2010-05-15

كاروان محەمەد سابیر

ئەو پەلاماردانە بە بەرنامەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بەناو‮ (‬ئەهلی‮) ‬لە كوردستاندا دژ بە سەركردە و خەباتكاران،‮ ‬دژ بە سیستم و‮ ‬یاسا و دژ بە بەها مرۆڤایەتی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكان ئەنجامیدەدات،‮ ‬دواجار وەك لێكدانەوەیەكی‮ ‬ماتماتیكی‮ ‬یەكسان دەبێتەوە بە سفر،‮ ‬چونكە وەك كوردەواری‮ ‬گوتوویەتی‮: ‬مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە‮.‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەندێك سەر لەدنیای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەربكات،‮ ‬دەزانێ كە ئاخۆ كێ و لە كوێوە و بۆچیش ئەو راگەیاندنانە ئاراستە دەكات؟‮.‬
ماویەكی‮ ‬درێژە ئەو راگەیاندنانە دوور لە هەموو بەهایەكی‮ ‬ئینسانی‮ ‬و دوور لە ئیتیكی‮ ‬رۆژنامەنووسی،‮ ‬دوو توێی‮ ‬راگەیاندنەكانیان بە پەلاماردانی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬پڕدەكەنەوە‮.‬
كام راگەیاندنەیان دەیگری‮ ‬تژییە لە سوكایەتیكردن بە كەرامەتی‮ ‬ئینسانی‮ ‬كورد و كۆششەكانیشیان لەم پێناوەدا چڕكردۆتەوە بۆ بەكەم نیشاندانی‮ ‬سەروەری‮ ‬و دەسكەوتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوان باش لەوە گەیشتوون ستراتیژیەتی‮ ‬پارتی‮ ‬زادەی‮ ‬هزر و تێڕوانینی‮ ‬خەباتی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬تێكۆشەری‮ ‬بارزانە بۆ بە ئاكام گەیاندنی‮ ‬خواستە نیشتمانێ و نەتەوەییەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو بنەماڵەیەی‮ ‬حەكیمانەترین سیاسەتیان پەیڕەو كردووە لە مێژووی‮ ‬شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬كورددا،‮ ‬ئەوان دوێنێ جڵەوی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشیان وەدەست گرتووە،‮ ‬ئێستاش لە سایەی‮ ‬ئەم سیاسەتەدا دنیا بەڕووی‮ ‬كورددا كراوەیە،‮ ‬دووربینی‮ ‬و دنیابینی‮ ‬سەرۆك و پارتییە وا دەكات ئێمە بە گەشبینیەوە هەنگاو بەرەو ئایندە بنێین،‮ ‬چونكە كوردستان بووەتە ناوچەیەكی‮ ‬گرنگ و جێ بایەخی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز‮.‬
پەرلاماردان سیفەتی‮ ‬مرۆڤ نییە،‮ ‬وەلێ جێگەی‮ ‬داخە هاووڵاتیەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬نا،‮ ‬بەڵكو خەڵكانێك كە پێیانوایە خۆیان رۆشنبیری‮ ‬شارن‮! ‬پەلاماردانیان كردۆتە پیشەی‮ ‬خۆیان‮.‬
خوێنەری‮ ‬بەڕێز دەتوانێ چاوخشاندنێكی‮ ‬خێرا بكات‮ ‬بەو چەند(بڵند گۆیەی‮ ‬كە خۆیان بەسەربەخۆ دەزانن،‮ ‬وەلێ سەر بەوانەن كە نەیانتوانی‮ ‬هاوڕێ چەپەكانیان قبوڵ بكەن‮!) ‬دەبینین چ پەلاماردانێكی‮ ‬بە بەرنامە دەكرێتە سەر بەڕێز‮ "‬مەسروور بارزانی‮". ‬ئەم زاتە وەك سەركردەیەكی‮ ‬گەنج و خودان پێگەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نێو كایەی‮ ‬سیاسەت لە وڵاتدا و،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬گەورەیە لەسەر ئاستی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬كە حسابی‮ ‬وردێ بۆ دەكرێت،‮ ‬كاك مەسروور گەنجترین سەركردەی‮ ‬نێو بەتەمەنترین حزبی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬جیا لەوەی‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتییە،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬بەهێزترین دەزگای‮ ‬هەواڵگری‮ ‬و ئاسایشە،‮ ‬ئەمە‮ ‬قسەی‮ ‬خودی‮ ‬ئەو راگەیاندنانەیشە كە رۆژانە تەشهیری‮ ‬پێ دەكەن‮!‬
‮"‬مەسروور بارزانی‮" ‬ئەندام و پەروەردەی‮ ‬ئەو خانەوادەیە كە توندوتیژی‮ ‬و ئازاردانی‮ ‬ئاژەڵ و باڵداریان قەدەخە كردووە،‮ ‬چۆن ئەوڕۆ قبوڵ دەكات توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر بە مرۆڤ بكرێت؟‮! ‬هەر ئەم خەسڵەت و پەروەردە جوانیەی‮ ‬بۆ كلتوری‮ ‬مرۆڤدۆستی،‮ ‬وایكردووە بە پەرۆشەوە بێتە بەرپرسی‮ ‬ئاژانسێك تاكو‮ ‬یاسا بەرقەرار بكات و دوور لە توندوتیژی‮ ‬هێمنی‮ ‬بۆ هەمووان مسۆگەر بكات،‮ ‬ئەمە تەنێ ستایش نییە،‮ ‬بەڵكو حەقیقەتە‮ ‬ئەگەر خۆمان لە راستەڕێ لانەدەین‮.‬
ئەوان بۆیە بەڕێز سەرۆكی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن بە ئامانجی‮ ‬نووسینە لاواز و بڵاوكراوە پڕ‮ ‬لە درۆكانیان،‮ ‬چونكە دەزانن سەركردەیەكێ گەنج و خاوەن ئەزموونە و ئەو شەرەفەی‮ ‬پێ بڕاوە لە هەستیارترین قۆناغی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬وڵاتەكەیدا ئارامی‮ ‬بۆ وڵاتەكەی‮ ‬دابین بكات،‮ ‬نەك هەر لە كوردستان بەڵكو لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەێ عێراقدا بووەتە قەڵخانی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گیانی‮ ‬وڵاتیانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬و توركمان و عەرەب،‮ ‬ئەم سەركردە رۆژانە رووبەڕووی‮ ‬هەموو تەحەدیاتەكان دەبێتەوە،‮ ‬كارمەندەكانی‮ ‬ئاژانسە نیشتمانیەكەی‮ "‬مەسروور بارزانی‮" ‬رۆژانە دەیان تاوانكار دەستگیر دەكەن،‮ ‬رێگە دەگرن لە هەوڵە سیخوڕییەكانی‮ ‬دەزگا هەواڵگرییەكانی‮ ‬دژ بە كوردستان،‮ ‬دەیان گرووپ و شانەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئاشكرا و دەستگیر دەكەن،‮ ‬دەست بەسەر ماددە بێهۆشكەر و ماددە‮ ‬یاساخەكاندا دەگرن و سنورێك بۆ ئەوانە دادەنێن كە دەیانەوێ سنووری‮ ‬كوردستان ببەزێنێنن‮.‬
ئەوانەی‮ "‬مەسروور بارزانی‮" ‬دەكەونە ئامانجی‮ ‬نووسینەكانیان هیچ گومانی‮ ‬تێدا نییە راستەوخۆ‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ ئەركێكی‮ ‬سیخوڕی‮ ‬جێبەجێ دەكەن ئیتر بۆ هەر كەس و لایەن و دەوڵەتێك بێت‮.‬
هەمووان دەزانین‮ "‬مەسروور بارزانی‮" ‬لە سادەترین پێناسەیدا پارێزەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لەبەرامبەردا نەیارانیش هەموو ئامانجیان تێكدانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬لێرەشدا بۆمان دەردەكەوێ‮ ‬كێ مرۆڤدۆستە و كێیش مرۆڤكوژە‮! ‬ئەو سەركردە گەنجە هیوای‮ ‬دوا رۆژی‮ ‬میللەتە و جێ پێی‮ ‬بەوانە لەق كردووە،‮ ‬كە دەیانەوێ بازرگانی‮ ‬بە خوێنی‮ ‬رۆژنامەنووسانەوە بكەن‮.‬
بەرێز‮ "‬مەسروور بارزانی‮" ‬نە لە نێو رووداوە خوێناوییەكانی‮ ‬هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو بووە،‮ ‬نەهەڵگیرسێنەری‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆش بووە‮! ‬نەباوەڕیشی‮ ‬بەوەیە(شەڕ‮ ‬و نیوە شەڕ‮ ‬هەر شەڕە‮!) ‬بەڵكو كاك مەسروور لەسەر رێبازی‮ ‬ئاشتیخوازانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮: (‬دەجەنگین لە پێناو نەمانی‮ ‬جەنگدا‮) ‬شەونخونی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئاژانسەكەی‮ ‬بۆ سەلامەتی‮ ‬هەمووان درێژەپێدەدات،‮ ‬ئەمەش بەپیادەكردنی‮ ‬ئەو كلتورە دیموكراسیەی‮ ‬لە زانكۆكانی‮ ‬ئەمەریكادا پێی‮ ‬گۆش كراوە‮. "‬مەسروور بارزانی‮" ‬یەك لەو سەركردانەیە خەباتی‮ ‬بۆ تۆكمەكردنی‮ ‬پایەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردییە و جێگای‮ ‬ئومێدی‮ ‬هەموو میللەتە،‮ ‬كە كوردستان و ئەو دامەزراوە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییانە لە پیلانی‮ ‬دەوڵەتان و نەیاران بپارێزێت،‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬ئەم نیشتمانە بنیاتنراوە‮.‬
بۆیە كاك‮ "‬مەسروور بارزانی‮" ‬زۆر لەوە گەورەترە لەو زڕە راگەیاندنانەدا ناوی‮ ‬بێت،‮ ‬سەر بەرزی‮ ‬هیچ‮ ‬یەك لەو‮ (‬رۆژنامەنووسە بەناو سەربەخۆیانەش‮) ‬ناگاتە دامێنی‮ ‬كادیرە ئاساییەكانی‮ ‬ئاژانس،‮ ‬كە ئەو كادیرانە ئەركێكی‮ ‬پیرۆز جێبەجێدەكەن و پابەندبوونێكی‮ ‬ئینسانی‮ ‬و ئەخلاقی‮ ‬بە نیشتمانەوە دەیانبەستێتەوە،‮ ‬نەك ئەوانەی‮ ‬رۆژانە نیشتمان بۆ پڕ‮ ‬فرۆشی‮ ‬بڵاوكراوەكانیان هەڕاج دەكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌