2010-05-15

پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ یارییه‌كانى گه‌ڕى (37) ى خولى تۆپى پێى یانه‌كانى تۆپى پێى ئیسپانیا ئه‌نجام دران و  تێدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگ و یانه‌ى ڕیال مه‌دریدى ڕكابه‌رى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد، جارێك تر كه‌وتنه‌ نێو بازنه‌یى ململانێوه‌ و نازناوه‌كه‌ بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواكه‌وت.

دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئیشبیلیه‌ به‌ 3-2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد و بووه‌ خاوه‌ن 96 خاڵ، هه‌روه‌ها یانه‌ى ڕیال مه‌دریدى ڕكابه‌رى به‌ ئه‌نجامى 5-1 گۆڵ له‌ ئه‌تلتیك بیلباو برده‌وه‌ و خاڵه‌كانیشى بووه‌ 95 خاڵ و جارێكى دیكه‌ ڕیال مه‌درید به‌ جیاوازى یه‌ك خاڵ به‌دواى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌وته‌وه‌ و نازناوه‌كه‌ بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواكه‌وت.

جێى باسه‌ یارییه‌كانى گه‌ڕى (38) و كۆتایى خوله‌كه‌ له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كاتژمێر 10ى ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێن، كه‌ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ میواندارى یانه‌ى به‌له‌د وه‌لید ده‌كات، هه‌روه‌ها یانه‌ى ڕیال مه‌دریدیش ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى مه‌له‌گه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌