2017-03-14

خه‌بات: سابیر حوسێن

رەشاد كوردە،‮ ‬ناوێكی‮ ‬دیاری‮ ‬دنیای‮ ‬گروگاڵی‮ ‬منداڵانە،‮ ‬ئەو مرۆڤە جوانەی‮ ‬لەهەر جێگەیەك بگیرسێتەوە بە مەنەلۆجەكانی‮ ‬خەندە لەلێوی‮ ‬بینەرانی‮ ‬ناتۆرێنێ،‮ ‬ئەم هونەرمەندە كوردە خەڵكی‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختە و هەموو‮ ‬یادگارییە جوانەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬منداڵی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كۆڵانە تەسك و تروسكەكانی‮ ‬گەرەكی‮ ‬تەیراوە بەجێهێشتووە،‮ ‬بۆیە ئێستاش لە مەنەلۆج و تەمسیلەكانی‮ ‬حوزنێكی‮ ‬قوڵ بە ناوەرۆكی‮ ‬نمایشەكانیەوە دیارە و لە بە جیدی‮ ‬حیكایەتی‮ ‬منداڵی‮ ‬خۆیمان بە قوڵپی‮ ‬گریانێكی‮ ‬خنكاو لە گەروێكی‮ ‬زێرین بۆ دەگێرێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەو لە شێوەی‮ ‬خەندە،‮ ‬گوزارشتی‮ ‬لێوە دەكات،‮ ‬چونكە فەلسەفەی‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر قوربانیدان دامەزراندووە،‮ ‬بۆیە ئەو هەمیشە وەكو مۆم خۆی‮ ‬دەسوتێنێ تاوەكو رێگای‮ ‬لێڵی‮ ‬ئینسانی‮ ‬كورد رۆشن بكاتەوە‮.‬

رەشاد كوردە،‮ ‬وەنەبێت هەر لەناو خەڵكانی‮ ‬كورد ناسراو بێت،‮ ‬بەڵكو لەناو رێكخراوەكانی‮ ‬سویدیش كە رەشاد كوردە ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە،‮ ‬ئەو كورە كوردەیان خۆش دەوێ و لە چاڵاكییەكانی‮ ‬خۆیان بەشداری‮ ‬پێ دەكەن،‮ ‬وەك لەم وێنانەش دیارە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬هونەرو شانۆی‮ ‬كەڕو لاڵەكانی‮ ‬سوید بەفەرمی‮ ‬بۆ بەشداریكردن لەچەند پڕۆجێكتێكی‮ ‬هونەری‮ ‬پانتۆمیمدا بانگهێشتیان كرد و رێزیان لێنا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌