2017-05-05

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیەكەدا خەریكی گفتوگۆن لەبارەی چۆنیەتی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق بۆ وڵاتی خۆیان.
باتریك سیمۆنێت سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق دووپاتی كردەوە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەیەكیان لە پێناو گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی ناردنەوەی پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بۆ ناوچەكانی خۆیان ئەنجام داوە.
سیمۆنێت لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا گوتی گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان لە ڕێگەی هاندانەوە دەبێ تا خۆویستانە بەرەو عێراق بگەڕێنەوە، هەوڵیش دەدەن لە بە زۆر ناردنەوە دووربكەونەوە، لەمبارەیەشەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق ڕێك دەكەون.
لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی 2014، گەورەترین شەپۆڵی پەنابەرانی عێراق ڕووی لە وڵاتانی ئەورووپا كرد، ئامارە رەسمیەكان ئاماژە بەوە دەدەن ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق بە هۆی هاتنی داعشەوە چوار ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، كە ڕێژەیەك لەم ژمارەیە ڕوویان لە ئەوروپا كردووە.

یەكێتی ئەورووپا لای خۆیەوە لە پێناو چاكردنی دۆخی عێراق و كەمكردنەوەی شەپۆڵی پەنابەران، ساڵی رابردوو بڕی 160 ملیۆنی پێشكەشی حكومەتی بەغدا كرد، هەروەها ساڵی
2015ش بڕی 105 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش كرد.

وشه‌

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌