2010-05-15

به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ناو ئێراندا به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ و نهێنی ده‌ستیان به‌جموجۆڵ كردۆته‌وه‌، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێرانیش بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی رێكخراوی قاعیده‌ دێت تاوه‌كو له‌داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌دژی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوود له‌به‌كارهێنانیان وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره‌ بارگرژییه‌ك له‌ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌له‌فی بۆ رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وست) گوتویه‌تی: چه‌كدارانی قاعیده‌ له‌سه‌ر سنوری ئێران به‌ئازادییه‌كی ره‌ها جموجۆڵ ده‌كه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئێرانی كه‌ نه‌یویستووه‌ ئاماژه‌ به‌ناوی بدرێت ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی قاعیده‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ دێت كه‌ ئێران بۆ زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ هه‌وڵی به‌كار خستنی هه‌موو ئه‌و كارتانه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر ده‌ستی دا هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زا‌ره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئێمه‌ به‌وردی چاودێری ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌كه‌ین، هێشتاش نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه‌ ئێران ئاره‌زووی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌ باڵاكانی رێكخراوی قاعیده‌ی نییه‌ بۆ ده‌ستی یاسا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌