2017-03-17

شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌ به‌ری راستی شاری موسڵ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆش پێشڕه‌ویی باشیان كردووه‌. به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی عێراقی گه‌ڕه‌كی عه‌داله‌ و مزگه‌وتی پاشایان له‌ به‌ری راستی شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه‌ .

ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ داعش هه‌وڵ ده‌دات له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو و خۆكوژ، رێگری له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی بكات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌