2010-05-06

 

لەبەیاننامەیەكی سەرۆكایەتیدا هاتووە، تاڵەبانی تیشكی خستووەتە سەر سەرجەم رەوشە سیاسییەكانی گۆڕەپانی ئێراقی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو. ئاماژەیداوە یەكگرتنی هەردوو ئیئتیلافەكە هاوكاردەبێت بۆ خێراكردنی گەیشتن بە ئامانجەكان.

هەروەها تاڵەبانی جەختیكردووەتەوە كە پێویستە بنچینەی تەوافوق پەیڕەو بكرێت لەنێوان پێكهاتەكانی ئێراق، بەتایبەتیش لەبەرئەوەی تەوافوق بووەتە پێویستییەكی سیاسی و یاسایی دوای ئەوەی پەرلەمانی فیدراڵ پەسەندی كردووە لەكاتی بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە بەرانبەردا ئامادەبووان رشتبوونی وڵاتەكانیان لەسەر پاڵپشتیكردن بۆ سەرخستنی ئێراق و گەشەسەندنی بەردەوام دەبن.

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌