2010-05-15

ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتیكرده‌وه‌، جگه‌ له‌ مالكی، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هیچ كه‌سێكی تر ڕازی نابێت، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت. 

 عه‌بدولسه‌مه‌د سوڵتان  ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی ئێراقی ڕایگه‌یاند؛ هاوپه‌یمانی هه‌ردوو ئیئتیلافی ( ده‌وڵه‌تی یاسا و نیشتیمانی ئێراقی) گه‌وره‌ترین كوتله‌ په‌رله‌مانی دروست ده‌كات و هه‌ربۆیه‌ به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستووری وڵات،مافی خۆیه‌تی حكومه‌تی داهاتوو پێك بهێنێت .

له‌ به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا  عه‌بدولسه‌مه‌د سوڵتان دووپاتیكرده‌وه‌، تائێستا ده‌وڵه‌تی یاسا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نوری مالكی ته‌نیا كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

ناوبراو گوتیشی: جگه‌ له‌ مالكی نه‌بێت ده‌وڵه‌تی یاسا به‌هیچ كه‌سێكی تر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕازی نابێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌