2010-05-15

 ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی  سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئێراقی له‌ گرنگی فشاره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر دروستكردنی بڕیاری سیاسی ئێراق كه‌م كرده‌وه‌. 

چه‌له‌بی گوتی  ئیداره‌ی باراك ئۆباما نایه‌وێت ده‌ست له‌ دروستكردنی بڕیاری سیاسی وه‌ربدات، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ده‌سته‌به‌ری كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانه‌ له‌ ئێراق بكات.

له‌ به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،  جۆبایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌یدا بۆ ئێراق هیچ دار عه‌سایه‌كی پێ نیه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سیاسییه‌كانی ئێراق بكات.

گوتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ بۆ پیرۆزباییكردنی به‌رپرسانی ئێراقییه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها داوای په‌له‌كردنه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزه‌، كه‌ ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێراق بكات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌