لە شاری قوتێفی سعودیە گرووپێکی چەکدار تەقەی هەڕەمەکییان لە چەند کرێکارێک کرد، بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 10ی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی سعودییە رایگەیاند، لە شاری قوتێف چەند "تیرۆریستێک" تەقەی هەڕەمەکییان لە چەند کرێکارێکی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کردووە، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە برینداربوون، شەش لە قوربانییەکانیش سعودین.
وەزارەتی ناوخۆی سعودییە دەشڵێت:"ئامانجی چەکدارەکان پەکخستنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی وڵاتە".