2010-05-15

سەردار حوسێن
رفاندن و شەهیدكردنی‮ ‬رۆژنامەنووس و قوتابییەكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدین بەرلەوەی‮ ‬خەمی‮ ‬ئەملاوئەولا بێت،‮ ‬رووداوێكی‮ ‬جەرگبڕو ناخهەژێنی‮ ‬هەولێرە وەك پایتەختی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموومان بەگشتی‮ ‬و ئێمەی‮ ‬هەولێری‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە مەرگی‮ ‬ئەو گەنجە خوێنگەرمە خەم دایگرتین و رووی‮ ‬پرسیارمان لە دەزگا پەیوەندیدارەكان كرد،‮ ‬بۆچی‮ ‬و چۆن ئەم رووداوە روویدا؟ هەمووشمان چاوەڕوانی‮ ‬دوادەرەنجامی‮ ‬لێكۆڵینەوەكانین و ناچاریشین دان بەخۆماندابگرین تا رێوشوێنە‮ ‬یاساییەكان دەگیرێنەبەرو‮ ‬لێكۆڵینەوەكان دەگەنە ئەنجام‮.‬
كەسمان لە سەرووی‮ ‬یاساوە نین و ناشكرێت بەرلە تەواوبوونی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان رەمڵ لێبدەین و بەپێی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەرامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆمان تۆمەت بخەینەسەر ئەم و ئەو،‮ ‬وەلێ ئەوەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان كردی‮ ‬بە موزایەدەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەرگ و خوێنی‮ ‬گەنجێكی‮ ‬ئەم وڵاتەی‮ ‬بۆ سپیكردنەوەی‮ ‬كارتە سووتاوەكەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬3-7،‮ ‬جیا لەوەی‮ ‬مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیانی‮ ‬لە پشتە،‮ ‬هاوكات شێواندنی‮ ‬ئەو بارودۆخە سەقامگیرەی‮ ‬كوردستانیشە،‮ ‬بەڵگەش بۆ ئەم راستییە هێندە زۆرن،‮ ‬رەنگە نەتوانرێت لەم وتارەدا جێگەی‮ ‬هەموویان بكرێتەوە‮.‬
هاوكات لەگەڵ شەهیدبوونی‮ ‬سەردەشت عوسمانی‮ ‬هاوپیشەو هاوشاریمان،‮ ‬گەنجێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بە دڕندانەترین شێوە تیرۆركراو نازانم بۆچی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و تەنانەت هەندێك قەڵەم بەدەستی‮ ‬بەناو رۆژنامەنووسی‮ ‬بێلایەن و مرۆڤدۆست،‮ ‬هیچیان لەبەرامبەر مەرگی‮ ‬دڵتەزێنی‮ ‬ئەم گەنجە بێتاوانە نەگووت؟‮! ‬ئاخر سەیر لەوەدانییە كە ئەوانە ناتوانن بێلایەنی‮ ‬خۆیان بسەلمێنن و گەلیش وشیارە لەوەی‮ ‬بێلایەن نین،‮ ‬بەڵكو سەیر لەوەدایە كە جیاكاری‮ ‬نێوان مەرگی‮ ‬دوو مرۆڤی‮ ‬هاورەگەزو هاوتەمەنی‮ ‬یەكتری‮ ‬دەكرێت و ئەویان بە ئەندازەیەك گەورە دەكرێت كە ئەگەر خودی‮ ‬شەهیدەكەیش لە ژیاندابوایە رەنگە بڕوای‮ ‬بەو حاڵە نەكردایە،‮ ‬كەچی‮ ‬لەبەرامبەر ئەمیاندا بێدەنگی‮ ‬هەڵدەبژێرن و كاتێكیش تیرۆریست و بكوژانی‮ ‬دەستگیركران لەبری‮ ‬دەستخۆشیكردن گومانیشیان خستەسەر پرۆسەی‮ ‬دەستگیركردنەكەو بە سیناریۆ وەسفیان كرد،‮ ‬سەیرتریش لە هەموو ئەوانە رۆژنامەنووسە بەناو بێلایەنەكانن،‮ ‬كە بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان و لەسەر بنەمای‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬هەموو دەستكەوتەكان رەمڵ لێدەدەن و لەم وڵاتەیشدا كەس بەدوای‮ ‬بەڵگەی‮ ‬ئەو وتارو راپۆرتانەدا ناچێت كە لێرەولەوێ لە رۆژنامەو سایت و بڵاوكراوە ئاراستەكراوەكانیان بڵاویان دەكەنەوە،‮ ‬ئەگەر وانییە بەڵگە لەسەر سیناریۆبوونی‮ ‬ئەو دەستگیركراوانەو ئاشكرابوونی‮ ‬ئەو باندە تیرۆریستییە چییە،‮ ‬كە ئەوان بە سیناریۆی‮ ‬دەزانن؟‮! ‬ئەی‮ ‬بۆچی‮ ‬لەبەرامبەر ئاشكرابوونی‮ ‬بەڵگە حاشاهەڵنەگرەكانی‮ ‬سەر خۆیان هیچ ناڵێن و چ روونكردنەوەیەكیان نییە؟‮!‬
ئەو رابەرایەتیكردنەی‮ ‬ئێستای‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان لە پێناو وروژاندنی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬و سەوداكردنی‮ ‬بەخوێنی‮ ‬شەهید سەردەشتەوە،‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬گەلەو هاوكات نانەوەی‮ ‬ئاژاوەو ئاشووبی‮ ‬خوێنڕشتنە،‮ ‬ئەو خوێنڕشتنەی‮ ‬رابەرانی‮ ‬ئێستای‮ ‬گۆڕان لە رابردوودا پێشەوایەتییان كردو شەڕی‮ ‬كورد دژ بە كوردیان هەڵگیرساند،‮ ‬سەركردە نەخۆشەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بەلایانەوە گرنگ نییە گەل و نیشتیمان بە چ ئاقارێكی‮ ‬تاریكدا گوزەر دەكات ئەگەر خوانەخواستە مەرامەكانیان بێتەدی،‮ ‬تەنیا ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬ئەوانەوە گرنگە دەركەوتن و خۆبە فریشتە نواندنە،‮ ‬تاوەكو بتوانن لەم رێگەیەوە بگەنە لووتكەی‮ ‬دەسەڵات و ئەمەش بە دڵنیاییەوە لە رێگەی‮ ‬چەواشەكارییەوە نایەتەدی،‮ ‬هەرچەندە‮ ‬یەكەمین و دوایین خواست و ئارەزووی‮ ‬ئەوان تەنیا گەیشتنە بەدەسەڵات و هیچیتر،‮ ‬هیچ كاتێكیش بیر لەوە ناكەنەوە كە موزایەدەكردن بە خوێنی‮ ‬رۆڵەی‮ ‬ئەم وڵاتەوە خیانەتێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییە‮.‬
راگەیاندنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بە چەواشەكردنی‮ ‬هەموو راستییەكان و بە مەبەستی‮ ‬راستكردنەوەی‮ ‬ئەو دۆڕانە چاوەڕواننەكراوەی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عیراق تێیكەوتوون دەیانەوێ كەیسی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬سەردەشت عوسمان بۆ راكێشانی‮ ‬سۆزی‮ ‬جەماوەر بكەن بە پارسەنگی‮ ‬دۆڕانەكەیان و لەم كاتەیشدا كە ئەو رووداوە روویداوە بۆ ئەوان رەهەندێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دێنێتە ئارا،‮ ‬كە دروستكردنی‮ ‬حیزبە،‮ ‬چونكە لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە خەریكە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان خۆی‮ ‬رێك دەخاتەوەو سەرقاڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬حیزبێكن،‮ ‬ئەمەش بۆ ئەوان گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبێت،‮ ‬چونكە بەبەراورد لەگەڵ‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنی
25‭/‬7ی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬لە هەڵبژاردنەكەی‮ ‬7‮/‬3دا بەشێكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬هەوادارو ئەندامی‮ ‬خۆیان لەدەستداوەو دەیانەوێت خوێنی‮ ‬گەنجێكی‮ ‬ئەم وڵاتە بكەنەوە بە پارسەنگی‮ ‬راستكردنەوەی‮ ‬شكستەكەیان و لەم رێگەیەوە دیسان رای‮ ‬گشتی‮ ‬چەواشە بكەن و خەڵكانێكی‮ ‬سادە هەڵبخەڵەتێنن و بیسەلمێنن كە ئەوان ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬دەسەڵاتن،‮ ‬لە كاتێكدا بە هیچ جۆرێك ئەركی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن دروستكردنی‮ ‬ئاژاوە نییەو ئەو فەوزەویەتەی‮ ‬ئەوان پیادەی‮ ‬دەكەن جیا لە دژایەتیكردنێكی‮ ‬ئاراستەكراوی‮ ‬دوژمنكارانە شتێكی‮ ‬دیكە نییە‮.‬
بە سیاسیكردنی‮ ‬رووداوێكی‮ ‬دڵتەزێنی‮ ‬ئاوا دوورە لە هەموو پرەنسیپێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و هێنانە سەر شەقامی‮ ‬هەوادارو دۆست و ئەندامانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بە واتای‮ ‬هاتنەسەر شەقامی‮ ‬جەماوەر نایەت،‮ ‬ئەوان دەیانەوێ بەم رێپێوانە رێكخراوانەی‮ ‬خۆیان بڵێن ئەوە خرۆشانی‮ ‬سۆزی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬وەلێ لە راستیدا هەموومان ئەوە دەزانین كە ئەوانن پەرۆشی‮ ‬خەڵك بۆ ئەو رووداوە دەقۆزنەوەو تەنیا ئامانجیشیان هاوسەنگكردنی‮ ‬هاوكێشە سیاسییەكانی‮ ‬خۆیانە،‮ ‬كە هەرگیزیش ناتوانن ئەو هاوكێشە لاسەنگەیان هاوسەنگ بكەنەوەو راستییەكان تاسەر چەواشە بكەن،‮ ‬ئەگەرنا بۆچی‮ ‬لەبەرامبەر كوشتنی‮ ‬گەنجەكەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كەس نەهاتە سەر شەقام و راگەیاندنی‮ ‬گۆڕانیش بە هەموو بڵاوكراوە بەناو بێلایەنەكانی‮ ‬مێشێك میوانیان نەبوو؟‮!. ‬
وەك لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بە سەرۆكایەتی‮ ‬نەوشێروان مستەفا لە هەلومەرجێكی‮ ‬تایبەتدا دروست بوو،‮ ‬لەسەروبەندی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬2009/7/25‮ ‬ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا ئەو تاقمە وەك بزووتنەوەیەكی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن و خزمەتكاری‮ ‬میللەت توانیان خۆیان بگەیەننە پەرلەمان و بە راكێشانی‮ ‬سۆزی‮ ‬خەڵك و بە پاساوی‮ ‬سڕینەوەو بنبڕكردنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬تا رادەیەك توانیان چەند كورسییەكی‮ ‬پەرلەمان لەژێر سایەی‮ ‬ئەو ئازادییەی‮ ‬لە كوردستان هەیە بەدەست بێنن،‮ ‬وەلێ دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬راستییەكان و سەرەڕای‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پەسەندكردنی‮ ‬بودجە،‮ ‬هەر نەیانتوانی‮ ‬ئەو رێژەیەی‮ ‬یەكەمینجار بەدەست بێننەوەو بە روونی‮ ‬لە هەڵبژاردنی 7ی‮ ‬ئاداردا شكستێكی‮ ‬چاوەڕوانكراویان دروێنەكرد و ئێستایش كە لەسەروبەندی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬حیزبدان دیسانەوە دەیانەوێت لە رێگەی‮ ‬بەهەدەردانی‮ ‬خوێنی‮ ‬گەنجێكی‮ ‬ئەم شارە ریزەكانی‮ ‬خۆیان قەرەباڵغ‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬هەرچەندە ئەمجارەیش وەك جارانی‮ ‬پێشوو راگەیاندن و بڵاوكراوە بەناو بێلایەن و سەربەخۆكانیان لە پشتە،‮ ‬بەڵام بەدڵنیاییەوە دواجار هەمان شكستەكەی‮ ‬رابردوویان بەدەست دێنن و دەزگا ئەمنی‮ ‬و پەیوەندیدارەكانی‮ ‬كوردستانیش زۆر لەوە چاوكراوەترن كە نەتوانن بكوژانی‮ ‬شەهید سەردەشت دەستگیر بكەن،‮ ‬بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ دەبێ چاوەڕوانی‮ ‬دوایین دەرەنجامەكانی‮ ‬لێكۆڵینەوە بكەین و هەمووجارێكیش لەو هێرشە دوژمنكارانەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و بڵاوكراوە چەواشەكارەكاندا تەنیا راستییەكان دەبێتە مایەی‮ ‬شەرمەزاركردنیان و سەیریش لەوەدایە هیچ جارێك شەرم نایانگرێت و لەو چەواشەكارییانەدا‮ ‬ناوەستن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌