2010-09-18


نەجات حەمید ئەحمەد

 شۆڕشی ئەیلوول بە هەموو مانا كۆمەڵایەتی وسیاسی وفیكریەكانیەوە،بەرپەرچدانەوەی داسەپاندنی كولتوورو بیركردنەوەی سیاسیانەو شۆڤێنیانەی دەستە بژێرەكانی حكومەتی عێراقی وسیستەمە سیاسیەكانی بوو بەسەر گەلی كوردا،كە لە شێوەی ڕەت كردنەوەی گشتیی نەتەوەیی و ناسنامەیی شارستانێتیی ئەو گەلەدا،ءەو دەستە بچێرەی حوكمی یەك لە دوای یەكی عێراق كاریان بۆ كردوە،كە هەموو بوارەكانی ڕەت كردنەوەو لە ناو بردن وبەڵكو سیاسەتی گۆڕینی زمان و كولتووری كوردیشی دەگرتەوە تاكو ئاستی سڕینەوەی كەسایەتی وجەستەیی كورد،لەبەردەم پڕۆژەی وادا كۆمەڵگەی كورد كە لە هەموو ڕووە ڕۆشنبیری و فیكری وسیاسیەكانەوە دوا كەوتبوو تاكە ڕێگەیەك لە بەردەم ئەو گەلە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و زۆرداری بوو،مەلا مستەفای بارزانیی سەركردەمان هەمیشە لە ناواخنی بیرە سیاسی وكۆمەڵایەتیەكانی بیری كوردایەتیدا جەختی لە سەر لابردنی زوڵم وبەرەنگاری بوونەوەو قەبووڵ نەكردنی زوڵم كردۆتەوە،بەو پێیەی نەتەوەی ژێر دەست چۆن دەتوانێ بەرەنگاری زوڵم بێتەوە لەو كاتەی خاوەنی بیرێكی نەتەوەیی ڕوون ودەوڵەمەندنەبێت كە بناغەی لە سەر فیكرو سیاسەتێكی كوردانەو نیشتیمانیانە دانەكوتابێ،بارزانیی نەمر ئەو شانازیە نەتەوەیی و كوردایەتی و نیشتیمانیەی لە لای مرۆڤی كورد هێنایە كایەوە كە وەكو جێگرەوەیەكی گەورەی بوونایەتیی كوردو هەڵوێستی كاری لە سەر كردو تەنانەت لە لای نەوەیك لە گەورەوە بە بچووكەوە شانازیان بە كوردایەتیی خۆیانەوە دەكرد،هەر ئەم هێزەی گۆڕانكاریش بوو كە وای كرد ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەرتاسەری لە كوردستاندا بێتە كایەوە دژی عەقڵیەتی شۆڤێنی وباوكسالاری وداسەپاندنی بیری بەزۆر كە گەورەترین سیماكانی ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە گەیاندنەوەی نێوان بەرەنگاری بوونەوەی چەكداری بوو بە بیرو سیاسەت وتەنانەت كولتوورێكی كۆمەڵایەتیش .ئەمەش وای كرد كۆمەڵگەی كورد بە چاوێكی سووكەوە سەیری ئەوانە بكات كە لەو باوەڕە گشتیە لایان دەداو كەسایەتیی پێشمەرگەش وەكو ڕزگار كەرو خاوەن هەڵوێستێكی نیشتیمانی و كوردایەتی بناسرێتەوە،شۆڕشی ئەیلوول بەرجەستەی كەسایەتی وهەڵوێستی نەتەوەیی كورد بوو بەرامبەر بە دكتاتۆریەت،چونكە بارزانیی نەمر زۆر جار كە باسی لە دیموكراسیەت دەكرد ئەو بیرەی وابەستەی بیرە مرۆڤایەتی خوازەكان دەكرد،ئەمەش وای كرد كۆمەڵگەی كورد لە بیری كوردایەتیدا لە شۆڤینیەت وتێرۆرو ڕەت كردنەوەی بەرامبەر دەرچێتە دەرەوەو دووبارە بە چاوو بەهایەكی تازەوە سەیری نەتوەكانی دیكەی دراوسێی بكات،كە ئەمەش تازەگەریەك بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شێوەی نەبوو،ناوچەیەك كە زۆربەی دەوڵەتەكانی باوەڕیان بە دیموكراتیەت و جیاوازیی نەتەوەیی نەبوو وهەمیشە وەكو نەتەوەیەكی لادەر سەیری نەتەوەكانی دیكەیان دەكردو كاریان بۆ ئەوە دەكرد كە ئەو نەتەوانە بگەڕێننەوە ژێر كولتوورو زمانی داگیر كاری خۆیان،لە ڕاستیدا ڕەگەزەكانی شارستانێتیی كورد لە گەڵ شۆڕشی ئەیلوولدا وەكو گڕێكی پیرۆز بە هەمكوو ئەو دنیا بچووك وگەورانەدا بڵاو بوەوە كە كوردیان تیادا دەژیا،چونكە باوەڕی هەمیشەیی بارزانی هەر ئەوەبوو كە ئەو بۆ ئەوە هاتۆتە بوونەوە كە دەسكەوتێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی بۆ كوردو كەسایەتیی پەراوێز كراوی كورد بێنێتە دی،هەر ئەم باوەڕەی ئەویش بوو كە هیچ زوڵم وزۆرداری و هیچ سنوورو تخووبێكی شۆڤێنێ نەیتوانی پێشی لێ بگرێ .چونكەش ئەو باوەڕانە وەكو تیشكێكی گۆڕانكاریی ڕووناك دەروون وبیركردنەوەی كوردی دەگەشاندەوەو كەسایەتیی ئەوی بەهێز دەكرد،ماوەیەكی زۆربوو تەنانەت پاش نسكۆی شۆڕش وكۆچی دوایی بارزانیی نەمر ئەو بیرانە لە نێو كۆمەڵگەی كورد ڕەگیان داكوتابوو كە نەزەویی سوتێنراوو نەسیاسەتی لە ناو بردنی بە كۆمەڵ نەیتوانی گەلی كورد لەو هەڵوێستانەی پەشیمان بكاتەوە،چونكە ئەوە باوەڕو كولتوورێكی شۆڕشی ئەیلوول وسەركردایەتیەكەی بوو كە چاوی لە ئایندە بێ وئایندەش بەشێك بێت لە چیان وبیركردنەوەی ئەمڕۆمان،بارزانیی سەركردەمان كاتێك باسی لە كەسایەتیی كورد دەكر وەكو خاوەن ناسنامەیەكی جوگرافی نیشتیمانی ونەتەوەیی وكوردایەتی ئەو بیری هاوچارەنووسی ولە گەڵ یەك برا بوون ودادپەروەریی كۆمەڵایەتیی بە هێز دەكرد كە لە سەردەمی ئەودا بۆ یەكەمین جار كۆمەڵگەی كورد باوەڕێكی قووڵی بە عەشرەتگەری و خێڵ نەماو تەنها لە كوردایەتی وخزمەت كردنی یەك ودادپەروەریی كۆمەڵایەتیدا یەكیان دەگرتەوە،ئەمەش سەرەتایەكی درێژخایەنی گۆڕانكاریی دەستە جەمعی بوو لە كۆمەڵگەی كوردەواریماندا .كە لە نێو ئەو هەموو كوشتارو خوێن ڕشتن و لە ناو بردنەدا كەسایەتیەكی مێژوویی سەری بەرز دەكردەوەو دەیگوت منیش هەم و مافی ژیانم هەیەو من لە ئێوە جیاوازم وجیاوازبوونم لە ئێوە مانای دژایەتی كردنی ئێوە نیەو مافی ژیانیش لە نیشتیمانی باوو باپیرانماندا مافێكە بۆ هەموو مرۆڤێك

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌