2017-03-19

د. ئەبوبەكر دێوانە بالەكی‮ ‬

وتەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەیە دەڵێت‮: ‬مێژووی‮ ‬دوێنێ بۆ ئەمڕۆ سیاسەتە و سیاسەتی‮ ‬ئەمڕۆ بۆ بەیانی‮ ‬دەبێتە مێژوو،‮ ‬واتە دەبێت خاوەن عەقڵەكان و هۆشمەند و كەسە تێگەیشتووەكان و سیاسیە سەركەوتووەكان كاتێك سیاسەت دەكەن‮ ‬یان دەیانەوێت كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و حیزبایەتی‮ ‬بكەن دەبێت لەژێر رۆشنایی‮ ‬ئەم وتەیە كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان بكەن،‮ ‬واتە لە سەیركردن بۆ كۆی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬رابردوو و هەڵسەنگاندیان و لێك جیاكردنەوەی‮ ‬خاڵە باشەكان وخراپەكان و خاڵی‮ ‬بەهێز و لاواز و خاڵی‮ ‬سەركەوتن و شكست دەبێت لەژێر رۆشنایی‮ ‬تێڕوانینمان بۆ رابردوو سیاسەتی‮ ‬ئەمڕۆ و داهاتوو دابڕێژین و بەرنامەرێژی‮ ‬بۆ بكەین،‮ ‬بۆیە با لە‮ ‬یادی‮ ‬كارەساتی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە و هەموو‮ ‬یادە تاڵ و سوێرەكانی‮ ‬كوردستان و كیمیابارانی‮ ‬بادینان و دۆڵی‮ ‬بالیسان و ئەنفالكردنی‮ ‬بارزانیەكان و پاشانیش هاتنی‮ ‬داعش و كارەساتی‮ ‬شنگال ببنە هەوێنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان وەلانانی‮ ‬ناكۆكیەكانمان و كۆبوونەوە لە سەر‮ ‬یەك مێز بۆ دروستكردنی‮ ‬وڵاتێك و بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێك كە كەرامەت و ئینانیەتی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردی‮ ‬لێ پارێزراو بێت تا چیتر هەڵەبجەكان دووبارە نەبنەوە و كارەساتەكان نوێ نەبنەوە و خاكی‮ ‬كوردستان نەبێتە مەیدانی‮ ‬تاقیكردنەوەی‮ ‬چەكە قەدەغەكراوەكان و خۆراكی‮ ‬ئەم چەكانەش تەنها خوێنی‮ ‬كورد بێت.

‬پێم سەیرە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬كوردستان و ناوچەكە و ئەمریكا و ئەوروپاش باسی‮ ‬قۆناغی‮ ‬پاش داعش دەكەن كەچی‮ ‬ئێمە كورد لە كوردستانی‮ ‬باشوور وەك بڵێین بێ ئاگاین لە رووداوەكان‮ ‬یان بڵێین خۆمانی‮ ‬لێ بێ ئاگا دەكەین هەر خەریكی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬دووبارەكردنەوەی‮ ‬هەمان هەڵەكانی‮ ‬رابردووین،‮ ‬لەپرسیارەیك كەلە قوتابیانی‮ ‬قۆناغی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەشی‮ ‬كوردی‮/ ‬ئێواران لە فاكەلتی‮ ‬پەروەردە لە زانكۆی‮ ‬سۆران كە ژمارەیان لە‮ (05)‬ قوتابی‮ ‬زیاتر بوون وە هەموویان مامۆستان بوون،‮ ‬سەبارەت بە نەگەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بریتیە لە دەوڵەتێك بەناوی‮ ‬كوردستان،‮ ‬و پرسیارەكە بریتی‮ ‬بوو(ئایە مێژوو خۆی‮ ‬دووبارە دەكاتەوە،‮ ‬بۆچی‮ ‬كورد تا ئێستا دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬نیە‮)‬،‮ ‬سەدا نەوەد و پێنجی‮ ‬قوتابیان رایان وابوو كە ناكۆكی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد لە كۆن ئێستادا هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بووە بۆ نەگەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجە سەرەكیەكی‮ ‬كە بریتیە لە دەوڵەتێكی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬وە هەمان ئەو ناكۆكیە نێوخۆیانە هۆكار بوونە بۆ هەموو ئەو كارەساتە ناخۆش و جەرگبڕ‮ ‬و نەهامەتیەكان كە بەسەر گەلی‮ ‬كورد هاتینە وە دووبارە بووینەتەوە و دووبارەش دەبنەوە ئەگەر هوشیار نەبینەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬من سەیر و سەمەرەیە زۆربەی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان لەم دواییانەدا باسی‮ ‬پرۆژە و نەخشەرێگەی‮ ‬خۆیان دەكەن بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەك كوردستان بویتە ساحەی‮ ‬مزایەدەی‮ ‬پرۆژەكان وەك بابەتێكی‮ ‬تیۆری،‮ ‬بەڵام لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیع وپراكتیكی‮ ‬شتێكی‮ ‬ئەو تۆ هەنگاوێكی‮ ‬دلخۆشكەر نابینین.

‬واتە تەنها بابەتەكە بریتیە لە پروپاگەندەیەكی‮ ‬راگەیاندن و هیچی‮ ‬تر نا،‮ ‬كەواتە با مەردی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬وخاك و نیشتیمان بین وەپەند لە رابردوو وەربگرین وە‮ ‬یادە تاڵەكان كە بەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستاندا هاتوون كە بەرچاوترینیان زامی‮ ‬هەڵەبجەیە با ناكۆكیە سیاسیەكانمان وەلاوە بنێین لەسەر مێزی‮ ‬گفتوگۆیەكی‮ ‬برایانە و كوردانە دانیشین كێشەكانمان چارەسەر بكەین،‮ ‬وە چیتر دابەش نەبین بەسەر وڵاتان وە دەرفەت بە كەسانێك نەدین كە مەیدانی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسیان كوردستانی‮ ‬باشوور نیە كێشەمان بۆ دروست بكەن وە ئەزمونەكەمان بخەنە ژێر مەترسی،‮ ‬وە ئەوەی‮ ‬لە هەمووی‮ ‬ناخۆشتر ئەوەیە بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان وەك بڵێی‮ ‬ئەم كێشانەی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬هەرێم بە دەسكەوت دەزانن وە بۆ مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان بەكار دەهێنن وە لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬فاكتەری‮ ‬خێر بن هەوڵدەدەن بەنزینی‮ ‬زیاتر بە ئاگرەكە دابكەن،‮ ‬كەواتە با سوود لە مێژوو وەربگرین وە لە دەرەوەی‮ ‬مێژوو نەژین‮ ‬،با‮ ‬یادی‮ ‬هەڵەبجە ببێتە هەوێنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و برایەتی‮ ‬وە كەشتی‮ ‬هەرێمەكەمان بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگاتە كەناری‮ ‬ئارامی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بریتیە لە بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌