2017-03-19

خه‌بات: رابین شێروانی

بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئاماژە بەوەی‮ ‬كە پلان و بەرنامە هەبووبێ بۆ لاوازكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەو سنوورانە،‮ ‬ڕایگەیاند،‮ ‬ئەو كاتە بەسەرچوو،‮ ‬ئێستا سلێمانی،‮ ‬هەڵەبجە و‮ ‬ڕاپەڕینیش قسەی‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬هەڵبەت پارتی‮ ‬لە ئێوە جیا نابێتەوە و،‮ ‬ئەو سنوورانەش لە مێژووی‮ ‬پارتی‮ ‬جیا نابنەوە،‮ ‬سەركەوتن بۆ ئێوەی‮ ‬بەڕێزە،‮ ‬سەركەوتن بۆ پارتییە،‮ ‬سەركەوتن بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێبەرەیە‮.

‬چین و توێژەكانی‮ ‬پارێزگاكانیی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و ئیدارەی‮ ‬راپەڕین،‮ ‬سەردانی‮ ‬مەزاری‮ ‬نەمرانیان كرد و لە لایەن خەڵات بارزانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشوازی‮ ‬كران‮. ‬شێخ ئەدهەم بارزانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و ئیدارەی‮ ‬ڕاپەڕین،‮ ‬لە لێدوانێكیدا لە مەزاری‮ ‬نەمران‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬پەیمان نوێ دەكەینەوە بۆ نەتەوەكەمان لە هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە ئێمە لەسەر ئەم خەبات و‮ ‬ڕێبازە بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین،‮ ‬ئەوانەیشی‮ ‬كە خەون و خواستی‮ ‬نانەوەی‮ ‬گرفت و كۆسپیان لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەم خەبات و تێكۆشانەدا هەبێ،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك بۆیان ناچێتە سەر‮. ‬شێخ ئەدهەم بارزانی‮ ‬دەربارەی‮ ‬هەڵوێست و باوەڕیی‮ ‬جەماوەر و ئەندامانی‮ ‬سنووری‮ ‬سەركردایەتییەكەی‮ ‬بە‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر گوتی‮: ‬ئێوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و‮ ‬ڕاپەڕین و دەوروبەری،‮ ‬ئازیزن‮.

‬ئێوە حەماسەتتان نواندووە،‮ ‬لێرە و لەسەر مەزاری‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێبەرە گەورەیە،‮ ‬دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە ئەو حەماسەت و دڵسۆزییەی‮ ‬كە من لە سنووری‮ ‬ئەو دوو پارێزگایە بینیومە،‮ ‬بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬لە كەم شوێنی‮ ‬كوردستان ئەو حەماسەتە دەبینرێت‮.

‬دەستخۆشیتان لێ دەكەم،‮ ‬سوپاستان دەكەم،‮ ‬سوپاسی‮ ‬حەماسەتی‮ ‬ئێوە دەكەم،‮ ‬ئێوەی‮ ‬بەڕێز لە سنووری‮ ‬هەر دوو پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە و سلێمانی‮ ‬و سنووری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ڕاپەڕین دڵنیا دەكەمەوە،‮ ‬لەوەی‮ ‬كە پلان و بەرنامە هەبووبێ بۆ لاوازكردنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەو سنوورانە،‮ ‬دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەو كاتە بەسەر چوو،‮ ‬چونكە ئێستا سلێمانی‮ ‬قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەڵەبجە قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬و‮ ‬ڕاپەڕینیش قسەی‮ ‬خۆ دەكات،‮ ‬هەڵبەت پارتی‮ ‬لە ئێوە جیا نابێتەوە و،‮ ‬ئەو سنوورانەش لە مێژووی‮ ‬پارتی‮ ‬جیا نابنەوە،‮ ‬سەركەوتن بۆ ئێوەی‮ ‬بەڕێزە،‮ ‬سەركەوتن بۆ پارتییە،‮ ‬سەركەوتن بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێبەرەیە،‮ ‬بۆیە دووبارە سەری‮ ‬ڕێز و نەوازش بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر و برای‮ ‬سەركردە و‮ ‬ڕێبەرمان ئیدریس بارزانی‮ ‬دادەنوێنین‮.

‬بەرپرسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە سلێمانی‮ ‬و هەڵەبجە و ئیدارەی‮ ‬ڕاپەڕین هەروەها راشیگەیاند‮: ‬هیچ كاتێك وەك ئێستا دەرفەت بۆ گەلی‮ ‬كورد نەرەخساوە كە بگات بە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و،‮ ‬رێگەش بەوانە نادەن كە لە دژی‮ ‬ئەم خواستەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بوەستێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌