2010-05-06

 

تەیفور گوندەژۆری_ن. چۆمان

 

لەمبارەیەوە (ئیدریس عومەر كەورینی) بەرپرسی نیشینگە و پەساپۆرتی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران بە"خەبات"ی راگەیاند، بزاوتە گەشتیاریەكان لەدەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران هەڵكشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو ئەمەش بۆ ئەو كەشە ئارام و سەقامیگریەی كوردستان دەگەڕێتەوە، راشیگەیاند لەسەرەتای ساڵی (2010) تاكو ئێستا نزیكەی (100)هەزار گەشتییار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە یان چونەتە ئێران، وتیشی ئەو ژمارەیە زیاتر گەشتییارانی ئێرانین و بەمەبەستی گەشتوگوزار هاتونەتە هەرێمی كوردستان

ئەو هاوڵاتیانەی چونەتە وڵاتی ئێرانیش بەمەبەستی بازرگانی و چارەسەری تەندروستی و بەشێكیشیان بۆ سەردانی كەسوكاریان بووە

بەرپرسی نیشینگە و پەساپۆرتی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران راشیگەیاند گەشتییارانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی دەیانەوێ سەردانی ئێران بكەن پێویستە لە قونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر (ڤیزا)وەربگرن، بەڵام گەشتیارانی ئێرانی راستەوخۆ لەدەروازەی سنوور و مۆڵەتی (دە) ڕۆژەیان پێدەدرێت، ئەمەش وەك ئاسانكاریەك بۆ هاوڵاتییان

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌