2010-05-15

عیرفان عەزیز بارزانی‮❊‬
هەمیشە لەمۆدیلی‮ ‬سیستەمی‮ ‬نوێی‮ ‬جیهانیدا و لە پەیڕەوكردنی‮ ‬كاری‮ ‬سیاسیدا،‮ ‬جەخت لەسەر پڕ‮ ‬كردنەوەی‮ ‬كەم و كوڕیەكانی‮ ‬ناو وڵات دەكرێتەوە واتە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬حیزبی‮ ‬دەسەڵاتدارو ئەو حیزبانەش لەدەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتدا وەكو ئۆپۆزسیۆن‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬خۆیان دەگێرن‮ ‬،‮ ‬هەمان میتۆدەی‮ ‬كاركردنەو رەنگە هەمان ئەجیندای‮ ‬كاركردنیش بێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە‮. ‬حیزب‮ ‬یان رێكخراوی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن چاودێر دەبێ بەسەر كارەكانی‮ ‬حكومەت وحیزبی‮ ‬دەسەڵاتدار ئەمەش بۆئەوەی‮ ‬لەپەیرەوی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬دەرنەچن،‮ ‬بەڵام كاتێك كەپارتی‮ ‬دەسەڵاتدار لەبەرنامەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬دەردەچێ،‮ ‬ئەوە ئەوكات پارتی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بەڕاستكردنەوەی‮ ‬ئەو دەرچوونەی‮ ‬حیزب دەسەڵاتدار سەرنجی‮ ‬شەقام بۆ خۆی‮ ‬ڕادەكێشێ و‮ ‬بەپێشاندانی‮ ‬ڕێگەی‮ ‬راست هەڵمەتێكی‮ ‬پڕوپاگەندە بۆخۆی‮ ‬دەكات،‮ ‬كەبێگومان ئەم دۆخەش رەنگدانەوەیەكی‮ ‬تەندروست‮ ‬پرۆفیشنالانەیە لە كاری‮ ‬سیاسەتكردندا،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەم مۆدیلە لە سیاسەتكردن لەلای‮ ‬ئێمە چەواشەكراوە،‮ ‬بەجۆرێك لایەنی‮ ‬موعارەزە لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەدوای‮ ‬كەم كوڕیەكانی‮ ‬حكومەتدا بگەڕێ وخاڵی‮ ‬لاواز بخاتە ژێرتیشكی‮ ‬رەخنەیەكی‮ ‬بینادنەرانەوە،‮ ‬دێت و حكومەت و پارتی‮ ‬دەسەڵاتدار پەلكێشی‮ ‬هەڵەكردن دەكات واتەبەرەو ئاقاری‮ ‬هەڵەكردن نەخشەی‮ ‬بۆ دەكێشێ،‮ ‬نەك تەنها ئەوەندە،‮ ‬بەڵكو هەموو هەوڵێكیش لەو پێناوە خەرج دەكات كەبناغەی‮ ‬ئەم هەرێمە سەر لەبەری‮ ‬هەڵتەكێنێتە وەو ئەم وێنەیەش وەكو دیاری‮ ‬پێشكەش وڵاتانی‮ ‬جیهان بكات‮ ‬و لەجیاتی‮ ‬داپۆشینی‮ ‬كەم وكوڕیەكان پرسی‮ ‬نەتەوایەتیمان‮ ‬كار لەسەر ناو زڕاندنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬كەهەموو لایەكمان دەزانین بەچ قوربانیەك هاتۆتە ئاراوە‮. ‬بێگومان رووداوەكانی‮ ‬چەند رۆژی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬كوردستان كەسیناریۆكەی‮ ‬بە شەهیدكردنی‮ ‬رۆژنامەنوس‮ (‬سەردەشت‮ ‬عوسمان)ەوە دەست پێدەكات كەزۆر ترسنۆكانە بەشێوەیەكی‮ ‬نامرۆڤانە شەهیدیان كرد‮. ‬واتە ئەوان لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەهەستی‮ ‬خەمخۆرانەی‮ ‬خۆیان بەدوای‮ ‬دادگا و‮ ‬دادپەروەری‮ ‬دا بگەڕێن كەلە‮ ‬ڕێگەیەوە ئەو تاوانبارانە بدۆزرێتەوەو‮ ‬بەسزای‮ ‬خۆیان بگەێنن،‮ ‬دێن و ئەم بۆنەیە دەكەنە هەڵمەتێكی‮ ‬بانگەشە كردن بۆخۆیان واتە لەسەر حیسابی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهید سەردەشت عوسمان دەیانەوێ ئاوی‮ ‬پارتێكی‮ ‬وەكو پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بزڕێنن و گوایە خەمخۆری‮ ‬گەل‮ ‬و وڵاتن،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬موراعاتی‮ ‬هەستی‮ ‬ئەو جەماوەرە بەر فراوانە بكەن كەلەدواین پڕۆسەی‮ ‬هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگیان بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كۆكردەوە‮. ‬
بەداخەوە ئەوان لەبەر كەم ئەزموونی‮ ‬خۆیان پەنایان بردۆتە بەر ناو زڕاندنی‮ ‬شارێكی‮ ‬دێرینی‮ ‬وەكو هەولێر گوایە شاری‮ ‬ترس و‮ ‬تۆقاندن و رفاندنە،‮ ‬لەكاتێكدا هەموومان دەزانین كەئەم پایتەختە چ پێشكەوتنێكی‮ ‬بەخۆیەوە دەبینێ‮ ‬چ سەرمایە گوزارێك لەبەر ئاسایشی‮ ‬و تەناهی‮ ‬رووی‮ ‬تێدەكەن‮. ‬
ئەو‮ ‬پارت و رێكخراوانەی‮ ‬خۆیان بەموعارەزە و دەنگۆی‮ ‬جەماوەر دەزانن‮ ( ‬كەئەمە دروشمێكە وتەنها بۆخۆیان پروپاگەندەی‮ ‬بۆدەكەن‮) ‬لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەلتەرنایتڤێكی‮ ‬دادپەروەرانە بۆ دۆزینەوەو تاوانباران‮ ‬بدۆزنەوە كار لەسەر سیاسەتی‮ ‬دڵەراوكێ كردن دەكەن و‮ ‬خەریكی‮ ‬شانۆگەریەكی‮ ‬وا دروست دەكەن و كە ترس و‮ ‬دوو دڵی‮ ‬بخەنە ناو دەروونی‮ ‬هەموو تاكێكەوە بۆیە دوور‮ ‬لەهەموو پێوەرێكی‮ ‬مۆڕالی‮ ‬سیاسی‮ ‬داوا لە قوتابی‮ ‬و خوێندكاران دەكەن‮ ‬كەبایكۆتی‮ ‬قوتابخانەو زانكۆ بكەن و مان بگرن و‮ ‬بەچاوی‮ ‬گومانەوە لەپلان و‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬كاروبارەكانی‮ ‬حكومەت بروانن ئێمە دەپرسین كە ئاخۆ لە بەرژەوەندی‮ ‬كێ دایە كە هانی‮ ‬خوێندكاران و قوتابیان بدرێ و بەشداری‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬خوێندن نەكەن و نەچنە زانكۆو قوتابخانەكانیانەوە بەتایبەتی‮ ‬لەم كاتەدا كە ئەزموونەكانی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵ خەریكە دەست پێ دەكات و قوتابیان خۆیان بۆ قۆناغێكی‮ ‬تازەتر ئامادە كردووە كەچی‮ ‬ئەوان چونكە تەنها لە چوارچێوەیەكی‮ ‬تەسكەوە لەم پرسە دەڕوانن و تەنها بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬خۆیان لەبەر چاوە هەریەكیانە كەوتوونەتەوە چەواشەكردن و هەڵبەستنی‮ ‬درۆو بوختان و‮ ‬یاری‮ ‬كردن بە هەست و سۆزی‮ ‬قوتابی‮ ‬و خوێندكاران و شوشتنەوەی‮ ‬مێشكیان بە پلانی‮ ‬كەڵەكەبووی‮ ‬ئاغاكانیان كە دیارە ئەم داخوازیانەش كێ لێی‮ ‬سوودمەند دەبێ و خزمەت بە كێ دەگەێنێ و بۆ چ مەبەستێكیش ئەو سیناریۆیە نەخشەی‮ ‬بۆ كێشراوە بێگومان ئەم هەرانانەوەو بێ بایەخ كردنی‮ ‬قودسیەتی‮ ‬پرسی‮ ‬نەتەوەییمان لە كاتێكدایە‮ ‬كە هەموو لایەكمان شانازی‮ ‬بە‮ ‬یەك گوتاری‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد دەكەین،‮ ‬كە خەریكە مەبەستی‮ ‬هاوپەیمانیەتی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی‮ ‬پێداگیری‮ ‬لەسەر ئەو دەسكەوتانە بكات كە لە دەستووردا بە دەست هاتوون كەواتە ئەوانەی‮ ‬بە دەستی‮ ‬ئەنقەست خەریكن پیرۆزییەكان دەشێوێنن ئەوانەن كە نایانەوێ سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لەو جەنگەی‮ ‬بەغدادا سەركەوتووبێ واتە ئەوەی‮ ‬لە دوژمن چاوەڕوان دەكرا لە هەر كاتێك زەفەری‮ ‬پێ بەرێ‮. ‬ئەوانەی‮ ‬خۆمان زۆر لەوە گەورەتریان پێشكەش كردن كە دیارە مێژووش هەرگیز‮ ‬ڕەحم بەو سیاسەتی‮ ‬دوو فاقیە ناكات‮.‬
سەیرەكەش لەوەدایە كە ئەوان بە چاوی‮ ‬ساویلكەییەوە تەماشای‮ ‬جەماوەر دەكەن گوایە زۆر بە ئاسانی‮ ‬دەتوانن شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬بجوڵێنن وەك چۆن لە سلێمانی‮ ‬ئەمەیان بۆ چووە سەر ئەوە لە هەولێریش هەمان ئاواز دەخوێنن بەڵام بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە جەماوەری‮ ‬هەولێر و تەواوی‮ ‬كوردستانیش ئاشنای‮ ‬مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شەرمەزاری‮ ‬ئەو تاقم و لایەنانە بوون كە میكاڤیل ئاسا هەبوو پێوەرێكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬لە پێناو بەرژەوەندیەكی‮ ‬تایبەت دەخەنە ژێر پێیانەوە بۆیە حەقی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ستایشی‮ ‬ئەو وەڵامە پڕ‮ ‬بە پێستەی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بكەین كە زۆر راستگۆیانە پەنجەی‮ ‬خستە سەر ئەو مەرامە گڵاوانەی‮ ‬بەفیتی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد خەریكە لەلایەن ئەو تاقمە سەر لێشێواوانەوە لە كوردستان جێبەجێ بكرێ بە‮ ‬كاڵفامی‮ ‬خۆیان ئەوەیان بۆ دەچێتە سەر‮. ‬
‮❊ ‬سكرتێری‮(‬ی‮.‬ق.ك‮)‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌