2017-03-19

خه‌بات: ‬بارزان ئەكرەم

لە ئێستەدا هەستدەكرێت بەشداربوویەكی‮ ‬زۆر، رۆژانە روو لە هۆڵەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬دەكەن، تاوەكە بتوانن لە و رێگایەوە لە ش و لارێی‮ ‬رێكیان هەبێت، ئەمە وای‮ ‬لە بەرپرسانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەش جوانی‮ ‬و لەش رێكی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێر كردووە، بیر لە كردنەوەی‮ ‬خولێكی‮ ‬راهێنەران بكەنەوە، بۆ هەردوو رەگەز تاوەكو لە داهاتوودا بتوان هۆڵ و سەنتەری‮ ‬زیاتر بكەنەوە، بۆ زیاتر بە ئاگابوون لە شێواز و چۆنیەتی‮ ‬وەماوەی‮ ‬خولەكە بەشدار بووان، بە پێویستمان زانی‮ ‬ئەم دیمانەیە لەگەل دانا جومعە سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەش جوانی‮ ‬و لەش رێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لقی‮ ‬هەولێر ساز بكەیەن‮.‬

دانا جومعە لە سەرەتادا وتی‮: ‬سەبارەت بەركردنەوەی‮ ‬ئەم خولە، درێژكراوەی‮ ‬خولی‮ ‬مانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬ساڵی‮ ‬2016 یە، ئەم بەشداربووانە خاوەن بڕوانامەن لە سەر ئاستی‮ ‬C لە رۆژی‮ ‬11-3-2017 خولەكە دەستی‮ ‬پێكردووە، رۆژانە لە كاتژمێر‮ ‬10 بەیانی‮ ‬تا‮ ‬2 ی‮ ‬دوای‮ ‬نیوەڕۆ وانەیان پێ دەوترێتەوە، لە هۆتێ سكای‮ ‬اربیل، لە لایەن دكتۆر و مامۆستای‮ ‬شارەزا، كە وانەبێژن لە زانكۆ پەیمانگا وەرزشیەكان، وانەی‮ ‬تایبەت دەلێنەوە بە بەشداربووانی‮ ‬خولەكە، بۆ ماوەی‮ ‬دە رۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر ئەم بەشداربووانە دەبنە خاوەن بڕوانامەی‮ ‬B، دەتوانن ببن بە‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬راهێنەر لە هۆڵەكان، سوپاس و رێزێكی‮ ‬بێ پایانم هەیە بۆ ئە وانە بێژانەی‮ ‬رۆژانە لە كاتە جیاجیاكان لەگەڵمان دەبن‮ ‬و هاوكارمان دەبن‮.‬

‮ ‬بۆ خولی‮ ‬قۆناخی‮ ‬كۆتایش دانا وتی‮: ‬لە داهاتوودا خوا‮ ‬یاربێت لە نزیكترین دەرفەت خولی‮ ‬كۆتای‮ ‬بۆ بەدوستهێنانی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬A دەكەیەنەوە، تا لە نزیكترین كات بتوانان ببنە راهێنەری‮ ‬خاوەن بڕوانامە و لە سەنتەر و هۆلەكان كاری‮ ‬لەش جوانی‮ ‬و لەش رێكی‮ ‬بەبەشداربووان بدەنەوە، چونكە بەبێ ئەم بڕونامەیە ناتوان لە سەنتەرەكان وانەی‮ ‬لەش جوانی‮ ‬بڵێنەوە‮. ‬

سەبارەت بە ژمارەی‮ ‬بەشداربووان و رەگەزیان دانا وتی‮: ‬ژمارەی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬خولەكە دەكاتە‮ ‬40 كەس لە هەردوو رەگەز، نزیكەی‮ ‬15 لە و بەشداربووانە لە رەگەزی‮ ‬مێینەن‮ ‬، تەمەنی‮ ‬ئەم بەشداربووانە لە نێوان‮ ‬25-30 تا دەگاتە‮ ‬30-35 ساڵ دەبێت، بەشێكیان بیانین لە و بەشداربووانە كەسانی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬و عەرەبن، هەیانە لە وڵاتانی‮ ‬توركیا ئیران سوریا بەشدارن، ئەوانەی‮ ‬دەرەوە ئەو كەسانەن كە لە زانكۆ پەیمانگاكان وانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬دەلێنەوە، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە بتوانن رۆژێك لە وڵاتەكەی‮ ‬خۆیان لەو بوارەش ئەسپی‮ ‬خۆیان تاو بدەن‮.‬

دانا وتی‮: ‬دوای‮ ‬كۆتای‮ ‬هاتنی‮ ‬خولەكە ماوەی‮ ‬مانگێك دەردرێت بە و بەشداربووانە و پەڕاوی‮ ‬پێویستیان لەسەر بابەتەكە پێدەدرێت، دواتر تاقیكردنەوە و هەلسەنگاندنیان بۆ دەكرێت، ئەوەی‮ ‬نمرەی‮ ‬پێویست نەهێنێ نابێتە خاوەن بڕوانامەی‮ ‬پلەی‮ ‬B ئەوانەشی‮ ‬دەرچوون لە هەلسەنگاندنە بڕوانامەی‮ ‬خۆیان وەردەگرن، پێمان باشە هەموویان ببنە خاوەنی‮ ‬ئەم بڕوانامەیە تا لە داهتوو بتوان بە باشی‮ ‬كاری‮ ‬خۆیان ئەنجام بدەن دەنا ناتوانن بە بێ ئەم بڕوانامەیە سەرپەرشتی‮ ‬سەنتەر و هۆلەكان بكەن‮.‬

دانا جومعە ئامانجی‮ ‬لەكردنەوەی‮ ‬ئەم خولە ئاشكرا كرد، كە بریتیە لە پێگەیاندنی‮ ‬كەسانی‮ ‬پسپۆر لەم بوارە، چونكە لە ئێستاد كەسانێكی‮ ‬زۆر روو لە سەنتەرەكانی‮ ‬لەش جوانی‮ ‬لەش رێكی‮ ‬دەكەن، ئەو كەسانەش پێویستیان بە راهێنەر و كەسی‮ ‬پسپۆرە تا وانەی‮ ‬تایبەت و زانستیان پێ بلێتەوە سوودی‮ ‬تەواویان پێبگەینن لە كاتی‮ ‬بەشداربوونیان لە سەنتەر و هۆلەكانی‮ ‬لەش جوانی، لە ئێستاشدا لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان گرنگیەكی‮ ‬بێپایان بەم بوارە دەدرێت، بۆیە دەمانەوێت ئێمەی‮ ‬كوردیش لەم بوارە هەنگاوی‮ ‬گەورە بهاوێژین ببینە خاوەنی‮ ‬چەندین راهێنەری‮ ‬بەتوانا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌