2010-05-15

د‮. ‬كەمال كەركووكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پێشوازی‮ ‬لە خاتوو هایدییی‮ ‬ئالم مێرگ وەزیری‮ ‬پێشووی‮ ‬داد و ئافرەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬نییدەزاگسنی‮ ‬ئەلمانی‮ ‬و هێربرت شمال شتیك سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هانۆڤەر كرد،‮ ‬كە بەیاوەری‮ ‬شاندێكی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و سیاسەتمەدار و رووناكبیر و رۆژنامەنوسی‮ ‬ناودار سەردانی‮ ‬پەرلەمانیان كردبوو،‮ ‬پاشان هەردوو میوان ئامانجی‮ ‬سەردانی‮ ‬ئەمجارەیان بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان روون كردەوە كە بەیاوەری‮ ‬شاندێك كە زیاتر لە‮ ‬40‮ ‬كەسی‮ ‬سەر بە لایەنە سیاسیەكان،‮ ‬لە سیاسەتمەدار و رووناكبیر و رۆژنامەنووسی‮ ‬ناوداری‮ ‬ئەڵمانیا پێكهاتوون و مەبەستیانە لە نزیكەوە بەرەوتی‮ ‬گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شاد بن،‮ ‬دواتر لە هۆڵی‮ ‬پەناگیریی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان بەیاوەری‮ ‬خاتوو هایدییی‮ ‬ئالەم مێرگ وەزیری‮ ‬پێشوویی‮ ‬داد و ئافرەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬نییدەزاگسنی‮ ‬ئەلمانی‮ ‬و هێربرت شمال شتیك سەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هانۆڤەر،‮ ‬لەگەڵ شاندی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬كۆبوونەوە و لە وتەیەكیدا سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان هیلە ستراتیژیەكان و پێكهاتە و كار و چالاكیەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ ئامادەبووان شی‮ ‬كردەوە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌