2017-05-10

به‌ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رێوه‌به‌ران و مامۆستایان و كارمه‌ندانى قوتابخانه‌ى فاخیر مێرگه‌سۆری نێوده‌وڵه‌تى و كه‌س و كاری قوتابیان  ، له‌ژێر دروشمى ئاشتى یه‌كجاره‌كى و پشتگیری بۆ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، كۆنسێرتى ساڵانه‌ى خۆیان ئه‌نجامدا و كه‌ پڕ بوو له‌ شانۆگه‌ری و نواندنى هونه‌ری و گۆرانى و موزیك بۆ مندڵانى چاوگه‌شى كوردستان ، كه‌ تێیدا ره‌نگدانه‌وه‌ى پاڵپشتى بوو بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
جێی باسه‌ له‌م كۆنسێرته‌دا ووتاری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ پێشكه‌ش كرا كه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى كرد بۆ هاندان و پاڵپشتى به‌رده‌وامى ئه‌م قوتابخانه‌ گرنگه‌ كه‌ بۆ منڵانى كوردستان كاریگه‌ری گه‌وره‌ و رۆڵى به‌رچاوى هه‌بووه‌ ، سوپاسگوزاری خۆشى پێشكه‌شى گشت مامۆستایان و كارمه‌ندانى قوتابخانه‌ كرد كه‌ ماندوون له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنى ئاستى قوتابخانه‌كه‌ به‌م رۆژگاره‌ سه‌خت و دژواره‌ .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌