2017-03-11

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە کە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویان دا، 40 هاووڵاتیی عێراقی کوژران.

پاش ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11\3\2017، فەرماندەیی پۆلیسی پایتەختی سووریا ڕای گەیاند، دوو بۆمبی چێندراو لە نزیک مەزارگەی (باب ئەلسەغیر) لە ناوچەی (بابول موسەڵا) لە شاری دیمەش ڕوویان داوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە 40 هاووڵاتیی عێراقی، بەهۆی تەقینەوەکانی دیمەشقەوە کوژراون، لە کاتێکدا کۆی ئەوانەی لەو دوو تەقینەوەیە کوژراون، زياتر لە 50 کەسن و زیاتر لە 120 کەسیش بریندار بوون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌