2017-03-07

شێركۆ حەبیب نوێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە قاهیرە پێشوازی‮ ‬كرد لە مەلا‮ ‬یاسین رەئووف نوێنەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان لە قاهیرە،‮ ‬سوپاس و خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆ ئەم سەردانە و هیوای‮ ‬خواست كە هەردوولا بە‮ ‬یەك گوتار كارەكانیان لە قاهیرە ئەنجام بدەن كە لە بەرژەوەندی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دایە‮. ‬نوێنەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬و خۆشحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬بۆ كردەنەوەی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە قاهیرە،‮ ‬بە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەژمار كرد،‮ ‬و جەختی‮ ‬لەسەر‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوان هەردوو لا كردەوە لە نێوەندە سیاسی‮ ‬و راگەیاندكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬میسر‮، ‬هەر لە میانەی‮ ‬ئەو دیدارە باس لە چەند بابەتێك پەیوەست بە رۆڵی‮ ‬هەردوو لا لە قاهیرە كرا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌