2010-05-06

لەم چەند ساڵی رابردوودا شێوازێكی نوێ بۆ هێرشكردنە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی داهێنراوە كە تەواوكەری شێوازە كۆنەكانی دیكەی ئەو هێرشەیە، ئەویش بەكارهێنانی راگەیاندنە بە شێوەیەكی بەربڵاو و بە قۆستنەوەی كەشی دیموكراسی و ئەو تەباییەی لە كوردستاندا هەیە. ئێمە تێدەگەین دوژمنانی كورد و كوردستان حسابێكی چەندە گەورە بۆ پارتی و بارزانی دەكەن. ئەوان دەزانن لە بەهێزی و سەركەوتنی پارتیدا بزووتنەوەی سیاسیی كوردستان بەهێز دەبێ و لە بەرزبوونەوەی رادەی جەماوەرێتی بارزانی پایەی دیموكراسی و سەربەخۆیی كوردستان قوڵتر و پتەوتر دەبێ. هەر بۆیە زۆر بەتوندی لە تەقەلادان رای گشتی لە بەرامبەریاندا بە سەهوو بەرن. لەو رێگایەشدا لە هیچ بوختان و پروپاگەندەی درۆ سڵ ناكەنەوە. دەقی وتارەكە لە ل3دا بخوێنەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌