنە عێراق،‮ ‬چوونە باشووری‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬مووسڵ،‮ ‬ئەوكات كۆمەڵەی‮ ‬كەم و بچووك بوون،‮ ‬من پێوەندیم بە سەرۆكوەزیرانەوە كرد،‮ ‬لە هەوڵدانیان ئاگادارم كردەوە،‮ ‬بەڵام بایەخی‮ ‬بەم بابەتە نەدا،‮ ‬بەر لە چوونە نێو مووسڵیش ئامادەییمان نیشان دا كە پێشمەرگە بنێرین بۆ پاراستنی‮ ‬مووسڵ تا شكست نەبات،‮ ‬بە هەمان شێوە سەرۆكوەزیران‮ ‬ڕەتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬شكستی‮ ‬برد،‮ ‬هەڵبەت شكستی‮ ‬مووسڵ بەم ئاسانییە لە حیساباتی‮ ‬تیرۆریستانیشدا نەبوو،‮ ‬پاش شكستی‮ ‬مووسڵیش دۆخەكە بە ئاستێكی‮ ‬زۆر لەبار چوو‮. ‬ئەو ناوچانەیشی‮ ‬كە پاش مووسڵ شكستیان برد،‮ ‬لە باشوورەوە بەرەو تكریت و تا دەوروبەری‮ ‬بەغدایش،‮ ‬ئەمە هەمووی‮ ‬داعش نەبوو،‮ ‬بەڵكە هاووڵاتیانیش لەگەڵیان بوون،‮ ‬دواتر داعش دۆخەكەی‮ ‬گرتە دەست،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕێكخستنیان هەبوو و دەستیان بەسەر هێندە چەكی‮ ‬پێشكەوتوو و زۆردا گرت كە لە دەست سوپای‮ ‬عێراقدا بوو،‮ ‬بەڵام بەر لەم قۆناخە ئەوان چەكیان لە سووریا دەست كەوتبوو‮.‬
‮❊ ‬ئەمڕۆ كە هاوپەیمانەتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ بەرەوڕووبوونەوەی‮ ‬داعش پێك هاتووە،‮ ‬ئایا نیازیان پاكە و بۆ ئەو مەبەستەیە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نیازی‮ ‬ئێمە پاكە و راستگۆین،‮ ‬بەڵام ناتوانم قسە لەسەر نیازی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دی‮ ‬بكەم‮. ‬دەبێ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مەیدانییەوە بیسەلمێنن‮.‬
‮❊ ‬چ خوێندنەوەیەكت بۆ‮ ‬ڕەوشی‮ ‬كۆبانێ هەیە،‮ ‬ئەوە دەستبەرداربوونە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬كۆبانێ خۆڕاگرە و قارەمانەتیی‮ ‬نواندووە لە بەرگریكردندا،‮ ‬ڕێز لەو خۆڕاگری‮ ‬و بەرگرییەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كۆبانێ دەنێین‮. ‬بە داخەوە هەڵكەوتەی‮ ‬جیۆگرافی‮ ‬كۆبانێ،‮ ‬بۆ گەیاندنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پێداویستی‮ ‬هاوكار نییە،‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵات،‮ ‬ڕۆژئاوا و باشوورەوە گەمارۆ دراوە،‮ ‬تەنیا دەرووی‮ ‬لەگەڵ توركیایە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا،‮ ‬كۆبانێ خۆڕاگرە و بەرگری‮ ‬نواندووە،‮ ‬ئێمەیش داوامان لە ئەمەریكا و‮ ‬ڕۆژئاوا كرد هاوكاریی‮ ‬سەربازی،‮ ‬پشتیوانیی‮ ‬ئاسمانیی‮ ‬بۆ كۆبانێ دابین بكەن،‮ ‬سوپاسیان دەكەین بە دەنگمانەوە هاتن‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا دۆخەكە كارەساتبارە،‮ ‬كاتێك دەبینم كە شارێكی‮ ‬كورد گەمارۆ دراوە و ناتوانم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردەنییەوە شتێكیان پێشكەش بكەم،‮ ‬خوێن لە دڵم دەتكێ‮.‬
‮❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬گلەیی‮ ‬ئەوەتان لێ دەكرێ كە ئێوە ناتانەوێ هاوكاربن و ئەو شارە لەو دۆخەی‮ ‬تێیدایە دەرباز بكەن،‮ ‬ئەمەیش گوایە پێوەندی‮ ‬بە سیاسەت بە توركیاوە هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمە بە هیچ كلۆجێك‮ ‬ڕاست نییە،‮ ‬من بێدەنگ نەبووم،‮ ‬داوام لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كردووە تا هاوكاریی‮ ‬كۆبانێ بكەن،‮ ‬دیارە كە توركیا‮ ‬ڕێی‮ ‬دا كە هاوكاریی‮ ‬مرۆیی‮ ‬بگەیەنینە كۆبانێ،‮ ‬تەمەننام دەكرد ئەو توانا سەربازییی‮ ‬تەواوم دەبوو تا لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ئاسمانییەوە و بە پەڕەشووت پشتیوانیم كردبان‮. ‬بەڵام هیچ‮ ‬ڕێگای‮ ‬دی‮ ‬جگە لە توركیا بۆ كۆبانێ نییە،‮ ‬باوەڕیشم وا نییە هێشتا توركیا‮ ‬ڕێ بدات هێزێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بە خاكی‮ ‬ئەودا‮ ‬ڕەت بێ و بچێتە كۆبانێ‮. ‬ئەوەی‮ ‬توانیمان بۆ كۆبانێ پێشكەشمان كردوون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بۆ هەولێرم كردووە،‮ ‬بە هەمان حەماس و كۆشش بۆ كۆبانێ كردوومە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە،‮ ‬جیۆگرافیای‮ ‬كۆبانێ‮ ‬ڕێگرە لەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬پێشكەش بكەین‮.‬
‮❊ ‬دەگوترێ كە توركیا لە ترسی‮ ‬پەكەكە و پەیەدە‮ ‬ڕێ نادات كۆمەك و چەك بگاتە كۆبانێ،‮ ‬دەشگوترێ كە توركیا ترسی‮ ‬لە بنیاتنانی‮ ‬كیانێكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەیە لە سووریادا؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نازانم كە چ لە توركیا‮ ‬ڕوو دەدات،‮ ‬بەڵام سنووریان بۆ هاووڵاتیان كردووەتەوە،‮ ‬ئێستا كۆبانێ دانیشتوانەكەی‮ ‬لێ نەماون،‮ ‬بەڵام پێشكەشكردنی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ بەرگریكاران،‮ ‬نازانم كە توركیا چەكی‮ ‬دابێ‮ ‬یان نا‮.‬
‮❊ ‬بەوپێیەی‮ ‬كۆبانێ بۆ تۆ گرینگە،‮ ‬ئایا لەگەڵ سەركردەكاندا لە پێوەندیدا نیت؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێوەندیمان هەیە،‮ ‬بەڵام بەپێی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬من توركیا هێشتا هاوكاریی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەكردوون،‮ ‬بەڵام سنووری‮ ‬بۆ ئاوارەكان كردوونەتەوە‮.‬
‮❊ ‬بەڵام سنووری‮ ‬بەڕووی‮ ‬ئەو گەنجە كوردانەدا داخست كە ویستیان بۆ بەرگریكردن بگەڕێنەوە كۆبانێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە،‮ ‬بەڵام توركیا ئەوە دەكات كە دەیەوێ و بڕیاری‮ ‬ئەو وڵاتە لە دەست مندا نییە،‮ ‬ئەگەر بەدەست من بوایە‮ ‬ڕێگام دەدان‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر توركیا داعش دوژمنی‮ ‬بێ و لەسەر سنوورەكەیشی‮ ‬بێ،‮ ‬ئەگەر دوژمن‮ ‬یەك بێ،‮ ‬بۆ توركیا‮ ‬ڕێ لەو گەنجانە دەگرێ بگەڕێنەوە كۆبانێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من نوێنەرایەتیی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬توركیا ناكەم تا وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارە بدەمەوە،‮ ‬دەبێ بەرەوڕووی‮ ‬ئەوان بكرێتەوە‮.‬
‮❊ ‬ناتەوێ توركەكان نیگەران كەیت؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نا،‮ ‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستیدا نازانم توركیا بۆ وەها هەڵوێستێكی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬نایزانم‮.‬
‮❊ ‬توركیا لە بنیاتنانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سووریا بە گومانە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەگەر گومانی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬وەك كوردستانی‮ ‬هەبێ،‮ ‬لە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬نییە‮. ‬بۆ؟ دەبێ توركیا دژی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە هەر شوێنێك نەوەستێتەوە،‮ ‬ئەمە ئەو هەڵوێستەیە كە لە توركیا چاوەڕوان دەكەین‮. ‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬باشكردنی‮ ‬پێوەندیمان لەگەڵ توركیا،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬توركیا بوو دەربارەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد‮. ‬ددان نان بە دۆزی‮ ‬كورد و گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬چارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ پرسی‮ ‬كورد لە توركیا تەبەنی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەمانە هۆكاری‮ ‬پێوەندییەكانیان گەشە پێ دان،‮ ‬نەك بابەتی‮ ‬ئابووری‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك دەكرێ بڵێین ئەمانە گۆڕانكاریی‮ ‬ڕواڵەتین و توركیا سەربەخۆیی‮ ‬پێ هەزم ناكرێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەڵبەت ئەگەر توركیا بۆ سیاسەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬بگەڕێتەوە و بەرەوڕوو داواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ببێتەوە،‮ ‬ئەوا ئەوكات هەڵویستی‮ ‬دیكەمان دەبێ‮.‬
‮❊ ‬دەربارەی‮ ‬هەڵوێستی‮ (‬ئۆجەلان‮) ‬لە ئەگەری‮ ‬لەباربردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬چارەسەری،‮ ‬ئەگەر توركیا دەربارەی‮ ‬كۆبانێ هەڵوێستی‮ ‬نەبێ،‮ ‬چی‮ ‬دەڵێی؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬باوەڕم وایە هەر هەنگاوێك و‮ ‬ڕووداوێك،‮ ‬نابێ كاریگەری‮ ‬بەسەر پرۆسەی‮ ‬چارەسەرییەوە هەبێ و بەربەستی‮ ‬بۆ بنێتەوە‮. ‬دەبێ بەردەوام بێ‮. ‬بە باوەڕی‮ ‬من بەردەوامیی‮ ‬پرسی‮ ‬چارەسەریی‮ ‬ئاشتیانە نابێ ئەم پرسە بە هیچ پرسێكی‮ ‬دییەوە ببەسترێتەوە‮.‬
‮❊ ‬بەڵام‮ ‬ڕەنگە وەها هەستێك هەبێ كە توركیا لە ئاكامدا لە گەلەكەی‮ ‬هەڵدەگەڕێتەوە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵام كۆبانێ لە نێو سووریادایە‮. ‬
‮❊ ‬كێ لە كۆبانێ دەجەنگێ،‮ ‬ئایا پەكەكە نییە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ڕاستە ئەوان‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرچاویان هەیە لە بەرگری‮ ‬لە كۆبانێ،‮ ‬بەڵام لایەنی‮ ‬دیكەیش هەن كە بەرگری‮ ‬دەكەن،‮ ‬خەڵكی‮ ‬بێلایەنیش لە نێویاندا هەن،‮ ‬هەر كەسێك چەكی‮ ‬هەبووبێ و ویستبێتی‮ ‬دەجەنگێ‮.‬
‮❊ ‬بنەماكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬سەربەخۆ لە سووریادا هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەرێمی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬قورسە و وابەستەی‮ ‬جیۆگرافیایە،‮ ‬چونكە لە ناوچەی‮ ‬جەزیرە لە قامیشلۆ ناوچەیەكی‮ ‬دیاریكراو و كوردییە،‮ ‬ئینجا نێوانێك هەیە بە نزیكەی‮ ‬150كم بۆ كۆبانێ ئینجا نزیكەی‮ ‬100‮ ‬كم لەگەڵ عەفرین‮. ‬ناوچەی‮ ‬پێكەوە بەستراو نین و پچڕان لە نێوانیاندا هەیە‮. ‬
‮❊ ‬كۆبانێ كە دەكەوێتە نێوەڕاستیان بۆیە گرینگە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە دڵنیاییەوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬داعش دژ بە كۆبانێ و هەرێمی‮ ‬كورستان دەیكات،‮ ‬نەك هەر تەنیا كۆبانێ،‮ ‬لە ناوچە سنوورییەكانیش هێرشیان كردە سەر پەیەدە و ئەوانی‮ ‬دیكە‮. ‬ئامانجیان لاوازكردنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردە‮.‬
‮❊ ‬گومانت لەوە هەیە وڵاتێك ئەم سیاسەتە پێڕۆ بكات و وەها ئاراستەیان بكات؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ڕەنگە ئەوان هان درابن‮. ‬قورسە كە لە حەقیقەتی‮ ‬نیازی‮ ‬داعش تێ بگەین،‮ ‬بەڵام ئەمەیش‮ ‬ڕێی‮ ‬تێ دەچێت‮. ‬بەڵام بێگومانم لەوەی‮ ‬كە نیازی‮ ‬ڕاستینەی‮ ‬داعش بەئامانجگرتنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردە،‮ ‬لەهەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام كێ هانیان دەدا و لەو پلانگێڕییە گەورەیە بەشدارە،‮ ‬ئەمە دەبێ لە‮ ‬ڕاستییەكەی‮ ‬بكۆڵینەوە‮.‬
‮❊ ‬هەستی‮ ‬كەسی‮ ‬بەراورد بە پێشتر كە بە قاتێكەوە،‮ ‬لە شوێنێكی‮ ‬ئارام و ئەمڕۆیش لێرە لە سەربازگەیەكی،‮ ‬پێشبینی‮ ‬وەها دۆخێكت دەكرد جارێكی‮ ‬دی‮ ‬پێشەوایەتیی‮ ‬پێشمەرگە بكەیت؟
سەرۆك بارزانی‮ ‬بە پێكەنینەوە‮: ‬من بۆ ئەسڵی‮ ‬خۆم گەڕاومەتەوە‮. ‬من لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دەروونییەوە ئامادە بووم بۆ وەها دۆخێك،‮ ‬بەڵام چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە نەبووم،‮ ‬ناچار ببم بگەمە وەها دۆخێك‮. ‬
‮❊ ‬ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ عێراق،‮ ‬چەند بەرەیەكی‮ ‬شەڕ‮ ‬هەن،‮ ‬ناوەڕاست و باشوور،‮ ‬ئێوەیش لێرە لە جەنگدان،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێ لە ئارادایە،‮ ‬پێوەندی‮ ‬ئێوە بە ناوەندەوە چۆنە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بڕیاری‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە هاوكاری‮ (‬عەبادی‮) ‬بین،‮ ‬بڕیاری‮ ‬دەستەجەمعیمانە تا بەشداری‮ ‬لە حكوومەتدا بكەین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بكەین،‮ ‬بەڵام سەرباری‮ ‬سەرنجمان و ئەوەی‮ ‬كە هێشتا شتێكی‮ ‬كردەییمان لێی‮ ‬نەبینیوە،‮ ‬بەڵام بڕیارمان ئەوەیە وەك كۆی‮ ‬عێراقییەكان كەڵك لەو دەرفەتە ببینین و ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوودا خراپ كراوە چاكی‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬بۆ دەستپێكێكی‮ ‬نوێ و خوڵقاندنی‮ ‬قۆناخێكی‮ ‬نوێ لە عێراق‮. ‬ڕاستگۆیانە هاوكاریی‮ (‬عەبادی‮) ‬دەكەین‮. ‬ئێمەیش هەمان هەڵوێست لە ئەو دەخوازین‮.‬
‮❊ ‬بیرۆكەی‮ ‬ڕاپرسیت‮ ‬ڕەت كردووەتەوە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەرگیز‮. ‬ئەمە پرسێكە هەرگیز‮ ‬ڕەت ناكرێتەوە‮.‬
‮❊ ‬هێشتا كۆنفیدراڵیەتت لە جیاتی‮ ‬فیدراڵیەت دەوێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ڕەنگە گوێت لێ بووبێت كە من چووم بۆ پەرلەمانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬پێشنیازم كرد لە سازدانی‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬بكۆڵنەوە‮. ‬گەلی‮ ‬كورد بڕیار لەمە دەدات،‮ ‬وەك گوتم كاری‮ ‬لەپێشینە لە ئێستادا بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعشە،‮ ‬بەڵام هەرگیز پاشگەزبوونەوە لەم پرسە نییە و بۆ هیچ بابەتێكی‮ ‬دی‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕەت ناكرێتەوە‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر هاتوو عەبادییش داواتان لێ بكات ئەم پرسە دوا بخەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بە هیچ شێوەیەك‮.‬
‮❊ ‬كەمێك شەرمهێن نییە ئێوە لەگەڵ هاوپەیمانەكانتان بن و بەرەو‮ ‬ڕاپرسییش بچن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەمە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە كەی‮ ‬ئەم بڕیارە دەدات،‮ ‬بەڵام ئەمە پرسێكە كەی‮ ‬و چۆن ئەنجامی‮ ‬دەدەن شتێكی‮ ‬دیكەیە‮. ‬بەڵام ئەگەر‮ ‬ڕێ لە گەلی‮ ‬كورد بگیرێ بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬ئەمە بۆ هیچ كەسێك نییە‮ ‬ڕێگری‮ ‬بكات و بەرهەڵستی‮ ‬بكات،‮ ‬چونكە ئەمە مافێكی‮ ‬سرووشتییە‮. ‬
‮❊ ‬مسعود بارزانی‮ ‬ئەمڕۆ شەڕی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكات؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬باوەڕم بەم پرسە هەیە و بە مافێكی‮ ‬سرووشتی‮ ‬دەبینم،‮ ‬بەڵام ئەوە من نیم بڕیار لەم پرسە دەدەم،‮ ‬بەڵكە من ئەم بابەتەم بۆ گەلی‮ ‬كورد جێ هێشتووە و ئەوە گەلی‮ ‬كوردە بڕیار لە مافی‮ ‬دەدات‮.‬
‮❊ ‬بەڵام تۆ هێشتا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردەنییەوە‮ ‬ڕابەرایەتیی‮ ‬شەڕی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكەیت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەمە شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە‮.‬
‮❊ ‬بەرەی‮ ‬كەركووكیش دوانەخراوە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬كەركووكیش‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬دەیگرێتەوە،‮ ‬كەركووكییەكان خۆیان بڕیار دەدەن‮. ‬بەڵام لە هەر دۆخێكدا بێ،‮ ‬كەركووك دەبێ نموونەی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬بێ‮.‬
‮❊ ‬نەوت،‮ ‬ئەو كێشە ئەزەلییە كەی‮ ‬چارە دەكەن؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە ئێستادا لە پێوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆ و بەردەوامدایە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬بەغدا بۆ چارەكردنی‮ ‬پرسی‮ ‬نەوت‮. ‬بە خۆشحاڵییەوە ئێستا وەزارەتی‮ ‬نەوت لە دەست برا و كەسێكە كەلێی‮ ‬ڕادەبینرێ ئەم كێشەیە چارە بكات‮. ‬ئێمەیش بە جیددی‮ ‬هاوكاری‮ ‬دەبین و،‮ ‬پێم وایە دەشێ چارە بكرێ‮.‬
‮❊ ‬ئاماژەكانی‮ ‬چارەسەری‮ ‬چین؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هێشتا دەركەوتە نین،‮ ‬بەڵام نیەت و ئامادەیی‮ ‬هەیە‮. ‬ئامادەیی‮ ‬هەیە بە جیددی‮ ‬بچنە دانوستانێكەوە تا گەییشتن بە چارەكردن‮. ‬پێشتر بڕیار درابوو كە نەگەینە چارەسەر‮.‬
‮❊ ‬ئەمە بڕیاری‮ ‬كەسی‮ ‬بوو؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬بڕیاری‮ ‬كەسی‮ ‬بوو‮. ‬بڕیاری‮ ‬میزاجی‮ ‬بوو و هەڵقوڵاوی‮ ‬ڕك و كینە بوو،‮ ‬ڕك بەرانبەر بە گەلی‮ ‬كورد‮.‬
‮❊ ‬ڕێی‮ ‬تێ دەچێ لۆژیكی‮ ‬كەسێك ئەوا بێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬كارەساتەكە ئەمەیە‮. ‬لۆژیكی‮ ‬كەسێك و دووان و سێیان،‮ ‬جێی‮ ‬دەستوور و‮ ‬یاساكان و ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و پەرلەمان و هەموو دەستگاكانی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬بگرێتەوە،‮ ‬هەر بۆیە عێراق بەم‮ ‬ڕۆژە گەییشت‮.‬
‮❊ ‬دەگوترێ لە بەغدا تەنیا‮ ‬ڕووخسارەكان گۆڕاون،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە عێراقدا دەبینن،‮ ‬ئێران و توركیا و هێزی‮ ‬دی‮ ‬هەن،‮ ‬كە‮ ‬ڕووخسارەكان دەگۆڕن،‮ ‬بەڵام سیاسەت هەمان سیاسەتە،‮ ‬بۆیەیشە پرسەكان لە شوێنی‮ ‬خۆیانن و پرسەكە گۆڕینی‮ ‬ڕووخسارێك بە هیی‮ ‬مالیكی‮ ‬نییە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە دڵنیاییەوە وڵاتانی‮ ‬هەرێم كاریگەرییان هەیە،‮ ‬بەڵام وەها پێویست دەكا سەركردەكانی‮ ‬عێراق خۆیان بڕیار بدەن و‮ ‬ڕێ نەدەن ئێران و‮ ‬غەیری‮ ‬ئێرانیش بڕیاری‮ ‬ستراتیژی‮ ‬و گرینگ وەربگرن،‮ ‬ئەمەیش دەكەوێتە سەر كەسایەتیی‮ ‬بەرپرسە عێراقییەكان،‮ ‬پێم وایە ئێستا كەسایەتیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لەخۆ دەگرێ كە بڕوای‮ ‬بە دۆزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەیە،‮ ‬بڕوایان بە دیموكراسیەت و چارەی‮ ‬قووڵی‮ ‬كێشەكان هەیە‮. ‬بۆیە دەبێ كات و دەرفەت بدەین بەو حكوومەتە‮. ‬من لەگەڵ ئەوەدام باشترین پێوەندیمان لەگەڵ كۆی‮ ‬دراوسێكاندا هەبێ،‮ ‬نامانەوێ بكەوینە ململانێ و دووبەرەكی‮ ‬لەگەڵیاندا،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕەتی‮ ‬دەكەمەوە و داوایش لە كۆی‮ ‬سەركردە عێراقییەكان دەكەم هەر دەستتێوەردانێك بكرێت لەو پرسانەی‮ ‬كە عێراقییەكان دەبێ بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن‮.‬
‮❊ ‬ئێوە وەك هەرێم بۆ كۆتاییهێنان بە داعش و بنەبڕكردنی‮ ‬چەندتان پێ دەچێ؟‮ ‬
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬قورسە كات دیاری‮ ‬بكەین‮. ‬
‮❊ ‬كەواتە بۆ ساڵان درێژە دەكێشی؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نا‮. ‬پشتیوان بە خوا ساڵان ناخایەنێ،‮ ‬بەڵام ئاسانیش نییە،‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا ناتوانم كات دیاری‮ ‬بكەم،‮ ‬ئەمە قورسە‮.‬
‮❊ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬چەكەوە ئێوە لە بارێكی‮ ‬ئاسوودەییدان؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە پێشتر باشترین،‮ ‬بەڵام لە ئاستی‮ ‬پێویستدا نییە‮.‬
‮❊ ‬ئێوە چیتان دەوێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬چەكی‮ ‬پێشكەوتوو و قورسمان دەوێ‮.‬
‮❊ ‬هێشتا نەیانداونەتێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نا هێشتا نەیانداوینەتێ‮. ‬هێشتا ئەو چەكەمان پێ نەگەییشتووە كە پێویستمان پێیەتی‮. ‬ئەو چەكەمان نەگەییشتووەتێ كە جەنگەكە بە خێرایی‮ ‬یەكلا دەكاتەوە‮.‬
‮❊ ‬ئەمە پەیمانن‮ ‬یان سڵەمینەوە هەیە لەوەی‮ ‬ئەو چەكە قورسانەتان پێ بگەن؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پەیمان هەن،‮ ‬بەڵام پەیمانی‮ ‬بێ كردار كەڵكی‮ ‬نییە‮. ‬ئێمە كردارمان دەوێ‮.‬
‮❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك،‮ ‬تۆ پێت وایە ئەم چەكانەتان پێ بگات‮ ‬یان نا؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێم وایە چەكی‮ ‬زۆر پێشكەوتووترمان پێ بگات لەوەی‮ ‬پێمان گەییشتووە،‮ ‬بەڵام لەسەر ئەو باوەڕە نیم،‮ ‬ئەو چەكەمان پێ بگات كە ئێمە پێویستمان پێیەتی‮.‬
‮❊ ‬ئایا ئامانجی‮ ‬هاوپەیمانانی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬بنەبڕكردنی‮ ‬داعشە لە عێراق،‮ ‬یاخوود لاوازكردنی؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بڕوام وایە كە بنەبڕكردنیەتی‮. ‬
‮❊ ‬پێت وایە ناوچەكە هەمووی‮ ‬لەبەریەك هەڵوەشێتەوە؟‮ ‬
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ڕەنگە وابێ‮. ‬ڕەنگە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریی‮ ‬گەورەدا بێ‮. ‬
‮❊ ‬چۆنی‮ ‬دەبینی،‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬چۆن لە‮ ‬ڕەسمی‮ ‬نەخشەی‮ ‬ناوچەكە دەڕوانێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بۆ سنوور لە ئارادا نەماوە،‮ ‬ئەو سنوورەی‮ ‬كە پاش سایكس پیكۆ دیاری‮ ‬كراوە‮. ‬ڕەنگە سنوور جارێكی‮ ‬دی‮ ‬دیاری‮ ‬بكرێتەوە‮. ‬وەك نموونە،‮ ‬ئێستا سنووری‮ ‬نێوان عێراق و سووریا وەك سنوور نەماوە،‮ ‬داعش بە ویستی‮ ‬خۆی‮ ‬پێیدا دێت و دەچێت،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬ڕێگری‮ ‬لێ بكرێ‮.‬
‮❊ ‬كاتێك باس لە لەبەریەك هەڵوەشانەوەی‮ ‬ناوچەكە دەكەین،‮ ‬دەشێ هەرێمـی‮ ‬كوردستان بۆ سووریا و توركیا پەل بكێشێ و سنوور فراوانتر ببێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەر بەشێكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستە چارەیەكی‮ ‬گونجاو بە دۆخەكەی‮ ‬بۆ بدۆزرێتەوە‮. ‬من قسە لەبارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دەكەم،‮ ‬نامانەوێ پەل بۆ ناوچەی‮ ‬دی‮ ‬بكێشین،‮ ‬بەڵام لە داهاتووی‮ ‬دوورمەودادا ئەمە دۆزی‮ ‬نەتەوەیەكە و هیی‮ ‬ئەمڕۆ نییە‮. ‬بەڵام ئێمە لە ئێستادا چاومان لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئامادەیشین پشتیوانی‮ ‬و هاوكاریی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬دی‮ ‬بكەین،‮ ‬تا بە لێكتێگەییشتن بگەن بە مافەكانیان‮.‬
‮❊ ‬پێوەست بە باقیی‮ ‬نەخشەكە،‮ ‬هیلالی‮ ‬شیعی،‮ ‬سوننە لە نێوەڕاست،‮ ‬چۆن لە هەریەك لە سووریا،‮ ‬لوبنان دەڕوانی،‮ ‬ئایا پێت وایە پەل بۆ وڵاتانی‮ ‬دی‮ ‬بكێشێ؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا زۆر لەم وڵاتانە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كردەییەوە دابەش بوون‮. ‬ڕاكردن لە كێشە و داننەنان بە كێشەكان بە واتای‮ ‬نەبوونی‮ ‬كێشە نییە،‮ ‬ئێستا عێراق دابەشبوونی‮ ‬كردەیی‮ ‬بەخۆوە بینیوە،‮ ‬لە سووریا و لوبنان بە هەمان شێوە،‮ ‬لە‮ ‬یەمەنیش هەمان دابەشبوون هەیە‮. ‬كۆی‮ ‬ناوچەكە لەبەردەم بوركانێكدایە،‮ ‬ئەو بوركانە دەتەقێتەوە‮ ‬یاخوود كپ دەبێتەوە،‮ ‬بەڵام بێگومان ئەو دۆخەی‮ ‬لە ئارادایە،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬دی‮ ‬ئەو دۆخەی‮ ‬پاش سایكس پیكۆ وەك خۆی‮ ‬نامێنێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌