2010-05-15

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی مۆڵەتی 9رۆژی دایە ریال مەدرید بۆ ئەوەی 80ملیۆن یۆرۆ ئامادە بكات بۆ ئەوەی بتوانێت بە خزمەتەكانی یاریزانی فەرەنسی فرانك رێبێری بگات،
 نەوەكو هەموو خاڵەكانی گفتوگۆی لەسەر دادەخات. لەمبارەیەوە گۆڤاری بێڵدی ئەڵمانی لە ژمارەی سێ شەممەی رابردوو بڵاویكردەوە و دەڵێت:
لەگەڵ ئەوەی بۆندی گواستنەوەكانی هاوینە لە 31ی ئەم مانگە تەواو دەبێت بایرن میوخ مۆڵەتی 9رۆژی داوە بە ریال بۆ ئەوی بتوانێت 80ملیۆن یۆرۆ ئامادە بكات و ریبێری پێ بفرۆشێت.
ئەمكارەی یانەی باڤاریش بۆ ئەوەی ئاستێك بۆ ئەو پڕوپاگەندانە دابنێت كە یاریزانی ناوبراو تا كۆتایی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بایرن دەمێنێتەوە.
 لەمبارەیەوە هۆڵەندی مارك بۆمێل دەڵێت كێشەی یاریزانی ناوبراو بۆتە گرفتێك بۆ هاوڕێیانی و راهێنەری یانەی باڤاری بۆیە تازووە دەبێت كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە.
ئاراس عەزیز 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌