2017-03-10

  نیکی هالی  باڵیۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، وڵاتەکەی پشتیوانیی دانوستانەکانی ئاشتی لەبارەی سووریاوە دەکات کە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بەڕێوەی دەبات و گرینگە سووریا چیی دی مۆڵگەی تیرۆریستان نەبێت، گرینگتریش لەوە وەدەرنانی ئێران و وەکیلەکانیەتی لە سووریا.

(هالی) پاش کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ (ستاففان دیمستوورا)ـی نێوەندگیر کە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دانوستانەکانی پرسی سووریا رایسپاردووە، ئەم قسانەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد.
بەڵام باڵیۆزی ئەمەریکا لە یوئێن وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە داخۆ ئەمەریکا بەپێویستی دەزانی (بەشار ئەسەد) کە پستیوانیی ڕووسیای هەیە، لەسەر کورسیی دەستەڵات لا بدرێ یان نا.
(هالی) دەڵی، ئەمەریکا تواو پشتیوانی (دیمستورا) دەکات لەو کارەی پێیهەڵساوە، پشتیوانیی دانوستانەکانی ژنێفیش دەکات و خواستی وڵاتەکەیشی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان دووپات کردەوە.
ئەو گوتی، "بابەتەکە زۆرتر وابەستەی چارەی سیاسییە.. ئەمە بەو واتایەیە کە لە بنەڕەتدا سووریا نەدەبوو ببێ بە مۆڵگە تیرۆریستان.. لەسەر ئێمە پێویستە ئێران و وەکیلەکانی لە سووریا وەدەر بنێین."

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌