2010-05-15

 

وته‌بێژ به‌ناوی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئێراق، شه‌وی‌ هه‌ینی‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند  پرۆسه‌ی‌ هه‌ژماركردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ گشتی‌‌و تایبه‌ت‌و ده‌ره‌وه‌ كۆتایی‌ پێهات كه‌ له‌ هۆتێڵی‌ ره‌شید به‌ڕێوه‌چوو .

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌   ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌كان داخڵی‌ كۆمپیوته‌ر ده‌كرێن‌و دواتر وردبینی‌ ده‌كرێنه‌وه‌‌و رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتووش ئه‌نجامه‌كانی‌ ئاشكرا ده‌كرێن .

وتیشی‌  به‌پێی‌ یاسای‌ كۆمیسیۆن  قه‌واره‌كان بۆیان هه‌یه‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان بده‌ن .

جێی‌ باسه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئێراق له‌ حه‌وتی‌ ئاداری‌ رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ له‌ 26ی‌ هه‌مان مانگدا ئاشكرا كران، به‌ڵام به‌هۆی‌ بڕیارێكی‌ ده‌سته‌ی‌ دادوه‌ریی‌ ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگا به‌غدا دووباره‌ هه‌ژماركرانه‌وه‌‌و جیاكرانه‌وه‌

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌