2017-04-30

خەبات: كەنعان بەهادین

بەر لە 100 رۆژ ترەمپ لە كۆشكی سپی لە شوێنی باراك ئۆباما دەستبەكاربوو، هەروەك پێگە هەواڵییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایانگەیاند ترەمپ كاتێ دەستبەكاربوو گوتی: لێگەڕێ جیهان با بگوزەرێت و بژین. هەروەها ترەمپ بەوەش دەنگی دایەوە كە هەوڵی دا لەناوەوەی وڵاتەكەی كاربكات.  بەڵام زۆری نەبرد ترەمپ هەستی بەوە كرد كە كەسێكی نزیكی لە ئیدارەی كۆشكی سپی لە پەیوەندییەكی پتەودایە لەگەڵ رووسیا، جگە لەوەی گەورە راوێژكاری تایبەتی خۆی میكڵ فڵینی لە ریزی كارمەندانی كۆشكی سپی وەدەرنا و ترەمپ لە چوارچێوەی ناوەخۆیدا دەرچوو و پێشوازی كرد لە هەموو ئەوانەی كە دژن لەگەڵ سیاسەتەكانی رووسیا و ئێران، ترەمپ ویستی كاریگەرییەكانی ئێران و رووسیا لەناوچەكە كەم بكاتەوە. لە دژی رووسیاش ترەمپ لە سووچێكی دیكەوە دەركەوت، ئەویش بەكارهێنانی هێز دژی دیمەشق و ئاڕاستە كردنی چەندین مووشەك بۆ پێگە سەربازییەكانی ئەو ووڵاتە، ئەمەش وەكو كاردانەوە دژی هێزە ئاسمانییەكانی بەشار ئەسەد، كاتێك چەكی كیمیاوی لە خان شەیخوون بەكارهێنا و بووە هۆی قوربانی زۆر، كە ئەمە لە ئیدارەی ئۆباما نەبینرا. دۆناڵد ترەمپ لەماوەی 100 رۆژی رابردوو 30 فەرمانی ئیمزا كردووە، كە ئەمە وەكو كەسێكی مێژوویی ئەژمار دەكرێت لە ریزی هەموو سەرۆكەكانی ئەم وڵاتە كە لەماوەی 100 رۆژی سەرەتا نەیانتوانیووە ئەم هەموو فەرمانە دەربكەن، كە زیاترینیان تایبەت بوو بە رۆژهەڵاتی ناوین.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌