2010-05-15

ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج
مێژووی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لێوانلێوە لە خەبات و تێكۆشان و ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و كۆششی‮ ‬دیموكراسیانە،‮ ‬هەر ئەو مێژووە پڕ‮ ‬سەروەرییە ئەمڕۆ لە ئاستی‮ ‬ناوچەكە و ئێراق و ناوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سرنجی‮ ‬دۆست و دوژمنی‮ ‬راكێشاوە‮.‬
مێژووی‮ ‬ئەم حزبە روون ئەوەی‮ ‬سەلماندووە خۆتاقیكردنەوە بۆ لەكەداركردنی‮ ‬و خەیاڵی‮ (‬رووخاندنی‮) ‬هیچ سوودێكی‮ ‬نەبووە و نابێت،‮ ‬چونكە حزبێكە خاوەن ئەو میسداقیەتەیە كە سەرۆكی‮ ‬پارتەكەمان سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬گەیاندە پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان و هەر ئەو بڕوا و متمانەیەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بوو لە دوو هەڵبژاردندا بەمنزیكانە جارێكی‮ ‬دیكە پارتیان‮ ‬هەڵبژاردەوە بۆ نوێنەرایەتیكردنیان‮.‬
‮ ‬ئەمەش بوو چۆكی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬شكاند و رق و كینەیانی‮ ‬گەیاندە ئەو ئاستەی‮ ‬مەكینەی‮ ‬پروپاگەندەیان چڕ‮ ‬بكەنەوە بۆ لێدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كاك مەسروور بارزانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە ئاژانسێكە و لەو پەڕی‮ ‬متمانەیی‮ ‬كاركردن و دابینكردنی‮ ‬ئارامییە بۆ هەر تاكێكی‮ ‬ئەم كۆمەڵگایە‮.‬
ئەگەر ئێمەی‮ ‬راگەیاندنكارانی‮ ‬پارتی‮ ‬تاكو ئێستا بێدەنگیمان نواند بێت ئەوە پەیوەندی‮ ‬بە هەستیاری‮ ‬رەوشەكە و ئەخلاقیەتی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە و هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵەمان لەگەڵ رووداوەكان كردووە و رەچاوی‮ ‬ئەوەمانكردووە شەڕ‮ ‬ئێستا شەڕی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬چاویان بە پارتی‮ ‬و سەركەوتنەكانی‮ ‬ئەم حزبە لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان و ئێراق و ناوچەكە هەڵنایە هیچ كات و هیچ بارودۆخێكیان نەپاراستووە و رەچاو نەكردووە لە دروستكردنی‮ ‬بوختان و هۆنینەوەی‮ ‬درۆ لەرێگای‮ (‬لڤین و ئاوێنە و هاوڵاتی‮ ‬و رۆژنامە و كەی‮ ‬ئێن ئێنی‮) ‬بڵندگۆ ناڕاستەكانی‮ ‬نەوشیروان مستەفا و سەرجەم ئەو دڵڕەشانەی‮ ‬ناوی‮ ‬خۆیان و ناوەڕۆكی‮ ‬خۆیان لە ژێر پەردەی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬و رۆشنبیر مەڵسداوە و كار لەسەر وەتەری‮ ‬هەست و سۆزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكەن و دەبنەوە تەواوكەری‮ ‬هەوڵە پووچەڵەكانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد و ئامانجە نا نەتەوەییەكانیان وەك ژەهرێك بەسەر ئەم كیانە دیموكراسیە و ئەم فەزا ئازادەدا دەكەن‮.‬
ئەم تاقمە و ئەوانەی‮ ‬لە پشتەوەی‮ ‬ئەوانن رێگاكانی‮ ‬تاقیكردنەوەیان بەرامبەر پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬تاقیكردۆتەوە و سەرئەنجامیش میللەت وەڵامیانی‮ ‬داوەتەوە‮ (‬دەنگدان‮)‬،‮ ‬كەچی‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەمان دەكرد،‮ ‬ئەم ئەنجامانەی‮ ‬دوای‮ ‬كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە وەك حزبی‮ ‬خاوەن پێگە و جەماوەر ناساندەوە ببێتە وانەیەكی‮ ‬گرنگ بۆ ئەوانەی‮ ‬دەیانەوێ خۆیان بەرامبەر پارتی‮ ‬تاقی‮ ‬بكەنەوە و چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەمان لێیان دەكرد بەخۆیاندا بچنەوە و رێگای‮ ‬راست هەڵبژێرن،‮ ‬بەداخەوە لەگەڵ شكستەكانیان و لەبەرامبەر بەهێزی‮ ‬و لوتكەیی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬هەڵسان بە هێرشی‮ ‬ناڕەوا،‮ ‬ئێمە هەموومان دڵگران و خەمبار و ئەسفخواز بووین بۆ لەدەستدانی‮ ‬كاكە سەردەشت عوسمان،‮ ‬خۆمان پاراست لەوەی‮ ‬پێش‮ ‬یاسا پەنجەی‮ ‬تۆمەت درێژ بكەین،‮ ‬بەڵام گردەكە و جەماعەتی‮ ‬بن گردەكە دەستیان بە هۆنینەوەی‮ ‬بوختان و لەكەداركردنی‮ ‬پارتی‮ ‬كرد،‮ ‬لەكاتێكدا ئێمە چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە بووین شكستەكانی‮ ‬دوژمنانمان بەرامبەر پارتی‮ ‬و ئاژانسی‮ ‬پاراستن بەتایبەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك مەسروور بارزانی‮ ‬وانەیەك بێت بۆیان و جارێكی‮ ‬دیكە توخنی‮ ‬قەڵای‮ ‬پارتی‮ ‬نەكەون،‮ ‬كەچی‮ ‬نەوشیروان مستەفا و وردەواڵەكانی‮ ‬دەرووبەری‮ ‬بەناو رۆژنامەنووس و رۆشنبیر لەبەرمبەر متمانەیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬دەمكوت نەبوون و زاتی‮ ‬ئەوەیان بەخۆیان دایەوە جارێكی‮ ‬دیكە خۆیان بە شاخی‮ ‬سەختی‮ ‬پارتیدا بدەن‮.‬
ئەگەر ئەوان تۆزێك لە مەنتیقی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬نزیكببنەوە،‮ ‬ئەوا نەدەبوو بەرامبەر بەم هەڵشكانە بەردەوامەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان نوقە بكەن،‮ ‬بەڵام ئەوان بڕیاری‮ ‬خۆیانداوە و خۆشیان باجی‮(‬مێژوو‮) ‬دەدەن و خەڵكی‮ ‬كوردستانیش زۆر لەوە هۆشیارترە بە لێكدانەوەی‮ ‬پروپوچەكانی‮ ‬ئەم تاقمە نا نەتەوەییە هەست و سۆزی‮ ‬گەورەیان بەرامبەر بە پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬كەمبێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌