2017-03-18

خه‌بات: رووبار نانەكەلی‮ ‬

زۆرن ئەو هونەرمەندە كوردە داهێنەرانەی‮ ‬كە لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬زۆریان كردووەو سنووری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬خۆیان تێپەڕاندووە وگەیشتونەتە ئاستێكی‮ ‬جیهانیی،‮ ‬بە تایبەت لە بوارەكانی‮ ‬موزیك و پەیكەرتاشی‮ ‬و شێوەكاری‮ ‬،ئەو هونەرمەندانە نەك هەر تەنها توانیوویانە سوود لە ئەزموونی‮ ‬هونەریی‮ ‬جیهانیی‮ ‬وەرگرن و ببن بە خاوەنی‮ ‬نازناوێكی‮ ‬دیار لە دنیای‮ ‬هونەردا،بەڵكو لە هەمان كاتیشدا بوونەتە مایەی‮ ‬بەرز راگرتنی‮ ‬ناوی‮ ‬كوردستان و بۆ هەموو دنیایان سەلماندووە كە كورد وەك چۆن خاوەنی‮ ‬مێژووییەكی‮ ‬سەربڵندە لە خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و قوربانی‮ ‬بەخشێكی‮ ‬كەم وێنە بووە لە مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬گەلاندا لە پێناو ئازادی‮ ‬و سەروەریدا،لە هەمان كاتیشدا،‮ ‬گەلێكی‮ ‬شارستانی‮ ‬بە توانستە وتوانایێكی‮ ‬كەم وێنەشی‮ ‬هەیە لە داهێنانی‮ ‬مرۆڤایەتیدا‮.‬

فوئاد عەزیز،‮ ‬یا وەك لە كوردستان بە فوئاد عەلی‮ ‬ناسراوە،‮ ‬هونەرمەندێكی‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬ناسراوی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە و ماوەی‮ ‬پتر لە‮ ‬40 ساڵە لە شاری‮ ‬فلۆرەنسای‮ ‬وڵاتی‮ ‬مایكل ئەنجیلۆ دەژیت،لە ئیتاڵیا،‮ ‬لەوێ تەمەنێكی‮ ‬دوورو درێژی‮ ‬لە گەڵ هونەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تەلارسازی‮ ‬و نەخش و نیگاری‮ ‬كەنیساكان و باخچەو گۆڕەپانە رازاوە بە پەیكەرە شكۆمەندەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە بە سەر بردووە‮ ..‬لە دیدارێكدا لە گەڵ فوئاد عەزیزی‮ ‬هونەرمەند گەلێك رازو بناشتی‮ ‬جۆراو جۆری‮ ‬هونەریمان لە گەڵیدا وروژاند،‮ ‬لە دەستپێكدا لێمان پرسی‮:‬

❊ ‬دوای‮ ‬ئەو تەمەنە‮ ‬ئیتاڵیا بەلای‮ ‬تۆوە چ مانایێك دەبەخشێت؟‮ ‬

‮- ‬ئێستا ئیتاڵیا وڵاتی‮ ‬منە،‮ ‬دوای‮ ‬وڵاتی‮ ‬دایك و‮ ‬بۆتە‮ ‬یەك پارچە لە ژیانم،من هەر لەو ساتانەدا هونەرم ناسی،‮ ‬ئاشنای‮ ‬ئەو وڵاتە شكۆمەندەی‮ ‬هونەر بووم،‮ ‬كە مێژووییەكی‮ ‬قوڵ و ژێرخانێكی‮ ‬مكۆمی‮ ‬هەیە لە هونەروشارستانیەت،‮ ‬لێرە گەورە ترین هونەرمەندە پەیكەرتاشەكانی‮ ‬مێژوو لە دایك بوونە و ئەو وڵاتەیان كردۆتە سەرچاوەی‮ ‬رەسەنی‮ ‬هونەر،‮ ‬مندەمێك بوو زۆرم لە سەر ئەو وڵاتەو پەیكەرتاشەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە خوێندبۆوە،‮ ‬هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی‮ ‬كە رۆژی‮ ‬لە رۆژان بەو وڵاتە شاد بم،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬بیرم بۆ ئەوە بچێ،‮ ‬ئەو وڵاتە دەبێتە وڵاتی‮ ‬ئەبەدی‮ ‬من،‮ ‬ئیدی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو تەمەنە من ناتوانم دوور لەو وڵاتە بژیم،‮ ‬ئێستا من لە فلۆرەنسای‮ ‬ئیتاڵیا دەژیم،‮ ‬لەوێ خێزانێكی‮ ‬خنجیلانەم پێك هێناوە كە بریتییە لە كچێكی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬18تەمەن‮ ‬ساڵ و هاوسەرێكی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬كە پیشەی‮ ‬پزیشكیە،خۆ ئەگەرچی‮ ‬رەنگە ژیان لێرە لەو وڵاتەدا زۆر سەخت و دژوار بێت،بەڵام شوێنێكی‮ ‬ئارام و هێمنە بۆ من‮.‬

❊ ‬لەو ماوە دوورو درێژە بە كوردستان شاد نەبویتەوە؟

‮- ‬بەڵێ من سێ چوار جار گەڕاومەتەوە‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەردانی‮ ‬كولێژو پەیمانگا هونەرییەكانم كردووە،مەزەندەی‮ ‬ئەوەم دەكرد كە كوردستان دوای‮ ‬ئەو هەموو ئازادییەی‮ ‬كوردستان پێشكەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە بواری‮ ‬هونەریدا بە دەست هێنابێت،بەڵام هەستم بەوە كرد كە قەیرانێك هەیە لە مامۆستای‮ ‬پسپۆر،‮ ‬بە تایبەت لە بواری‮ ‬پەیكەرتاشیدا،لەو قەیرانەدا بیرم بۆ ئەوە دەچوو كە ئەوان زۆر بە پەرۆشی‮ ‬مامۆستای‮ ‬پسپۆری‮ ‬بواری‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬بن كە ئێستا لە كوردستان كەمە‮ ‬،بەڵام كەس داوای‮ ‬لە من نەكرد بگەڕێمەوە كوردستان و لەو ئامۆژڤاو كولێژانە وانە بڵێمەوەو ئەو ئەزموونەی‮ ‬من لەو ماوەیەدا لە ئەوروپا فێری‮ ‬بووم،‮ ‬بیگوازمەوە كوردستان،‮ ‬بە هەقیقەت ئەوە ئاواتی‮ ‬منیش بوو،‮ ‬كە بتوانم‮ ‬یریدەدەربم بۆ پێگەیاندنی‮ ‬ئەو گەنجانە كە پێویستیییان بە ئێمە هەیە‮ ‬،بەڵام ئەو مەزەندەیە وزا دەرنەچوو،‮ ‬زۆر ئەسەفم بەو بۆشاییە خواردووە كە لە بواری‮ ‬پەیكەردا لە كوردستاندا هەیە،‮ ‬هەستم كرد كۆمەڵە كارێكی‮ ‬سەقەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەیە لاوازن و شارەكەیان ناشیرین كردوووە‮.‬

‮❊ ‬چەند ساڵێك لەمەوبەر بیستم خەریكی‮ ‬پرۆژەیەكن بۆ دروست كردنی‮ ‬پەیكەری‮ ‬پێشمەرگە‮ . ‬یان سەربازی‮ ‬ون،‮ ‬ئەو پرۆژەیە چی‮ ‬بە سەرهات؟

‮- ‬راستە،‮ ‬كاتێ من پرۆژەكەم خستە بەردەم بەرپرسان،‮ ‬سەرەتا پرۆژەكەیان زۆر بە دڵ بوو كە دەبێ كوردستان مۆنۆمێنتێكی‮ ‬هەبێ بۆ شەهید،‮ ‬بەڵام دواتر پڕۆژەكە پشت گوێ خرا،‮ ‬هەستم كرد بەرپرسانی‮ ‬ئێمە هونەرییان ناوێ و چاویان لەوە نیە شارەكانیان بە پەیكەر برازێننەوە،‮ ‬زیاتر لەوەی‮ ‬ئەشقی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬مۆڵ و باڵەخانەن‮.‬

❊ ‬لە ئیتاڵیا تا ئێستا چیتان كردووە؟

‮- ‬زۆرن ئەو كارانەی‮ ‬ئێمە لە ئیتاڵیا كردوومانە،‮ ‬بە تایبەت لە بواری‮ ‬پەیكەر تاشیدا،لەو رۆژانە پیشانگایێكی‮ ‬بەرفرەوانم كردەوە،‮ ‬كە میوانێكی‮ ‬زۆر تێیدا ئامادە بوون و دەنگۆیێكی‮ ‬باشیشی‮ ‬هەبوو،جگە لەوە من كاری‮ ‬هونەریم لە ناو شاری‮ ‬فلۆرەنساو لە چەندین لە گۆڕەپانەكان و پاركەكانی‮ ‬ئیتاڵیا ئەنجام داوە‮ ‬،زۆر شانازی‮ ‬بەوەوە دەكەم كە لەو وڵاتە دەوڵەمەندەی‮ ‬هونەرو پەیكەردا،هونەرمەندێكی‮ ‬كورد شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە و لە گۆڕەپان و شەقامەكانی‮ ‬ئەو شارە بوونی‮ ‬هەبێت،‮ ‬ئەوە بۆمن مایەی‮ ‬سەروەرییە بۆ خۆم و گەلەكەم،‮ ‬من ئێستا ئەوەندی‮ ‬لە ئیتاڵیا ناسراوم‮ ‬،ئەوەندە لە كوردستاندا ناسراو نیم،‮ ‬هەست دەكەم لەو ولاتەدا رێز لە هونەرمەندو كارەكانی‮ ‬دەگیرێت،‮ ‬بە دەر لەوەی‮ ‬ئەو هونەرمەندە لە چ نەتەوەیەك و لە چ رەگەزێك و لە سەر چ ئاینێكە،‮ ‬گرنگ ئەوەیە هونەرمەندە و مولكی‮ ‬هەموو وڵاتێكی‮ ‬ئەو دنیایەیە

❊ ‬بە هیوا نیت بگەڕێیتەوە كوردستان؟

‮- ‬بۆ بگەڕێمەوە كوردستان كە ئەوان پێویستیان بە من نەبێ،لە كوردستان پەیكەردانان بە فرمانی‮ ‬بەرپرسەكانە نەك هونەرمەندەكان،بەرپرسەكانیش نە هونەرمەند وەك پێویست دەناسن‮ ‬،نە ئەوەندەش هونەریان بەلاوە گرنگە‮ ..‬

❊ ‬هەست دەكەیت ئاستی‮ ‬هونەری‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬بە گشتی‮ ‬لە كوردستاندا چۆنە؟

‮- ‬هەستم بەوە كرد كە كۆمەڵێ گەنج بەهرەی‮ ‬باشیان تیایە،‮ ‬بەڵام ئەوەندە بەس نیە،‮ ‬چونكە تۆ وەك هونەرمەنێكی‮ ‬پەیكەرتاش هەمیشە پێویستیت بە كاركردن هەیە،‮ ‬پێویستیت بە ئەكادیمیەت و پێشكەوتن و تەكنییكی‮ ‬نوێ هەیە،‮ ‬خۆ پەیكەرتاشین هەر تەنها دروست كردنی‮ ‬مۆدیل نیە،‮ ‬تۆ دەبێت لە رێگەی‮ ‬پەیكەرەوە فەلسەفەیەك بگەیەنیت،‮ ‬جگە لە دەربڕینی‮ ‬دەستی‮ ‬كارامەو توانستی‮ ‬زۆر بە دەرخستن و بە زیندوو راكرتنی‮ ‬پەیكەر‮. ‬ئیچمە دەتوانین لە رێگەی‮ ‬پەیكەرەوە زۆر گوتاری‮ ‬هونەریی‮ ‬و فەلسەفی‮ ‬بگەیەنین كە بینەر خوێندنەوەی‮ ‬جوانیی‮ ‬هەبێت بۆیان جگە لەو چێژەی‮ ‬لە ستاتیكای‮ ‬پەیكەرەكە وەری‮ ‬دەگرێت‮ .‬

❊ ‬جگە لە پەیكەرتاشی‮ ‬چالاكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هونەریتان هەیە؟

‮- ‬بەڵی‮ ‬لە پاڵ كاری‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬و كردنەوەی‮ ‬پیشانگا،‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬دەركردنی‮ ‬كتێبی‮ ‬منداڵانم،‮ ‬تا ئێستا نزیكەی‮ ‬چل كتێبم لە بواری‮ ‬چیرۆكی‮ ‬منداڵاندا بڵاو كردۆتەوە كە لەگەڵ چیرۆكەكاندا نیگاری‮ ‬جوان جوانمان بۆ رووداوەكانی‮ ‬كێشاوە،ئەم پرۆژەیەم زۆر سەركەوتنی‮ ‬باشی‮ ‬بە دەست هێناوەو تا ئێستاكەش بەردەوامم لە سەری‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌