2010-05-15

سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عامیره‌ محه‌ممه‌د به‌لداوی هه‌فته‌ی داهاتوو شتی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی زۆر رووده‌دات، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر كه‌س به‌خه‌یاڵی دا نه‌ده‌هات (نوری مالكی) بكرێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و سای عێراق.

عامیره‌ محه‌ممه‌د گوتی: هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ (عه‌لی ئه‌دیب) له‌ریزی كاندیده‌كانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ گرتنه‌ ده‌ستی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئێراق.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی هیچ كه‌س ناتوانێت پێشبینی ئه‌وه‌ بكات كه‌ به‌یانی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی ئێراقیدا چی روودات، به‌ڵام بارودۆخه‌كان به‌خێراییه‌كی زۆر گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌