2017-03-19

ئەمینداری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬كوردستان سەلاحەدین بەهائەددین رایگەیاند،‮ ‬ڕاستە پەكەكە هاتووە و هاوكاریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە لە شەڕی‮ ‬داعشدا و كارێكی‮ ‬باشی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەڵام ئەگەر پەكەكە بە نیازی‮ ‬ئەوە هاتووە،‮ ‬بەشێك لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتە موڵكی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەوا هەڵەیە و نە سەردەگرێت و نە دروستیشە‮.

‬سەڵاحەدین بەهائەددین لە كۆنفرانسێكی‮ ‬ڕۆژنامەوانیدا هەروەها گوتی‮: ‬واچاكە دانوستان بكرێ و لێكتێگەیشتن هەبێ لەسەر ئەو بابەتانەی‮ ‬گرفتیان لەبارەوە هەیە،‮ ‬خۆی‮ ‬وەك كاری‮ ‬لەپێشینە باش نییە بە چەك كێشە چارە بكرێن‮، ‬خۆی‮ ‬ڕاستە پەكەكە هاتووە و هاوكاریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە لە شەڕی‮ ‬داعشدا و لە شنگال و لە كەركووك،‮ ‬كارێكی‮ ‬باشی‮ ‬كردووە،‮ ‬بەڵام ئەگەر پەكەكە بە نیازی‮ ‬ئەوە هاتووە،‮ ‬بەشێك لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتە مڵكی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەوا هەڵەیە و نە سەردەگرێت و نە دروستە‮.

‬هەر لەو كۆنفڕانسە‮ ‬ڕۆژنامەوانییەدا،‮ ‬ئەمینداری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬كوردستان هەروەها‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە رۆژگاری‮ ‬سەختدا تێپەڕیوە و گەیەندراوەتە ئەمڕۆ،‮ ‬راستە تێبینی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك چۆن لە دەوڵەتانی‮ ‬دنیاشدا گرفت و كێشە هەن،‮ ‬جا كە گەندەڵی‮ ‬هەیە و گەنەدە لە هەندێ دامودەستگا هەن،‮ ‬ناكاتە ئەوەی‮ ‬داڕووخاندن و نابووتكردن و لاوازكردنی‮ ‬كیانێك كە بەو حاڵە حاڵە درووست بووە،‮ ‬لە بەرامبەر پرسی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬هاوسەنگ بكرێ كە وا نییە؛ جا هەر هەوڵێك بۆ لاوازكردنی‮ ‬ئەم كیانە هەڵە و خەتایەكی‮ ‬نەتەوەیییە،‮ ‬ناشبێ هەر لایەنێك لە هەر پارچەیەكی‮ ‬كوردستان هەق بە خۆی‮ ‬بدات هەرێم لاواز بكات‮. ‬

سەرچاوە‮- ‬كوردستان24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌